زیندانیی مانگرتوو وەفا یەڵماز دوورخرایەوە

ئەحمەد یەڵماز برای زیندانیی سیاسی وەفا یەڵماز ئەوەی ئاشکراکرد، کە براکەی لە زیندانی کالکاندەرەوە بۆ زیندانی جۆری (ئێس)ی سامسون دوورخراوەتەوە و وتی: "لە پێش دەرگای زیندانەکە، ویستوویانە بە رووتی بیپشکنن، لەبەر ئەوەی رەتیکردووەتەوە ئەشکەنجەیان داوە".

بۆ لابردنی گۆشەگیری ئیمراڵی، لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' مانگرتن لە خواردنی بە نۆرە، بەردەوامە.

 لە زیندانەکاندا هەر ڕۆژە و باس لە ئەشکەنجە و دوورخستنەوەی زیندانەکان دەکرێت، یەکێک لەو زینادانەش زیندانی کالکاندەرەی هەرێمی ریزەیە، کە بەشێوەیەکی لەناکاو و بەپەلە زیندانیی سیاسی وەفا یەلماز لە کاتی مانگرتی خواردندا، دیپۆرتی زیندنی کاڤاکی سەمسون کراوە.

ئەحمەد یەڵماز برای وەفا یەڵماز لەبارەی ئەو بابەتەوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد و وتی، "بە بێ ئەوەی ئێمە ئاگادار بکرێینەوە بە پەلە براکەمیان دوورخستووەتەوە".

روونیشیکردەوە، کە براکەی لەو کاتەیدا کە لە مانگرتندا بووە دوورخراوەتەوە و لە کاتی گواستنەوەی لە زیندانی جۆری ئێڵی کالکاندەرەی ریزە بۆ زیندانی جۆری ئێسی سامسۆن، پاسەوانەکان ویستوویانە بە رووتی بیپشکنن، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە لەبەر ئەوە پاسەوانەکان لێیانداوە و ئەشکەنجەیان کردووە".

ئاشکراشی کرد، کە براکەی لە رێگەی تەلەفونەوە پێی راگەیاندووە، کە ئەوەندە بە پەلە گواستوویانەتەوە کە تەنانەت فریا نەکەوتووە کەلوپەلەکانی لەگەڵ خۆی ببات و تائێستاش کەلوپەلەکانی لە زیندانی ریزەیە.

هەروەک باسی لەوەشکرد، سەرجەم ئەو زیندانیانەی لە زیندانی ریزە لە مانگرتندابوون، پاسەوانەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر هۆڵەکانیان و دووریان خستوونەتەوە بۆ زیندانەکانی دیکە.

لەکۆتاییشدا ئەحمەد یەڵماز برای وەفا یەڵماز ئەوەی خستەڕوو، کە گوشارەکان لە سەر زیندانیانی سیاسی چڕبوونەوە و دژی ئەوە رێکاری یاسایی پێویست دەگرنەبەر و هەرگیز ئەو گوشارانەی سەر زیندانیانی سیاسی قەبوڵ ناکەن.

هـ . ب