زیندانیەکی مانگرتوو: دەبێت هەموو کەس رۆڵی خۆی جێبەجێ بکات
یەک لە زیندانییە مانگرتووەکان بە ناوی مەتین ئویار رایگەیاند، "دەبێت هەموان رۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. بڕوامان بەوە هەیە کە سەردەکەوین".
یەک لە زیندانییە مانگرتووەکان بە ناوی مەتین ئویار رایگەیاند، "دەبێت هەموان رۆڵ و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن. بڕوامان بەوە هەیە کە سەردەکەوین".
زیندانیان لە تورکیا و کوردستان بە دروشمی "ئازادی بە عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و چالاکیەکە لە رۆژی ١٥یەمیندا بەردەوامە.
مەتین ئویار زیندانی سیاسی لە زیندانی داخراوی جۆری ئێڵی ئەسپیەی گیرەسون کە مانی لە خواردن گرتووە بە تەلەفون قسەی لەگەڵ بنەماڵەکەی کرد و پەیامێکی ئاراستەی رای گشتی کرد، کە بەم جۆرەیە:
"ئێمە باشین و لەسەر حەقین. وڵاتمان، رێبەرمان، پارتیمان و ژیانمان، هی ئێمەیە. ئێمە بەوانەوە سەربەرزین و بڕوامان هەیە سەردەکەوین. مانگرتن لە خواردنی ئێمە وەفاداری و قەرزێکە لەسەرمان. ئەوەی بە خۆی دەڵێت مرۆڤم، ئەوەی بە خۆی دەڵێت وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر دەبێت ئەو قەرزە بداتەوە. ئەوەی پێی دەڵێین سۆز و وەفا، لەم رۆژەدا هەست بە پێویستیەکەی دەکرێت. قەرز لە رۆژی لەم جۆرەدا دەدرێتەوە. گەلەکەمان شکۆمەندە و چەندین ساڵە تێکۆشانی گەورە ئەنجام دەدات. ئێمەش هەوڵ دەدەین ئەوەی دەکەوێتە ئەستۆمان بە شێوەیەکی فیداکارانە جێبەجێی دەکەین. لەو پێناوەدا پێویست بکات گیانی خۆشمان دەبەخشین. ئێمە و هەڤاڵانی ئێرە باشین و خۆڕاگری دەکەین. هەموو هەڤاڵانمان بڕوایان بەوە هەیە کە ئەم چالاکیە سەردەکەوێت. لێرە هەڤاڵانمان بە دەوری رێبەرایەتیەوەن و خاوەنداری لێدەکەن. ئەم ماوەیە زۆرە گرنگە و دەبێت هەموان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن".
هـ . ب