هەپەگە ناسنامەی دوو شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "بەڵێن نوێدەکەینەوە کە یادی هاوڕێیانمان هۆگر و رۆنی تا کۆتایی لە تێکۆشانی ئازادیماندا بە زیندوویی رابگرین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٢ گەریلا کە لە مەتینا شەهیدبوون ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"هاورێیانمان هۆگر و رۆنی لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤ لە هەرێمی مەتینا لە ئەنجامی هێرشێکی دوژمندا شەهیدبوون. بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە یادی هاوڕێیانمان هۆگر و رۆنی کە لەپێناو ئایندەی ئازادی گەلەکەمان هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکیان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەجێگەیاند، لە ژیاندا هەموو کات بە زیندوویی رابگرین.  

رۆڵەی قارەمانی و سەرهەڵدێری لجێ جەنگاوەری هێژا هاوڕێمان هۆگر، بە دڵێکی پڕ لە تینەوە رووی کردە چیاکانی کوردستان، پەیوەست و پابەندی ژیانی پەکەکە بوو و بەشداربوونێکی گیانبازانەی پەیڕەو کرد. هاوڕێمان کە درکی بەوەکردبوو، ئازادی بێ قوربانیدان دەستەبەر نابێت و لە ناو راستی کۆمەڵگەدا شایەتی کردەوە نامرۆڤانەکانی دوژمن بوو، ریزەکانی گەریلای وەک کایە و گۆڕەپانی ئازادیی پێناسەکرد و بۆ ئەوەی ئەو ئازادییە بە هەموو شوێنێکدا بڵاوببێتەوە و پارێزگاری لێبکرێت بە شێوەیەکی گیانبازانە شەڕی کرد. هاورێمان وەک جەنگاوەرێکی ئازادیی گەلەکەمان، لە هەر شوێنێک پێویستی بکردایە، وەک ئەرکێکی شۆڕشگێڕی و ئەخلاقی دەیبینی و بەجێی دەگەیاند. لەو چوارچێوەدا هاوڕێمان لە چەندین ناوچەی کوردستان بەختی تێکۆشانی پەیداکرد و بەرپەرچی هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر گەلەکەمانی دایەوە. بە گیانبازی، سادەیی و راستیی خۆی، لە هەموو ئەو خەباتانەی تیایدا بەشداربوو، یادگاری لە دڵی هاوڕێکانیدا بەجێهێشت کە هەرگیز لەیادناکرێن و بە هەڵوێستی خۆی بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی ئاپۆیی.

هاوڕێمان رۆنی لە شاری جوانڕۆی رۆژهەڵات کە یەک لە ناوەندە گرنگەکانی بەرخودان و وڵاتپارێزییە، بەشداری ریزەکانی گەریلای کردبوو. هاوڕێمان وەک گەنجێک بە بەهاکانی نەتەوەییەوە پابەند بوو، بڕوای بەوە هەبوو کە ئازادی گەلەکەمان تەنیا لە رێگەی پەکەکەوە مسۆگەر دەبێت. هاوڕێمان بە هۆشمەندی ئەوەی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ هەموو کێشەکانی گەل و باوەڕییەکان لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە رێگەی شۆڕشگێڕی و مرۆیی چارەسەر دەکات، بەشداری ریزەکانی تێکۆشان بوو، بە بەشداربوونی خۆی، بە پێداگری لە تێکۆشاندا و رژدبوونی بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی. هاوڕێمان رۆنی لە تێکۆشانی ئازادیماندا بەسادەترین و دروستترین شێوە رۆحی شۆڕشگێڕیی رۆژهەڵاتی کوردستانی بە زیندوویی راگرت، بە بەشداربوونی دروست، جەوهەری و گیانبازانەی خۆی بووە یەک لە بەنرخترین جەنگاوەرانی نمونەیی ئاپۆیی.

هاوڕێمان هۆگر و رۆنی بەو بەهایانەی هاوکارییان لە تێکۆشان ئازادی گەلەکەماندا کرد ناوی خۆیان لە مێژووی ئازادیماندا نوسیەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان هۆگر و رۆنی و سەرجەم گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەن. لە کەسایەتی هاوڕێیانی بەنرخماندا بە رێزەوە بەژنی خۆمان لە بەرامبەر یادی هەموو شەهیدانمان دادەنەوێنین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: هۆگر ئامەد

ناو و پاشناو: شاڤاش بیلگی

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: مایلە- فەخری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤- مەتینا

ناسناو: رۆنی جوانڕۆ

ناو و پاشناو: دیاکۆ موئمنی

شوێنی لەدایکبوون: جوانڕۆ

ناوی دایک- باوک: فاتمە- محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٢ی ئابی ٢٠٢٤- مەتینا