بە دیمەن

بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە گوڵ بەسەر ژنانی ئاسایشدا دابەشکرا

بە دەیان ژنی کانتۆنی فورات بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار سەردانی خاڵی پشکنینی ئاسایشی ژنانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان کرد و گوڵیان بەسەریاندا دابەشکرد.

٨ی ئادار

بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ژنانی کانتۆنی فرات سەردانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان کرد و گوڵیان بەسەریاندا دابەشکرد.

ژنان لە کۆنگرەی ستار، ناوەندی هیلالی زێڕین و ئەندامانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، بە دەهۆڵ و دەف، بە جلوبەرگی کوردی، سەردانی خاڵی پشکنینی ژنانی ئاسایشی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شاری کۆبانێیان کرد و گوڵیان بەسەریاندا دابەشکرد.