ڕۆزەرین ئۆجالان: پێویستە هەڵمەتەکەمان لە ساڵی یەکەم بەهێزتر بکەین

ڕۆزەرین ئۆجالان ئەندامی کۆمیتەی زیندانیانی پاژک ڕایگەیاند؛ لە دووەمن ساڵی هەڵمەتەکەدا پێویستە پێگە و ئەنجام، ئیدئۆلۆژیک و کۆمەڵایەتی بوون بەهێزتر بکەن.

هەڵمەتی ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان

ڕۆزرین ئۆجالان ئەندامی کۆمیتەی زیندانیانی پاژک سەبارەت بە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' کە ماوەی ساڵێکە بەردەوامە، لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فۆرات قسەی کرد.

هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' ماوەی ساڵێکی تێپەڕاند. ساڵی ڕابردوو چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

پێش هەموو شتێک مەحەممەد ئاسڵان، ڕدڤان بولوت، نیعمەت چاکماک، جەماڵ چان، ئەحمەد چەلیک، کادیر دەمیر، ئەدیپ دیرەکچی سەبری گوموش، ئەرکان پەریشان و حەقی تەکین، کە لە زیندانی ئامەد بە ئیرادە و باوەڕییەتی خۆیانەوە بە ڕۆحی بەرخۆدانی ئەیلول لە دژی کۆمەڵکوژی ٢٤ی ئەیلولی ١٩٩٦ بوونەوە و شەهید بوون؛ هەروەها لە کەسایەتیی ڤەدات ئایدەمیر و حەمدوڵڵا شەنگورەن کە بۆ ئیدانەکردنی ئەم کۆمەڵکوژییە لە زیندانی بایرامپاشا، ئاگریان لە جەستەیان بەردا و شەهید بوون، هەموو شەهیدانی ناو زیندانەکان و شەهیدانی چیائازادەکانی کوردستان کە داستانی بەرخۆدانیان خوڵقاندووە بەحورمەت و منەتدارییەوە بەبیر دێنینەوە و بەڵێن دەدەین ببینە شایەنی تێکۆشانیان.

هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' کە ساڵی ڕابردوو لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکرد، ماوەی ساڵێکە بەردەوامە. هەڵمەتەکە بە شێوەیەکی گشتگیر هەموو شوێنێکی گرتەوە و زەمینەی بۆ بڵاو کردنەوەی پارادایمی سەرۆکایەتیمان کردوە و زیاتر لە نێو گەلاندا بڵاوبووەوە. هاوکات لەگەڵ داوای ئازادی فیزیکی، گەل بە وردی پێشوازییان لە پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ و بیرۆکەکانی کرد و لە هەموو جیهاندا خاوەنداری لێکرا. دواتر فەیلەسوفە بەناوبانگەکانی جیهان ئازادی ڕێبەر ئۆجالانیان بە ئازادی خۆیان پێناسە کرد، ئەمەش جۆش و خرۆشێکی دیکەی پێداین. جگە لەوەش لە بەشەکانی کوردستان، لە هەموو ناوچەکان کە گەلەکەمان بە خێراییەوە لەم پرۆسەیەدا بەشدار بووە و تا ئێستاش بەردەوامە. سەرەڕای ئەوەی بەس نییە بەڵام ڕۆژەڤێکی جددی سەبارەت بە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ دروست بووە، بۆیە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت بووەتە هێزێکی گوشار و حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەی ڕووبەڕووی ناچاری کردووتەوە.

لەمەوبەدوا لە ساڵی دووەمی هەڵمەتەکەدا چی دەکرێت؟

گەل بۆ گەیشتن بە دۆخێکی وەها کە ساڵی یەکەمی تێپەڕاندووە بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجام هەنگاو دەنێت. ئەرکی ئێمەیە کە پایە کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژی هەڵمەتەکە لە هەموو شوێنێکدا بەهێزتر بکەین. لەسەر ئەم بنەمایە، پێویستە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین.

بەئاسانی دەبینین کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی گەل و ژنانە بەیەکەوە گرێدراون، هەریەک لەم مەسەلانە کاریگەری لەسەر ئەویتر هەیە. بەڕاستی ئاوایە. ئەگەر بتوانین گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ بشکێنین و ئازادیی مسۆگەر بکەین ئەوە لەخۆیدا دەبێتە ڕێکخستنی تێکۆشان و مسۆگەری ئازادی گەل و ژنان. کەواتە تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت گەلی کورد ئازاد نابێت بەناوی کوردایەتییەوە هیچ دەستکەوتێک بەدەست ناهێنرێت و تێکۆشانیش سەرناکەوێت. بۆیە ساڵی یەکەمی هەڵمەتەکە لە بنەڕەتدا بە تێکۆشان لە دەوری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەسەرچوو. تێکۆشانی گەریلا و تێکۆشانی ژنان، بوارە کۆمەڵایەتییەکان، هەڤاڵانی زیندان، گەلەکەمان بەتایبەتی دایکانمان و تێکۆشانی هاوڕێ و دۆستانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا بەڕێوەچوو، پێویستە ئەنجامی ئەم تێکۆشانە هەڵبسەنگێنرێت، هەروەها کەموکورتییەکان دەست نیشان بکرێن و پلانی داهاتوو دیاری بکرێت. وەک دەبینرێت ئەمڕۆ گۆشەگیری قورستر کراوە.

