چالاکییەکانی یەکەمین کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورد لە دووەم ڕۆژییدا بەردەوامە

یەکەمین کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورد بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) کە لە ناوەندی کەلتووری ئامەد بەڕێوەدەچێت، لە دووەمین ڕۆژییدا بە چالاکی جۆراوجۆریی وۆرک شۆپ بەردەوامە.

یەکەمین کۆنفرانسی پەرلەمانتارانی ژنانی کورد بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) کە لە ناوەندی کەلتووری ئامەد بەڕێوەدەچێت، لە دووەم ڕۆژییدا بەردەوامە. کۆنفرانسەکە لە ناوەندی کۆنگرەی کەلتووری ئامەد بەڕێوەدەچێت. چالاکوانانی ژنانی تەژەئا، پەرلەمانتارانی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەوروپا و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. لە هۆڵی کۆنفرانسەکەدا بە زمانی کوردی، تورک و عەرەبی پانکارت بە نوسینی "ژن سیاسەتی دیموکراتیک ئەنجام دەدات، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیات دەنێت" و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "ژن ئازاد بێت کۆمەڵگە ئازاد دەبێت" هەڵواسران.

هەروەها چەندین ژن بە جل و بەرگی نەتەوەیی بەشداری کۆنفرانسەکە بوون. دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسەکە بە وۆرک شۆک بەردەوامە.

ئەو وۆرک شۆپانەی بڕیارە ئەنجام بدرێن ئەمانەن:

* وۆرک شۆپی ساکینە جانسز و زووم: لە دژی سیاسەتی پیاوسالاری، پەرەپێدانی سیاسەتی دیموکراتیک لە پرسەکانی ڕێکخستنی پەرلەمانتارانی ژنان و و پێشنیاری چارەسەری.

* لەیلا قاسم: ڕۆڵ و سیاسەتی ژنانی پەرلەمانتار لەسەر پرسی یەکێتی نەتەوەیی.

* هەڤرین خەلەف: تێکۆشانی هاوبەش لە پاراستنی ژناندا لە دژی توندوتیژی و جیاکاری لە دژی ژنان.

* مینا قازی: لە فرە کولتورییدا کاریگەری نوێنەرایەتی ژنانی سیاسی لەسەر ئاشتی کۆمەڵگەیی و دیموکراتیزە بوونی سیاسەت.

چاوەڕوون دەکرێت لە چوارچێوەی پێشنیارەکان کە لە وۆرک شۆپەکەدا وەردەگیرێت، ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە ئاشکرا دەکرێت.