زریانی خۆڵ لە عێراق دەیان کەسی تووشی نەخۆشی کردووە

بەشێکی زۆری عێراق بووە بە ژێر زریانی خۆڵەوە و دەیان کەس بەهۆی دروستبوونی کێشە لە هەناسەدانیاندا گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە زریانێکی خۆڵبارین لە باشووری کوردستان دروست بووە. لە ئەنجامدا چەندین گەشتی ئاسمانی بۆ هەولێر پوچەڵکرانەوە. زریانی خۆڵەکە دواتر بەرەو باشوور ڕۆیشت و ڕۆژی شەممە گەیشتە بەغدا و دواتر گەیشتە ناسریە و چەندین شاری تر.

لە زۆربەی ناوچەکان دا هاووڵاتییان بەهۆی خۆڵبارینەوە ناتوانن بەردەمی خۆیان بە مەودایکی باش ببینن و شەقامەکان و ئۆتۆمبێلەکان بوون بە ژێر تەپوتۆز و خۆڵەوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا (ئەی ئێف پی)ی وتوە، دەیان کەس بەهۆی دروستبوونی کێشە لە هەناسەدانیاندا گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان لە سەرتاسەری عێراق.

لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆر عێراق بیابانە لە خۆڵبارین لە وەرزی بەهاردا ڕوودەدات.

ئەمیر جەبری بەرپرسێکی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاندووە، بەهۆی وشکەساڵی و نەمانی دارستان و کەمیی بارانەوە زریانی خۆڵبارین  لەداهاتوو زیاتر دەبێت.

تاوەکو دەچێت ناوچە بیابانییەکان و وشکەساڵی لە عێراق زیاتر دەبێت و ئاستی پلەى گەرماش دەچێتە سەروو ٥٠ پلەی سەدییەوە.

ژ.ت