ژنان لە ستاڤراپۆل گۆشەگیرییان شەرمەزار کرد
ژنانی کورد لە شاری ستاڤراپۆلی روسیا بە راگەیەندراوێک گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پیلانگێڕی نێونەتەوەییان شەرمەزارکرد.
ژنانی کورد لە شاری ستاڤراپۆلی روسیا بە راگەیەندراوێک گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پیلانگێڕی نێونەتەوەییان شەرمەزارکرد.
سەبارەت بە گۆشەگیری چڕ لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات، لە شاری ستاڤراپۆلی روسیا ژنان کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیان سازکرد و راگەیەندراوێکیان خوێندەوە.
راگەیەندراوەکە لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ناوچەکە کوبار میگۆیێڤا خوێندرایەوە. لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ شەرمەزار کرا، کە لە ئەنجامیدا رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دیل گیرا.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە کە ماوەی چەند ساڵە نە بنەماڵە و نە پاڕێزەران ناتوانن چاویان بە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێت و ئەوەش هاتووە، "ئێمە نامانەوێت چیتر سەرۆکمان لەناو چوار دیواردا بێت. ئێمە وەک ژنانی کورد داوای ئازادی سەرۆک ئاپۆ دەکەین. ئێمە سڵاو لە بەرخودانی زیندانەکان دەکەین".
دوای خوێندنەوەی راگەیەندراوەکە ژنان دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان وتەوە.
هـ . ب