یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری کورد کە تەڤگەر ژنانی ئازاد (تەژەئا) پێشەنگایەتی دەکات، لە ئامەد بە درووشمی 'سیاسەتی دیموکراتیک دەکەین، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیات دەنێین' بەرێوەدەچێت. کۆنفرانسەکە لە ٢٨ی ئایار دەستیپێکرد، ٢ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. لە کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەوروپا چەندین پەرلەمانتاری ژنی کورد بەشداری کۆنفرانسەکە بوون.
لە بەشدارانی کۆنفرانسەکە پەرلەمانتاری مێردینی دەم پارتی ساڵیحە ئایدەنیز ئاماژەی بەوەدا کۆنفرانسەکە بە بەشداربوونی ژنانی هەر چوار بەشی کوردستان و دیساپۆرا ئەنجام درا. ئایدەنیز ئاماژەی بەوەدا کە ئەم کۆنفرانسە بۆ هاوبەشکردنی ئەزموونی ژنانی کە بە شوناسی کورد تێدەکۆشن زۆر گرنگە.
'ژنانی کورد فشاری زیاترییان لەسەرە'
ئایدەنیز ئاماژەی بە نوێنەرایەتی ژنان لە پەرلەمان و تێكۆشان لە دژی پیاوسالاری کرد و گوتی: "لە جیهان ژنان بەهۆی شوناس و ڕەگەزەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، دان بە ئیرادەیان نانرێت. ئێمەی ژنانی کورد هەم لەبەر ژنبوونمان، هەم بەهۆی کوردبوونمانەوە دوو هێندە زیاتر ڕووبەڕووی فشار دەبینەوە."
'کۆنفرانسەکە بۆ بە دامەزراوەکردنی تێکۆشان گرنگە'
لە بەردەوامی قسەکانییدا ساڵیحە ئایدەنیز ئاماژەی بەوەدا فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژئاوا پەرەیپێدرا و ئەمڕۆ لە تەواوی جیهان بووە بە مۆدێلێکی ڕێکخستنی سود وەرگرتن و گوتی: "لە سایەیی تێکۆشانی بە ساڵانی تەڤگەری ژنان ئەمڕۆ لێرەین. بۆ گۆڕانکاری، هاوبەشیکردن و دامەزراوەکردنی ئەم تێکۆشانە، ئەم کۆنفرانسە زۆر گرنگە."
'لە تێکۆشانی ئاشتییدا پێشەنگایەتی ژنان زۆر گرنگە'
لە کۆتایی قسەکانییدا ئایدەنیز ئاماژەی بەوەشکرد بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک یەکێک لە ڕۆژەڤە بنەڕەتییەکانی کۆنفرانسەکەیە و گوتی: "لە بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتییەکی شکۆمەندی هەمیشەیی پێشەنگایەتی ژنان زۆر گرنگە. وەک ژنانی کورد لە هەموو ئەو شوێنانەی کە تێیداین، هەوڵدەدەین دەستکەوتەکانی گەلەکەمان بە بۆچوونەکانی ژنان بپارێزین و فراوانی بکەین. ئەم کۆنفرانسە بە پێشەنگایەتی ژنان لە مێژووی تێکۆشانی کورددا هەنگاوێکی گرنگە."
'بۆ هاوبەشکردنی ئەزموونەکانمان لێرەین'
پەرلەمانتاری باشووری کوردستان مهاباد محەمەد بەشداری کۆنفرانسی ژنان لە ئامەد بووە و لە کۆنفرانسەکەدا ئەزموونی خۆی هاوبەشکرد و گوتی: "وەک ژنان بۆ هاوبەشکردنی ئەزموونەکانمان و گوێگرتن لە یەک، لێرەین. هیوادارم ئەنجامە ئەرێنییەکانی کۆنفرانسەکە سوودی بۆ هەردوو ژنانی باکووری کوردستان و ژنانی باشووری کوردستان هەبێت".
'ئەنجامی کۆنفرانسەکە یەکێتی دەبێت'
لە کۆتایی قسەکانییدا مهاباد ئاماژەی بەوەدا ئاشتی بۆ ژنانی کورد ئامانجی هاوبەشە و گوتی: "کۆنفرانسەکە لە ئامەد بەڕێوەدەچێت، لە هەمانکاتدا زەمینەی یەکێتی بە هێز دەکات. ژنان لێرەدا ئەزموونی دیموکراسی و تێکۆشانی سیاسی خۆیان باس دەکەن. ئەم تێکۆشانە بۆ هەموومان زۆر گرنگە. بۆ دەبڕینی پرسەکانمان و دابینکردنی چارەسەری هاوبەش لێرەین."