تورکیا ئاژانسی «ژن نیوز»ی داخست

بە بیانووی بلاوكردنه‌وه‌ی هەواڵی به‌رپرسه‌ بەدیلگیراوەکانی میت و دانپێدانانەکانیان لە بارەی کۆمەڵکوژیی پاریس، حکوومەتی تورکیا ئاژانسی «ژن نیوز»ی داخست.

ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، کە ئاژانسێکی تایبەت بە ژنانە و لە ٢٥ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٧ دامەزراوه‌، ئەمڕۆ بە بیانووی بڵاوکردنەوەی دانپێدانانەکانی به‌رپرسه‌ بەدیلگیراوه‌كانی میت ده‌رباره‌ی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان، لەلایەن حکوومەتی توركیاوە داخرا.

ژن نیوز ڕایگه‌یاند، لە سەر ناونیشانێكی دیکە بەردەوام ده‌بن لە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانیان.

ناونیشانه‌ نوێیه‌كه‌ی ژن نیوز:

www.jinnews1.com

 

ك. ش