دەبێت وەک مژدەی شۆڕشی نێونەتەوەیی سەیر بکرێت

کاتێک مرۆڤ بەرخۆدانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی و ئەو ڕۆڵەی کە بۆ ئازادی مرۆڤایەتی لە ئەستۆ گرتووە لەبەرچاو دەگیرێت، دەبێت تێکۆشان بۆ ئازادی لە چوارچێوەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆدا لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بەڕێوە بچێت. بۆیە هەڵمەتی ئازادیمان لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دژ بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی بۆ شکاندنی گۆشەگیری دەستیپێکرد. لەلایەکەوە تێکۆسان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەلایەکی تریشەوە هیوای گەورە و جۆش و خرۆشی پێشوازیکردن لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لەنێو گەلاندا دەبێت وەک مژدەی شۆڕشی نێونەتەوەیی سەیر بکرێت. وەرگێڕانی پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆ و دابەشکردنیان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە، تەنانەت ئەگەر ئەرکەکە لەنێوان گەلاندا دوا کەوتووبێتیش بەڵام گرنگ بوو. لە دووەم ساڵی هەڵمەتەکەدا، ئەگەر کەموکوڕییەکانی ساڵی یەکەم هەڵسەنگێندرێن، کاریگەری گەورەتری دەبێت و ئەنجامی گەورەتری لێدەکەوێتەوە.

ڕەخنەدانی بەهێز و مانادار

کاتی ئەوەیە بازنەیەکی ئازادی لە دەوری پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ دروست بکەین و ئەمەش ڕەخنەیە لە دواکەوتنی ئەو ئەرکە. هەڵبەت هەڵمەتەکە جۆش و خرۆشێکی گەورەی پێداوین و ئەمەش گەورەترین پەیامە بۆ زیادکردنی بەرخۆدان و تێکۆشان بەشێوەیەکی ڕێکخستنی لە هەموو شوێنێک، هەروەها دەبێت بەشێوەیەکی بنەڕەتی بە ڕەخنەدانێکی بەهێز و مانادار دووەم ساڵی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەست پێبکەین. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ڕەخنەیەکی هەمەلایەنە و راستەقینە کە مرۆڤەکان دەگۆڕێت، مانای گەورەترین شەڕە بۆ هەر تاکێک". بەرخۆدانی ٢٦ساڵەی ئیمرالی ئەمەی بۆمان سەلماندووە. ئەگەر مرۆڤ باوەڕی بە ڕاستی هەبێت و لە پێناویدا بەرخۆدان بکات و ڕوو لە سەرکەوتن بکات، ئەوا لە تەنگانەشدا پێشکەوتن دەخوڵقێنێ. ئەگەر باسی فێربوون لە ڕێبەر ئاپۆ بکەین، ئەمە گەورەترین ڕاستییە کە دەتوانین فێری ببین."

ئێوە ئاستی جینۆساێکە لە لایەن حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە بەڕێوە دەچێت چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

حکومەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە ئیمرالی سیاسەتی جینۆساید لە دژی ڕێبەرایەتیمان پەیڕەو دەکات. سیستەمی گۆشەگیری و جینۆساید لە ئیمرالی کاراکتەری فاشیستی کۆلۆنیالی سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری سەدەی ٢١نیشان دەدات. هەروەک چۆن کورد و کوردستان لە سەرەتای سەدەی ٢٠دا گۆشەگیرکران و دابەش و بەسەر چوار وڵاتدا پارچە کران و نکۆڵی لێکران، گۆشەگیریی ئیمرالی هەمان سیاسەتە بەس بە شێوازێکی جیاوازتر بەڕێوە دەچێت و لە ڕێگەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیەوە دژ بە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ماوەی ٢٦ساڵە درێژەی هەیە. لە کوردستاندا تێکۆشانی ئازادی بە بڕیار و ئەڵتەرناتیڤ لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، بوونی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادیمان ئەڵتەرناتیڤێکی زۆر جددی بۆ کورد و گەلانی تر و ژنان هێنایە پێشەوە، بووە هۆی ئەوەی سیاسەتی نکۆڵی کردن، لەناوبردن، هێرشی جینۆساید بە گۆشەگیری، قورسترەو بێت. هێرشی جینۆساید دژ بە گەلی کورد لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا ٢٦ساڵە بەردەوامە و ئەم هێرشانە ئەمڕۆ گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی.

