تەڤگەری ژنانی گەنجی ئازاد بە ڕاگەیەندراوێک هەرسێ ژنە تێکۆشەری کورد سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی بەبیرهێنایەوەو ڕایگەیاند: ژیان و تێکۆشانی هەرسێ هەڤاڵمان سەروەت و هێلی بەرخۆدانی ئێمەیە بۆ ئازادکردنی سەرجەم ژنانی کوردو جیهان.
"بەردەوامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بوو"
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو هێرشە لەکاتی پرۆسەی ئاشتیدا ئەنجامدرا، ڕاستەوخۆ هێرشێک بوو بۆسەر ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادی ژن، لەم هێرشەدا کەسایەتی پێشەنگ و خاوەن ڕۆڵی گرنگ بەئامانج گیران، دەوڵەتی فاشیستی و قڕکەر سیاسەتی ناچارەسەری بۆ کێشەی کورد، قڕکردن بەڕێوەدەبات، ئەم کۆمەڵکوژییەش بەردەوامی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیە.
بە ئۆپەراسیۆنی"تۆڵەی شەهید سارا" کە لە مانگی ٨ی ساڵی ٢٠١٧ دا تێیدا دوو بەڕێوەبەرانی میت دەستگیرکران دانیان پێدانا بە کۆمەڵکوژی پاریس ئەمەش بەشێوەیەکی ڕوون ئاشکرابوو.
لەحەوتەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ٣ گوڵی ئازاد، ئێمەی ژنانی گەنجی ئازاد هەرسێ ژنە شۆڕشگێر بەبیردەهێنینەوە، ئەم هێرشە دڕندانەیە بە توڕەییەکی زۆرەوە ئیدانە دەکەین.
"ڕێگای ئێمە ڕۆشن دەکەنەوە"
تۆڵەکردنەوەی کۆمەڵکوژی پاریس، خۆڕێكخستنکردن و ڕووخاندنی سیاسەتی باوکسالارییە، ئەوان بەتەنها سێ ژنە شۆڕشگێری کورد نەبوون، ئەوان بە تێكۆشانی ئازادی خۆیان بۆ هەموو ژنانی کوردو جیهان نموونە بوون، سارا، ڕۆژبین و ڕۆناهی سێ تیری خۆرەتاون لەهەر تاریکیەکدا ڕێگامان ڕووناک دەکەن.
"ئێمە لەسەر ڕێگای سێ ژنە تێکۆشەر بەردەوام دەبین"
لەسەر ڕێبازی هەڤاڵ سارا، لە چیای دێرسیم، زیندانی ئامەد تا پاریس بەردەوام دەبین، ژیان و تێكۆشانی هەرسێ هەڤاڵمان سەروەت و هێڵی بەرخۆدانە بۆ ئازادکردنی هەموو ژنانی کورد و جیهان، ئەرکی سەرەکی ئێمە وەک ژنانی گەنج ئەوەیە کە خۆمان بە ڕێکخستن بکەین و تێکۆشانی ئازادیمان لەسەر هێلی هەرسێ ژنە شۆڕشگێر بەردەوام بکەین.
ب.ش