بۆ ئەو ژنەی لە دویسبۆرگ کوژرا، چالاکییەکی جەماوەری ئەنجامدرا
سەدان کەس کوشتنی ژنێکی گەنجیان لە دویسبۆرگ شەرمەزارکرد، دژی زیهنیەتی دەوڵەت کە چاودەپۆشێت لە کۆمەڵکوژی ژنان، بانگەوازی ڕێکخستنیان کرد.
سەدان کەس کوشتنی ژنێکی گەنجیان لە دویسبۆرگ شەرمەزارکرد، دژی زیهنیەتی دەوڵەت کە چاودەپۆشێت لە کۆمەڵکوژی ژنان، بانگەوازی ڕێکخستنیان کرد.
لە شاری دویسبۆرگ-ڤیرلیندنی ئەڵمانیا، ڕۆژی یەکشەممە، پیاوێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە نزیک ماڵەکەی خۆی پاش ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر هاوژینە تەمەن ١٩ ساڵەکەی و منداڵە تەمەن ١٧ مانگەکەی، ئەو ژنە گەنجە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ژیانی منداڵەکەش لە مەترسیدایە.
ئەو کۆمەڵکوژییە بە بانگەوازی مەجلیسی ژنانی ئاسیا یوکسەل و ڕێکخراوەکانی زۆرا (Young Strugle) و (Courafe) و (Prîde Rebellîon) شەرمەزار کرا.
ئەو ژنانەی لە (Franz-Lenze-Platzê) کۆبوونەوە، دژی زیهنیەتی دەوڵەت کە چاودەپۆشێت لە کۆمەڵکوژی ژنان، بانگەوازی ڕێکخستنیان کرد.
لە وتەیەکدا بەناوی مەجلیسی ژنانی ئاسیا یوکسەل، کۆمەڵکوژی ژنان شەرمەزار کرا و بانگەوازی مەزنکردنی تێکۆشان دژی گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، لە ئەڵمانیا هەر سێ ڕۆژ جارێک ژنێک لەلایەن هاوژینەکەی یان هاوژینی پێشووییەوە دەکوژرێت.