گۆڤاری ژنانی گەنجی وڵاتپارێز بە کۆمەڵێک ناونیشانی 'ڕێکخستنی'یەوە بڵاوبووەوە
گۆڤاری ژنانی گەنجی وڵاتپارێز لە ژمارەی تەمموز-ئابدا بە کۆمەڵێک بابەت لەسەر "ڕێکخستن" بڵاو کرایەوە.
گۆڤاری ژنانی گەنجی وڵاتپارێز لە ژمارەی تەمموز-ئابدا بە کۆمەڵێک بابەت لەسەر "ڕێکخستن" بڵاو کرایەوە.
گۆڤاری ژنانی گەنجی وڵاتپارێز، ژمارەی تەمموز-ئابی ٢٠٢٥ی خۆی بە ناو نیشانی بابەتی 'ڕێکخستن' بڵاوکردەوە. گۆڤارەکە بە دروشمی 'چەندە بە ڕێکخستنی بیت، هەوەندەش هەیت' بڵاوکرایەوە.
لە چوارچێوەی بابەتی ڕێکخستنی، بە ڕۆشنایی 'مانیفێستی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ، زۆر بابەت، شیکاری و ڕۆانگە پێشکەشی خوێنەرانی گەنج کراوە. لە گۆڤارەکەدا بەشەکانی وەک ڕێنماییەکانی ڕێبەرایەتی، ڕوانگەی ژنانی گەنج و ڕوانگەی زانکۆ بۆ مانیفێسی ژیانی ئازادی نوێ لە خۆ دەگرێت بۆ ئەوەی ژنانی گەنج بە دروستی لێ تێبگەن و جێبەجێی بکەن.
بەشێک لە ناونیشانی ئەو بابەتانەی لە گۆڤارەکەدا بڵاوکراونەتەوە بەم شێوەیەیە:
- ژن و پیاو چۆن یەکیانگرت؟ -ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ
"ژنانی گەنج دەبنە هێزی سەرەکی کۆمیناڵبوون" -ڕوانگەی ژنانی گەنج
"زانکۆکان بە ئەکادیمیای ئازاد ڕێکخستن بکەین" -ڕوانگەی زانکۆ
لە کاتاگۆری دۆسیەکانی گۆڤارەکە باس لە راستی تێکۆشانی ١٤ی تەمموز و ١٥ی ئاب، هەروەها باس لە ژیانی عەلی حەیدەر قەیتان یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی تەڤگەری ئازادی دەکات.
هەروەها لە بەشی ژنولۆژییدا، بابەتێک بە ناونیشانی "ئاوەز و عەشقی جیهانی، لە بۆچوونی ژن و کۆمۆنەکان لە ژنانی گەنجەوە دەڕژێتە دەریاکان" لە نووسینی چیدەم دۆغو، لە بەشی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا، بابەتێک بە ناوی "ئەم بکوژە سووتێنەرە کێیە؟"، و لە بەشی کەلتوور و هونەردا بابەتێک بە ناونیشانی "کولتووری بەرخۆدانی زاپ" بڵاوکراوەتەوە.
خوێنەران دەتوانن گۆڤارەکە لەم ناونیشانانەی خوارەوە بەدەست بهێنن.