زیندانیانی سیاسی لە زیندانی سینجان پەیوەستبوون بە مانگرتن لە خواردن

زیندانیانی سیاسی لە زیندانی جۆری ئێف لە سینجان ڕایانگەیاند، کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی پرسی کورد' دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

لە ١٧هەمین ڕۆژی مانگرتنی بەنۆرە کە زیندانیانی دۆسیەی پەکەکە و پاژک دەستیان پێکردووە، زیندانیانی سیاسی لە زیندانێکی تر بەشداری چالاکییەکە بوون.

عیسمەت کاراک لە ڕێگەی بنەماڵەکەیەوە لە زیندانی پیتی(ئێف) لە سینجان بە پەیامێک ڕایگەیاندووە کە لە پێناو ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

زیندانیی عیسمەت کاراک ڕایگەیاند، کە ١٠ ڕۆژ جارێک بەشێوەی نۆرەیی ماندەگرن و زانیاری لەسەر زیندانیانی ناو ژوورەکان باس کرد.

کاراک وتی:"ئێمە بەرخۆدانی زیندانیان، گەریلا و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان سڵاو دەکەین، چالاکییەکەمان بەردەوام دەبێت، بەرخۆدان ژیانە."