ئیمرالی ئاوێنەی هەموو هێرشەکانە

ئیمرالی ئاوێنەی هەموو هێرشەکانە بۆ سەر گەل، ژنان و کۆمەڵگای کورد. ڕێبەرایەتیمان دەستگیر دەکرێت، بە هەموو ئامرازەکانی شەڕی تایبەتەوە دەیانەوێت تەسلیمیەت بەسەردا بسەپێنن. ڕێبەر ئاپۆ لە ئاستێکی بەرزدا ڕووبەڕووی ئەم هێرشانە بووەتەوە. بەرخۆدانی لە ئیمرالی تێپەڕیوە بۆ ئێمە و بۆ گەلی کورد بۆ دۆست و لایەنگرانی دێموکراسی و ئازادی بۆتە سەرچاوەیەکی گەورەی هێز بۆ مرۆڤایەتی و هەمووان ئازادی خۆیان لە ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا دەبیننەوە بۆیە ئەم هەڵمەتە بە بەردەوامی درێژەی هەیە.

چۆن دەبێت لە دژی سیاسەتی جینۆساید هەڵوێست بگیرێتەبەر؟

زۆر گرنگە کە هەڵمەتەکە بەرەو ئاستێکی ڕادیکاڵ، جەماوەری، کاریگەرتر و بە ئەنجام ببەین. بۆیە دەبێت گەلەکەمان لە هەموو بوارێکدا لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ڕێکخستنی خۆی بەهێزتر بکات و بەبێ چاوەڕوانی هیچ کەسێک، هاوکات تێکۆشانی بەرز بکاتەوە، دەبێت خۆیان و کۆمەڵگا، گەڕەک، شەقام و سروشتی خۆیان بپارێزن و هەموو هێرشەکان لەسەر بنەمای خۆپاراستن تێکبدەن و لە هەموو ئاستەکاندا ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی پێویست دروست بکەن و بگەنە ئەو ئاستە کە بتوانن خۆیان بەڕێوە ببەن و لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی خۆیان بەڕێکخستن بکەن.

کەموکوڕی جددیمان هەیە

پێویستە بزانرێت کە ئێمە لەم بوارەدا کەموکوڕی جددیمان هەیە. گەڕەکەکانمان، کە پێشتر دوژمن نەیدەتوانی بە تانک و پانزەر و پۆلیسەوە بچێتە ناویەوە، ئێستا مادەی هۆشبەری تێدا دەفرۆشێت، لەشفرۆشی دەکرێت، بەکرێگیراو و سیخوڕ تێدا دەسووڕێنەوە. ئەم دۆخە وەهایە کە پێویستە هەموومان سەرنجی بخەینەسەر و ڕەخنەی لێ بگرین. بەڵام وڵاتپارێزانی ئەو گەڕەکانە دەتوانن پێکەوە کۆببنەوە و لەدژی هەموو ئەو ڕێکخراوە تایبەتانە تێکۆشان بەڕێوە ببەن. ئێمە ناتوانین چاوەڕێی ئەوە بین کە کەس گەڕەک، شەقام، بنەماڵە و منداڵ و ناسنامەی کۆمەڵایەتیمان بپارێزێت. وڵاتپارێزی تەنها بە پشتیوانی گەریلا، یارمەتیدان و یان دەنگدان نییە. وڵاتپارێزی بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشی شەڕی تایبەت، دامەزراندنی ڕێکخستنێک کە لەسەر ئەم بنەمایە لە هەموو مەیدانەکاندا بێت.

