کەناڵى ئاسمانیى ژن تیڤى دەستى بە پەخش کرد
کەناڵى ئاسمانیى ژن تیڤی لە دواى تەواوکردنى ئامادەکارییەکانى، ئەمڕۆ دەستى بە پەخش کرد.
کەناڵى ئاسمانیى ژن تیڤی لە دواى تەواوکردنى ئامادەکارییەکانى، ئەمڕۆ دەستى بە پەخش کرد.
کەناڵى ئاسمانیى ژن تیڤى لە رۆژی ٨ى ئازار رۆژى جیهانیى ژناندا بەشێوەى ئەزموونى بۆ ماوەى ٣ مانگ پەخشى دەستپێکردبوو. لە ئەمڕۆوە دەست بە پەخشى ئاسایى دەکات.
ژن تیڤى لەلایەن ئەنجوومەنی ژنانی نەوا لە ٩ى کانوونی دووەم و لە سێیەمین ساڵیادى ژنە سیاسەتمەدارە کوردەکان، ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، کە لە پاریسى پایتەختى فەرەنسا شەهید کرابوون، لە شارى پاریس دامەزرا.
ژن تیڤى بە دروشمى "دەنگى ژن، رووی ژن" لەسەر مانگى دەستکردی هۆتبێرد و بە فریکیونسی ١١٠٥٥ و سیبمول رایتى ٢٧٥٠٠٠ دەستى بە پەخش کرد.