بەرخۆدانی بەنداوی تشرین؛ ٦٢ ڕۆژ لە بەرخۆدان و ئیرادە

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو چین و توێژەکانەوە ماوەی ٦٢ ڕۆژە بەردەوامن لە ئێشکگری بەرخۆدانی بەندوای تشرین لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان.

بەرخۆدانی تشرین

لە دوای پێشهاتەکانی سووریا، بە دیاریکراوی لە ٨ی کانوونی دووەمەوە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە مەبەستی داگیرکردنی بەندوای تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە هێرشی بەرفراوانی ئاسمانی و زەمینییدان.

بۆ دژبەری ئەو هێرشانە، بەمەبەستی پاراستی بەنداوەکەیان و پشتگیریدان بە بەرخۆدانی شەڕڤانان لە ٨ی کانوونی دووەمەوە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پێشەنگایەتی ژنان و دایکان لە هەموو چین و توێژەکانەوە بەشێوەی نۆرە-ئێشکگری هەرجارە و لە کانتۆنێکەوە دەڕۆنە بەنداوی تشرین.

وێڕای ئەوەی هەموو ئەوانەی لە ئێشکگری بەرخۆداندان کەسانی سڤیلن، بەڵام دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە هەموو شێوەیەک هێرشییان لە دژی ئەنجام دەدەن. بە پێی ئامارەکانی دەستەی تەندرووستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٢٢١ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.