چەکدارانی دەسەڵاتی سوریا هێرشیان کردە سەر چەند خاڵێکی پشکنین لە شێخ مەقسوود

ڕاگەیاندرا کە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دەسەڵاتی دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر چەند خاڵێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخ لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب.

باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی هاوار، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دەسەڵاتی دیمەشق هێرشیان کردە سەر چەند خاڵێکی پشکنینی هەرێمی عەوارز لە گەڕەکی شێخ مەقسوود. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هاوڵاتییەک برینداربوون.

ڕاگەیاندرا کە هێزەکانی پاراستنی شێخ مەقسوود وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و شەڕ ڕوویداوە.

شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرووپە چەکدارەکان و هێزەکانی پاراستنی شێخ مەقسوود بەردەوامە.