زیندانیانی نەخۆش مانیان لە خواردن گرتووە

سێ زیندانیی نەخۆش لە زیندانی کرکلار رایانگەیاندووە، لە دژی پێشێلکارییەکانی مافەکان دەستیان بە مانگرتنی بێسنوور کردووە.

سێ زیندانیی نەخۆش لە زیندانی ژمارە ٢ی جۆری ئێف لە کرکلار لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە رایانگەیاند، لە زینداندا مانگرتنی بێسنووریان لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەستپێکردووە.

زیندانیانی نەخۆش زەکی بایهان، ڕەمەزان چەلیک و یوجەل کزماز، کە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە رایانگەیاند، زیندانیانی سیاسی لە ژوورە جیاوازەکان دا ڕادەگیرێن و شوێنی هەوا گۆڕکێیەکە بە تێل گیراوە و چالاکییە وەرزشی و کۆمەڵایەتییەکانیان بە تەواوی سنوردارکراون.

بانگەواز

زیندانیان داوایان لە ڕای گشتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد، کە لە بەرامبەر پێشێلکارییە جدی و قورسەکانی مافەکانی  مرۆڤ دا بێدەنگ نەبن.

ژ.ت