زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن ئەشکەنجە دەدرێن
زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن لە ئەنتاڵیا و ئەرزەڕۆم لەبەرئەوەی پشکنینی تەندروستی بە کەلەپچەوە قبووڵ ناکەن، ئەشکەنجە دراون.
زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن لە ئەنتاڵیا و ئەرزەڕۆم لەبەرئەوەی پشکنینی تەندروستی بە کەلەپچەوە قبووڵ ناکەن، ئەشکەنجە دراون.
ئەو زیندانیانەی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، مانیان لە خواردن گرتووە، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافەکانیان دەبنەوە. ئاشکرا کراوە، زیندانیان لە زیندانی جۆری S ی ماناڤگاتی ئەنتاڵیا و زیندانی ئاسایشی بڵندی دۆملۆی ئەرزەڕۆم ڕاگیراون، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی چوکرۆڤا، ئەوکاتەی زیندانیانی یاسایی دەبرێنە نەخۆشانە بە ئاسایی کەلەپچە دەکرێن، بەڵام کاتێک زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن دەبرێنە نەخۆشخانە لە پشتەوە بە کەلەپچەی پلاستیکی دەستیان دەبەسترێتەوە.
دەیانەوێت بەزۆرەملێ خواردن بدەنە زیندانیەکان
ڕاگەیاندراوە، زیندانیان پشکنین بە کەلەپچەوە ڕەت دەکەنەوە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە دەبنەوە. زیندانیان لە مافی تەندروستی بێبەشکراون، ڕووبەڕووی نزیکایەتی نامرۆڤانە دەبنەوە.
بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەکە ڕایدەگەیەنن، هەوڵدەدرێت بە زۆرەملێ خواردن بدرێت بەو زیندانیانەی لە زیندانی جۆری S ی ماناڤگاتی ئەنتاڵیا ڕاگیراون.