"دەبێت لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی پێکەوە دەنگ هەڵبرین"

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار وتی: "پرسی کورد لە قەیرانەدایە، بۆیە دەبێت لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی بە هاوبەشی دەنگ هەڵبرین."

ئەنجومەنی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) لە ناوەندی چاند و هونەری د. قادر تۆپباش ١٣هەمین کۆنفرانسی ژنانی ئەنجامدا. لە کۆنفرانسەکەدا وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلۆ و هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار قسەیانکرد.

لە قسەکانیدا تورکئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا سەدەی ٢١ سەدەی توندوتیژییە لە دژی گەنجان و ژنان، بەڵام ژنان بە تێکۆشانیان کردوویانە بە سەدەی ژنان و وەک هەدەکە گرنگی هەبوون و ڕێکخستنبوونیان لە دۆخی سەختدا ڕاگەیاندووە.

لە بەردەوامیدا تورکئۆغلۆ سەرنجی خستەسەر گرنگی چاوپێکەوتنی ئیمراڵی و جەختیکردەوە لەوەی تا گۆشەگیری بەردەوام بێت کێشەکان ڕوو لە چارەسەری ناکەن و وتی: "بۆ لابردنی گۆشەگیری ژنان ڕوانگەی خۆیان لەسەردەمی نوێدا دەربڕیوە. فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بەرپرسیارێتی سەرهەڵدان لە ئەستۆ دەگرین."

هەروەها هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار سەرنجی خستەسەر چاوپێکەوتنەکەی ڕێبەر ئاپۆ و وتی: "دووبارە دانانەوەی قەدەغەی چاوپێکەوتن بە هەموو شێوەیەک نایاساییە. ئەمەش بە مانای بەردەوامیدانە بە فشار و زۆرداری لەسەر گەلی کورد."

ئۆچار سەبارەت بەوەی ئەم سەدەیە چی نەهامەتی بەسەر گەلی کورد کردووەتەوە وتی: "ڕووبەڕووبوونەوە زۆر گرنگە و بەبێ ڕووبەڕووبوونەوە کێشەکان چەندین جار دووبارە دەبنەوە. بونیادنانی هەدەکەش ئاماژەیە بۆ ئەمە. لە لایەنی دەوڵەتەوە دەسەڵاتخوازی و پیاو سالاری دەسەپێنرێت و هەدەکەش ئەڵتەرناتیڤێکی مەزنی خستەڕوو. ئێمە بەو هەنگاوەی کە هاوێشتمان پێشکەوتین و مەزن بووین. لە بێ-هیواییدا کۆمەڵگا لە دۆخی شپرزەییدا دەبێت. لەم دۆخەی کە کوردی تێکەوتووە، دژ بە گۆشەگیری سەر ئیمرالی دەبێت خۆمان یەکخەین و ببینە دەنگی هاوبەش." ئۆچار بەمشێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "تێکۆشانی ژنان بەردەوامە وهیوای لە دەست نەداوە و سەرەڕای هەموو فشارەکان خۆی ڕێکخست. هەر تاڵێک لە قژمان چالاکییەکە. بە بۆنەی ١ تشرینی یەکەم ڕۆژی جیهانی کۆبانێ-وە، درووشمی ژن چالاکییە. ئەم شوناسە بەرگەی گرتووە و ئەمڕۆ لە ئامانجدایە. ئێمە لە دۆخێکی هەستیارداین. ئێمە بایی ئەوە میراتی سیاسی و یاساییمان هەیە کە دەبێت لەمەودوا درێژە بەو میراتییە بدەین. با ڕێگاکەمان کراوەبێت."