زەوتکردنی ئیرادەی جولەمێرگییەکان لە ئەوروپا شەرمەزارکرا
لە شارەکانی ئەوروپا زەوتکردنی ئیرادەی جولەمێرگییەکان شەرمەزارکرا و پەیامدرا "گەلی کورد چۆن دوێنێ لە وان خاوەنداری لە ئیرادەی کرد، ئەمڕۆش بە هەمان ئیرادەوە بەرخۆدان دەکات".
لە شارەکانی ئەوروپا زەوتکردنی ئیرادەی جولەمێرگییەکان شەرمەزارکرا و پەیامدرا "گەلی کورد چۆن دوێنێ لە وان خاوەنداری لە ئیرادەی کرد، ئەمڕۆش بە هەمان ئیرادەوە بەرخۆدان دەکات".
کوردستانیان لە ئەوروپا دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا.
زیوریخ
کوردستانیان دژی زەوتکردنی شارەوانی جولەمێرگ لە شاری زیوریخی سویسرا چالاکیان ئەنجامدا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لەسەر بانگی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لەبەردەم کونسوڵخانەی تورک کۆبوونەوە و درووشمی ناڕەزایەتیان بەرزکردەوە. ڕاگەیاندراوی هاوبەش بە زمانی ئەڵمانی خوێنرایەوە، پاشان سیاسەتمەدار عەلی شیشمەک ڕایگەیاند دژی سیاسەتی قەیوم لە هەموو جێیەک بەرخۆدان دەکەن و سەر نەوی ناکەن، بانگەوازی لە هەمووان کرد هەڵوێست وەربگرن.
شیشمەک ڕایگەیاند گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشی داگیرکاری بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و سزاکانی دۆزی کۆبانێ نیشانی دەدەن سیاسەتی فشار و سەرکوت هێشتا بەردەوامە، دەسەڵات پاش شکست لە هەڵبژاردن پەنای بردەوە بەر سیاسەتی قەیوم، گوتی: "گەلی کورد چۆن دوێنێ لە وان خاوەنداری لە ئیرادەی کرد، ئەمڕۆش بە هەمان ئیرادەوە بەرخۆدان دەکات".
دارمشتات
لە شاری دارمشتاتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی مەجلیسی دارمشتات راگەیاندراوێک خوێنرایەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە سیاسەتی قەیوم قبووڵ ناکەن، گوترا: "دیسانەوە بە بەرخۆدان شارەوانیەکانمان بەدەست دەهێنینەوە".
پاشان جەماوەر درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" و "بکوژ ئەردۆگان" یان بەرزکردەوە و نامیلکەی کۆن-مەدیان خوێندەوە.
کێل
لە شاری کێلی ئەڵمانیا کوردستانیان کۆبوونەوە و درووشمیان دژی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بەرزکردەوە.
هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی کوردی دیموکراتیکی کێل حەسەن موش ڕایگەیاند خاوەنداری لە چالاکیەکانی جولەمێرگ و کوردستان دەکەن و پشتگیری دەکەن.
نوێنەری بەرگری لە کوردستان ڕایگەیاند نەوەک هەر گەلی کورد پێویستە هەموو نەیارانی فاشیزم دژی دەسەڵاتی ئەردۆگان بوەستنەوە.
دۆرتموند
لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا زەوتکردنی ئیرادە بە هەڵگرتنی پانکارت شەرمەزارکرا. لە چالاکییەکاندا دۆزی سیاسی کۆبانێ و زەوتکردنی شارەوانیەکان لەلایەن زیهنیەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە ڕیسواکرا.