ژنانی گەنج داوایان لە یەکێتی ئەوروپا کرد: هەڵوێستتان هەبێت

ژنانی گەنج رایانگەیاند، "ئایدۆلۆژیا و رامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیرکراون و ئەوەش هۆکارە بۆ تێکۆشانی ئێمە" و رێپێوانیان رێکخست.

رێپێوانێکی جەماوەری لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا بە پێشەنگایەتیی چالاکوانانی (تێکۆ – ژن / TEKO-JIN ) بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم رێکخرا.

دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان، جەماوەری گەل بە پێشەنگایەتیی گەنجان لە گۆڕەپانی کریستیان برۆدا پلاتز بەرەو مۆزەخانەی شارەکە رێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکوانان رایانگەیاند، چالاکییەکەیان بۆ ئیدانەکردنی ئەو پیلانگێڕییە، کە ٢٣ ساڵ پێش ئێستا بەڕێووەچوو.

لە بارەی چالاکییەکان و ئامانجەکانی چالاکییەکە بڵاوکراوەکان بە ئەڵمانی بە سەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا بڵاوکرانەوە.

چالاکوانان پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "ستۆپت فۆلتەر گیگن ئۆجالان" (بەسە بۆ ئەشکەنجە دژی ئۆجالان) و "EU muss handeln" (پێویستە یەکێتی ئەوروپا هەڵوێست وەربگرێت و دەست بە جموجوڵ بکات).

بە ناوی تێکۆ - ژن ڕاگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە و تیایدا هاتبوو، "ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادیی گەلانە و لە بنەڕەتدا ئازادیی ژنانە. لەبەر ئەوەش پێویستە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە پێشەنگایەتیی ژنانی گەنج قۆناغی هەڵمەتی هەمەلایەنە دەستپێبکرێت. ئەگەر پێویستی بە قوربانیدان هەبێت، دەبێت ئامادە بین بۆ گەورەترین قوربانی. ئایدۆلۆژیا و بیروبۆچوونە گۆشەگیرکراوەکانی رێبەر ئاپۆ هۆکاری تێکۆشانن بۆ ئێمە. ئێمە لە مەیدانەکاندا دەبین تا ئازادیی جەستەیی ڕێبەری ئاپۆ مسۆگەر بکرێت".

بە درێژایی رێپێوانەکە، کە نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو، بە بەردەوامی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێت" دەوترانەوە.

ژ.ت