هەزاران واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی كۆكرایەوە

زیاتر لە پێنج هەزار كەس داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکەن، هەروەها داوا لە چالاکوانان و ئازادیخوازان کرا بۆ بەشداریکردن.

کامپینی واژۆ دژ بە سێدارە

پێنج هەزار و ٦٢٥ كەس، كە پێكدێن لە چالاکوانانی مافەکانی ژنان، چالاکوانانی مافی منداڵان، داكۆكیكارانی مافەكانی کرێکاران، چالاکوانانی ژینگەیی، بریندارانی شۆڕشی"ژن ژیان ئازادیی"، مامۆستایان، نووسەران، هونەرمەندان، شاعیران، خانەنشینان، پارێزەران، پەرستاران و ئازادیخوازان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات دژی سزای سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ئەوین بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی دەکەین، کە مەترسی جێبەجێکردنی سزاکەی لەسەرە.

لە بەردەوامیدا دەڵێت: "داوا لە چالاکوانان و ئازادیخوازان دەکەین بەشداری هەڵمەتەکە بکەن لە دژی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، با هەموومان بە یەکەوە هەوڵی ڕزگارکردنی ژیانی بدەین."

واژۆکەران لە ڕێگای ئەم لینکەوە دەتوانن بەشداری هەڵمەتەکە ببن:

https://forms.gle/MNjfkTXkUukzsQFC6