د. بێپی ساڤارای: چارەسەری کێشەی سەدساڵە لە دەستی ئۆجالاندایە

پەڕلەمانتاری سویسری د. بێپی ساڤارای ڕایگەیاند، جەختکردنەوەی ڕژێمەکەی ئەردۆغان لە گۆشەگیری، ترسە لە ڕێبەر ئاپۆ و وتی: "تەنها ئۆجالان دەتوانێت کێشەی سەد ساڵە چارەسەر بکات. مەرجی دەستپێکردنەوەی چارەسەریی ئازادی ئۆجالانە."

ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ ساڵە لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵیدا لە نێو بارودۆخی سەختی زینداندا ڕاگیراوە. یەکێک لە پشتیوانانی هەڵمەتی "ئازدای بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" پەڕلەمانتاری پەڕلەمانی کانتۆنی تیکنۆی سویسرا د. بێپی ساڤارای دەربارەی بابەتەکانی گۆشەگیری، پەیامی ئەم دواییەی ڕێبەر ئاپۆ و مشتومڕەکانی سەریی بۆ ئاژانسمان قسەی کرد و ئاماژەی بەودەدا گۆشەگیری تاوانێکی ڕوونی دژ بە مرۆڤایەتییە و توندکردنەوەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، دەگەڕێتەوە بۆ ترسی ڕژێمەکەی ئەردۆغان لە چارەسەرییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆیی پرسەکان.

لە قسەکانییدا ساڤارای سەرنجی خستەسەر ڕۆڵی تێکۆشانی نیسڵۆن ماندێلا و ئاماژەی بەوەدا تەنها بە ڕێبەر ئاپۆ کێشەکانی ١٠٠ساڵەی گەلی کورد چارەسەر دەبێت و ئەمەی وت: "ئەم دۆخە ئەفریقایی باشوورم بیردێنێتەوە. گەر ماندێلا ئازاد نەبوایە و بەشێوەیەکی چالاک بەشداری کاروبارەکانی ئەو وڵاتە نەبووایە ئەوا هەرگیز چارەسەری بابەتی ڕژێمی ئاپارتاید و کۆتایهێنان بەو ڕژێمە نەدەهاتە ئاراوە. شتی هەرە گرنگی ئازادی  ماندێلا چارەسەری ئاشتییانەی شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بوو."

'قسەیەکەی بێ مانایە بە پەکەکە بگوترێت چەک دانێ!'

لە درێژەی قسەکانیدا ساڤارای گفتوگۆکانی ئەم دوایەیی پەیوەست بە پرسی کوردەوە هەڵسەنگاند و جەختیکردەوە لەوەی گەر دەوڵەتی تورکی فاشیست چارەسەری دەوێت، ئەوا دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، چونکە نەک تەنها چارەسەریی نییە بۆ پرسی کورد بەڵکو بۆ سەرتاپاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشە و وتی: "زۆر بێ مانایە بە پەکەکە بگوترێت چەک دانێ. بۆیە پێش ئەوەی بۆ چارەسەری لەسەر مێزێک کۆبینەوە، دەبێت داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بکەین. دوای ئەوەی ئۆجالان ئازاد بوو، تورکیا نیازپاکی خۆی بۆ چارەسەری نیشاندا و گۆڕانکاری لە یاساکاندا ئەنجامدرا، ئەوکاتە دەتوانرێت گفتوگۆ لەسەر چەکدانانی پەکەکە بکرێت. پێش هەموو شت دەبێت تورکیا دەستبەرداری سیاسەتی قڕکردن و شەڕکردنی لە دژی گەلی کورد بهێنێت. گەر تورکیا ئەمەی ئەنجامدا ئەوا بەمانای ئامادەیی جدیی تورکیایە بۆ پرۆسەی ئاشتی. واتا دوو مەرجی بنەڕەی هەیە؛ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و ڕاوەستاندنی شەڕ لە کوردستان."

پەڕلەمانتاری سویسری د. بێپی ساڤارای لە هەڵسەنگاندنەکانییدا جەختی لەوەکردەوە دەبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بە ڕۆڵی خۆیان هەستن لە بابەتی دەستپێکردنی پرۆسەیی چارەسەری و ئاشتیانەی تورکیادا، ئاماژەی بە دەسەڵاتداری سویسرا و ئەڵمانیا کرد بە تایبەت سەرنجی خستەسەر ئەڵمانیا کە دەواتوانێت وەک هاوبەش و نزیکێکی تورکیا دەتوانێت ڕۆڵ بگێڕێت لە پرۆسەی چارەسەرییدا.

'بڕیاری قەدەغەکردنی پەکەکە ئاستەنگە بۆ چارەسەری'

سیاسەتەمەداری سویسری ساڤارای باسی لەوەشکرد هەڵوێستی ئەوروپا لە بەرانبەر پەکەکە ئاستەنگییە لە پێش چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورددا و وتی: "زۆر باش دەزانین پەکەکە چۆن خرایە 'لیستی تیرۆر'ەوە. ئەم هەوڵەی ئەوکاتەی ئەڵمانیا دیارییەک بوو بۆ تورکیا، وە دەشزانین لە دەستگیرکردنی ئۆجالاندا ئەمریکا چ ڕۆڵێکی گێڕا. هەموو ئەمانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان کرد. دەبێت ئەم دەوڵەتانە بە هەڵوێستی خۆیاندا بچنەوە و پەکەکە لە لیستی تیرۆردا دەربکرێت."

'ئەوانەی تێدەکۆشن سەردەکەون'

لە کۆتایی قسەکانییدا پەڕلەمانتاری پەڕلەمانی کانتۆنی تیکنۆی سویسرا د. بێپی ساڤارای جەختی لە گرنگی بەردەوامیدان و تێکۆشان لە هەڵمەتی جیهانی ئازادی و دەسنیشانیکرد چارەسەرییەکان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت و وتی: "بۆیە دەبێت لە هەموو جێگەیەک هەڵمەتی ئازادی بەرفراوانتر بکەیینەوە. وەک ئەوەی ڕۆزا لۆکسمبۆرگ دەڵێت 'تێکۆشان قوربانی دەوێت، بەڵام ئەوانەی تێناکۆشن ئەوا پێشتر خۆیان دۆڕاندووە'. بۆیە جگە لە بەردەومیدانی لە تێكۆشان ڕێگەیەکی دیکە نیە. بە ڕایی من لە کۆتاییدا هەر سەردەکەوین، بەڵام دەبێت خۆمان بۆ ماوەدرێژی تێکۆشانمان ئامادەکردبێت. بۆیە بەبێ وچان دەبێت لە تێکۆشانمان بەردەوام بین."