زیندانییەکی مانگرتوو دوورخرایەوە

محەمەد فازیل قامیش لە زیندانی دوملو مانی لە خواردن گرتبوو، بەرپرسانی زیندان بە مانگرتووی دووریانخستەوە بۆ زیندانی باڵای ئاسایشی خارپێت کرا.

محەمەد فازیل قامیش لە زیندانی دوملو لەدژی کارە میزاجی و تاکڕەوییەکانی بەڕێوبەرایەتیی زیندانەکەی مانی لە خواردن گرتبوو، بەرپرسانی زیندانیش بە مانگرتوویی دووریانخستەوە بۆ زیندانی ئاسایشی باڵای خارپێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بنەماڵەی قامیشەوە بە دەست گەیشتوون، بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە لەگەڵ قامیش کۆبوونەتەوە و هەڕەشەیان لێکردووە بۆ ئەوەی کۆتایی بە چالاکیی مانگرتنەکەی بهێنێت، ئاماژە بەوەشکراوە، بەڵام قامیش بەردەوام بووە لە مانگرتنەکەى و بەرپرسانی زیندانیش لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا دووریانخستووەتەوە بۆ زیندانی ژمارە ٢ی باڵای ئاسایشی خارپێت.

ژ.ت