ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانی ئازادی کۆتایی هات
ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە لە پاریسی پایتەختی فەرەنساوە بەرەو ستراسۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.
ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە لە پاریسی پایتەختی فەرەنساوە بەرەو ستراسۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی هات.
ئەو ڕێپێوانەی لە پاریس لە شەقامی لا فایەت کە نووسینگەی زانیاری کوردستانی لێیە و ساڵی ٢٠١٣ تێیدا ٣ ژنی شۆڕشگێڕی کورد شەهیدکران، دەستی پێ کرد، بە بەشدارییەکی پڕ جۆش و فراوان تا وێستگەی نەیشن بەردەوام بوو.
لە سەرانسەری ڕێگەکەدا بڵاوکراوەکان دەربارەی کرۆنۆلۆژیای بەرخۆدانی ٢٥ ساڵەی ئیمراڵی دابەشکرا؛ دۆسیەکان پێشکەشی ڕادیۆ و تیڤی و گرووپ و پارتە سیاسییەکان و سەندیکاکان کران. جەماوەر بەردەوام درووشمیان بەرزدەکردەوە و پۆستەریان بە داواکاری ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵگرت.
٥ هەزار بڵاوکراوە دابەشکران
لە ڕێپێوانەکەدا بڵاوکراوەکان بە زمانی فەرەنسی دەربارەی بەرخۆدانی ٢٥ ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دابەشکران. لە بڵاوکراوەکان تیشکخراوەتە سەر گۆشەگیری توندی ئیمراڵی و ئاماژە بەوە کراوە وەرنەگرتنی زانیاری دەربارەی ڕەوشی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڤاڵەکانی لە ئیمراڵی، خەم و نیگەرانی دەربارەی ڕەوشی تەندروستیان زیاتر کردووە.
هەروەها باس لەوە کراوە هەوڵی سەردانی بنەماڵە و پارێزەران بێ وەڵام ماوەتەوە، گۆشەگیری تەنها بە تێکۆشانی هاوبەش دەشکێنرێت.
کۆبوونەوە و وتوێژ دەربارەی گۆشەگیری
پاشان لە ناوەندی چاندی کوردی ئەحمەد کایا، سینڤزیۆنێک دەربارەی بەرخۆدانی ئیمراڵی تەماشاکرا، دواتر دەربارەی کۆبوونەوە و وتوێژێک دەربارەی گۆشەگیری ئەنجامدرا. لە وتوێژەکاندا ئاماژە بەوە کرا پێویستە چی بکرێت دژی گۆشەگیری. پاش پێشنیار و بۆچوونەکان، کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوام بوو.
کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکییەکە دەستنیشانی کرد کە بەشداربوونی بەهێزی گەل بۆ قۆناغی ئینڤالدەس-ڕیپەبلیک کە سبەی وەک یەکەم ڕۆژ ئەنجام دەدرێت، زۆر گرنگە و سوپاسی هەموو بەشداربووانی کرد.