زیندانیانی سیاسی بۆ گواستنەوەیان بۆ ئیمراڵی داواکارییان بەرزکردەوە

زیندانیانی سیاسی، زیندانی جۆری(ف)لە کورکچولەر بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ زیندانی ئیمرالی هەموو هەفتەیەک داواکاری پێشکەش دەکەن.

مانگرتن لە خواردنی نۆرەیی کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری  سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکردووە، لە ٣٧ــــەمین ڕۆژیدایە. زانرا ئەو زیندانیانەی کە لە زیندانی ئاسایشی چڕی جۆری(ف) لە کورکچولەر لە شاری ئەدەنە زیندانی کراون، داوای گواستنەوەیان بۆ زیندانی ئیمرالی پێشکەش کردووە.

یەکێک لە زیندانیانە، ئەحمەد هەردمی ٣٦ ساڵەیە، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە، هەموو هەفتەیەک بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ زیندانی ئیمرالی، بە مەبەستی هەڵگرتنی گۆشەگیریی داواکاری پێشکەش دەکەن.

راشیگەیاندووە:" لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەرایەتی، لە هەموو بوارێکدا بەرخۆدان بەڕێوەدەچێت. لە زیندانی جۆری (ف) لە کورکچولەریش مانگرتن لە خواردنمان دەست پێکردووە. هەر ٥ ڕۆژ جارێک گروپێک بە نۆرە چالاکیەکە وەردەگرن، هەموو هاوڕێیانی ناو چالاکییەکە داوای گواستنەوەیان بۆ ئیمرالیی بە مەبەستی شکاندنی گۆشەگیری پێشکەش کردووە و هەموو هەفتەیەک داواکارییەکەمان نوێ دەکەینەوە. سڵاو لە هەموو ئەو هەڤاڵانە دەکەین کە پەیامەکەمانیان پێگەیشتووە و هیوای سەرکەوتنیان لە ساڵی نوێی بۆ دەخوازین".

هەردەم داواشی لە رای گشتی کرد کە بە هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ چالاکیەکەیاندا بکەن.