ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە) بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرای کرد هەردوو گەریلای ئازادی کوردستان؛ سیپان و مەحسووم لە ئەنجامی هێرشی دووژمن لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.
ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە-نەڕەچە بەم شێوەیەیە:
"هاوڕێیانمان سیپان و مەحسووم کە میلیتانێکی نموونەی فیدایی ئاپۆیی بوون، لە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤دا لە ئەنجامی هێرشی دووژمن لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ شەهید بوون.
هاوڕێیانمان سیپان و مەحسووم بە خواستی پارێزگاریکردن لە هەبوونی گەلەکەمان و پێکهێنانی ئازادی و ڕێچکەگری ڕێگەی شەهیدان لە قامیشلۆ و ئامەدەوە بەشداری ڕیزەکانی ئازادی بوون. لە تەمەنی گەنجێتییاندا بەشداری تێکۆشان بوون و باری گرانی دۆزی ئازادی گەلی کوردییان لە ئەستۆ گرت. بەبێ هیچ دوودڵیی و بە هەستی بەرزی فیداییەوە بەشداری تێکۆشان بوون. هاوڕێ سیپان و مەحسووم لە گۆڕەپانی جیاوازدا سەرکەووتنی مەزنیان تۆمار کرد و هەموو خەباتێکییان بەبێ هیچ کەموکوڕییەک جێبەجێ کرد.
هاوڕێیانمان سیپان و مەحسووم بە ڕوحی فیدایی ئاپۆییەوە بەشداری هێزە تایبەتەکان بوون و بوونە شوێنکەوتە و پەیڕەوکەرانی هێڵی زیلان، سارا، ڕووکەن، ڕۆژهات، ئەرداڵ، ئاسیا، ڕۆژگەر، دەلیل، گوڤەن، دیدار، ئاندۆک، جوان، دۆغا، گابار، مونزور، عەباس، لۆرین، حەقی، سەرخۆبوون، ئارمانج و چەندین فەرمانداری فیدایی دیکە. گیانیان فیدای دۆزی ئازادی گەلەکەمان کرد و لەو پێناوەدا تێکۆشان. هاوڕێیانمان سیپان و مەحسووم کە باوەڕیی، خۆشەویستی و ڕێزگرتنی گەورەی تەڤگەر و هاوڕێیانمانیان بەدەسهێنا، وەک بەربژێری فەرماندەی گەنجی سەردەمی دەرکەوتن. بوون بە میلیتانێک کە کراوەبوون بەڕووی پێشکەووتن، وە بەرەو ڕێگەی سەرکەووتن دەڕۆشتن و بەربژێرێک بوون بە چاوەڕوانییەکی زۆرەوە. لە کاتێکدا لە پێناو ئەوەی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا لە زاپ مەزن بکەن لەوکاتەی لەسەر ئەرکی شۆڕشگێڕییاندا بوون، لە ئەنجامی هێرشی دووژمندا لە زاپ شەهید بوون.
سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان سیپان و مەحسووم و گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین. بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە ئاڵای تێکۆشانی ئازادی کە میلیتانانی فیدایی ئاپۆیی ڕادەستییان کردووین لەسەرکەوتندا بشەکێنینەوە و یاد و یادەوەریان هەمیشە بە زیندووی ڕاگرین.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: سیپان هێڤی
ناو و پاشناو: حوسەین عەلی
شوێنی لە دایکبوون: قامیشلۆ
ناوی دایک و باوک: شرین – عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ / زاپ
***

ناسناو: مەحسووم ئامەد
ناو و پاشناو: جافەر دالکلچ
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی دایک و باوک: گوڵشەن – جومعە
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ / زاپ.
***