لە نەڤشەهیری تورکیا ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

لە پارێزگای نەڤشەهیری تورکیا ژنێک بە ناوی فاتمە د. لەلایەن هاوسەرەکەویەوە بە چەک تەقەى لێکرا و کوشتی.

لە ناوچەى چات لە پارێزگای نەڤشەهیر لە ناوەڕاستی تورکیا پیاوێک بە ناوی موستەفا د. هاوسەرەکەى خۆی بە ناوی فاتمە د. بە چەک کوشت.

 یەکەکانی تەندروستی لە دواى ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن دراوسێکانیانی فاتمەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و رایانگەیاند، فاتمە د. بە چەک تەقەى لێکراوە و کوژراوە.

تەرمی فاتمە د. دوای پشکنین رەوانەى بەشی پزیشکیی داد کرا. موستەفا د. ی بکوژیش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

ژ.ت