تا مرۆڤ نەبێتە وڵاتپارێزێکی ڕاستەقینە ناتوانێت ببێتە شۆڕشگێڕێکی ڕاستەقینە

پێویستە بزانین کە نابێت چاوەڕێی فریادڕەسێک بکەین لە دەرەوە، بەڵکو دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین ئازادی کۆمەڵگا و گەلەکەمان بەدەست بهێنین دەبێت خۆمان فریادڕەس بین. قارەمانێتی هەروەها گوزارشت لە هەر جۆرە چالاکییەکی ئەم کەسایەتییە وڵاتپارێزانەوە دەکات. ئەمە گرنگترین ئەزموونە کە لە ئەزموونەکانی ژیانماندا بەدەستمان هێناوە. ئەگەر کەسێک نەبێتە وڵاتپارێزێکی ڕاستەقینە، ناتوانێت ببێتە شۆڕشگێڕێکی ڕاستەقینە. شۆڕشگێڕە مەزنەکان وڵاتپارێزانی گەورە بوون. هەڤاڵ محەممەد یڵدرم کە تا کۆتایی لە دژی هێرشەکانی دوژمن لە لجێ ئامەد بەرخۆدانی کرد و شەهید بوو، پێوانەی وڵاتپارێزی بەرخۆدانی ئەو کاتەی نیشاندا. بە ژیان، هەڵوێست و تێکۆشانی نیشانی دا کە چۆن دەبێت هەڵوێست و پێگەی وڵاتپارێزی و بوێری لە شەڕی شۆڕشگێڕیی گەلدا ببێتە هێڵێکی وڵاتپارێزی بۆ خۆشەویستی وڵات هەموو ناوچەیەکی کوردستان. ئەرکی سەرەکی ئێمەیە کە ئەمە بەڕێکخستن بکەین و بەرەو تێکۆشان هەنگاو بنێین و بیکەین بە هێزێکی مەزن و بەرخۆدان لە دژی هێرشەکانی دوژمن. ئێستا دەرفەت و هەلومەرج و هۆکاری زیاتر لە هەموو کاتێکی لەبەردەستدایە. لەو باوەڕەداین هەڤاڵانمان و گەلی وڵاتپارێز ئەم بەرپرسیارێتییە جێبەجێ بکەن.

لە بارەی دۆخی ئەم دواییەی زیندانەکانی تورکیا چیتان دەڵێن؟

سیاسەتەکانی زیندانی دوژمن لەسەر بنەمای سیاسەتی دژ بە تێکۆشانی ئێمە بنیات دەنرێت و جێبەجێ دەکرێن. بۆیە ڕێبازی دروست ئەوەیە کە بەرخۆدان لە زیندانەکان و دەرەوە بەخاوەنداری و بەهێزەوە یەکتر تەواو بکەن. هەڤاڵانمان لە زیندانەکان لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد. گرنگ بوو کە زیندانەکانمان بە خێراییەوە خۆیان بەڕێکخستن بکەن، بە پێی نەریتی بەرخۆدانی بزووتنەوەکەمانەوە بەشداری هەڵمەتەکە بوون. سەرەڕای گوشار، هەڕەشە و هەلومەرجی سەخت، بێ هیچ دوودڵی لە دژ بە گۆشەگیری وەستانەوە و بە بەرخۆدان و چالاکیی مانگرتن لە خواردن، کاریگەرییەکی ئەرێنیان لەسەر هەڵمەتەکە دانا.

بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردن لە٤ی نیسانی ٢٠٢٤بەدواوە چووە ناو قۆناغێکی نوێ. بە دروشمی 'دەمانەوێت لەگەڵ سەرۆکایەتیمان لە یەک بارودۆخدا بژین'، دەستیان بە چالاکی ڕاگرتنی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکان و نەچوونە دادگا و بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوە لەگەڵ بنەماڵەکانیاندا کرد. ئەمەش ڕۆژەڤێکی گرنگی خوڵقاند، هەروەها هاندەرێکی گرنگ بوو بۆ تێکۆشانەکانی دەرەوەی وڵات. بزووتنەوەیەکی جەماوەری جددی لە دەوری ئەم بەرخۆدانەدا دەستی پێکرد. بە تایبەتی هەڵمەتی 'دەنگ بە ئازادی بدە' کە لە دەوری ئەمە دەستی پێکرد، هێشتا بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا دایکانمان بەشدارییان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەن کرد ئەمەش کاریگەری خۆی دانا. ئەوان چ لە ناو پەرلەمان و چ لە دەرەوە لێدوانیاندا.

لەبەرامبەر ئەم هەڵوێستە شۆڕشگێڕیە کە بە ئیرادەی هەڤاڵانی زیندان، دەستی پێکردبوو دوژمن لەم کاتەدا سزای چەندین کەس لە هەڤاڵانمانی دەرکرد و زۆرێک لە هەڤاڵانمان بە سزای دیسیپلین سزا دران و هەندێکیان گەرچی حوکمەکەیان تەواو ببوو ئازاد نەکران. سەرەڕای ئەو هەموو گوشار و ئەشکەنجەیەی کە لە زیندانەکاندا هەیە، ئەم هەڵمەتە بە ئیرادەیەکی بەرزوەوە بەردەوامە. له ئێستادا چالاکی کەسوکاری زیندانیان درێژەی هەیە. بۆیە ساڵی پار لە زیندانەکاندا نەک هێرشی دوژمن بەڵکو بەرخۆدانی زیندانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ڕەوڵ و کاریگەری دیاری هەبوو.