کۆنگرەی نەدا بە چەند پانێڵێک بەردەوام بوو
یەکەمین کۆنگرەی نەدا بە بەشداری نزیکەی ٢٠٠ ژن لە ١٩ وڵاتی جیاوازەوە لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت، بە دوو پانێڵ بەردەوام بوو.
یەکەمین کۆنگرەی نەدا بە بەشداری نزیکەی ٢٠٠ ژن لە ١٩ وڵاتی جیاوازەوە لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت، بە دوو پانێڵ بەردەوام بوو.
یەکەمین کۆنگرەی یەکێتیی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا (نەدا) کە لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت، بە ئەنجامدانی دوو پانێڵ بەردەوامە.
کۆنگرەکە بەشداری نزیکەی ٢٠٠ ژن لە ١٩ وڵاتی جیاوازەوە ئەنجام دەدرێت و سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە دانیشتنی دووەمدا، ڕۆژدا یەڵدز، یەکێک لە نووسەرانی ژنۆلۆژی، دەربارەی "میراتی کۆمەڵگە لەسەر بناغەی دایکان" بابەتێکی پێشکەش کرد، ڕایگەیاند ئەم خەباتە زۆر گرنگە و بایەخێکی مێژوویی هەیە، سڵاوی ژنۆلۆژی بە هەموو ژنان گەیاند.
ڕۆژدا یەڵدز ڕایگەیاند کە ژنۆلۆژی تێگەیەکە ک ڕێبەر ئاپۆ ١٥ ساڵە پێشکەشی کردووە و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەم تێگەیەوە کراوە، گوتی: " پێویستە توندوتیژی دژی ژنان بە شێوەیەکی قووڵتر و ڕیشەییتر تاوتوێ بکرێت، زهنییەتی سەرمایەداری و دەوڵەت-نەتەوە، کاولکارییەکی گەورەی لە شێوازی پەیوەندییەکانی ژنان و کۆمەڵگادا دروستکردووە، لە ناو مێژوودا بوارەکانی وەک میتۆلۆژیا، فەلسەفە و زانست پڕن لە لێکدانەوەی دژ بە ژنان، ناسنامەی ژن لەمڕۆشدا لەم پێکهاتانە پاک نەبووەتەوە".
هەروەها گوتی: " تێکۆشانی ژنان هەوڵنادات تەنها توندوتیژی لەناوببات، بەڵکو هەوڵدەدات ئەو پێکهاتانە لەناوببات کە توندوتیژی بەرهەمدەهێنن، ژنناسی (ژنۆلۆژی) ماوەیەکی درێژە، ڕەخنەی گەورە لە سەرمایەداری و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەگرێت."
هەروەها خەدیجە ئەلحۆسینی بابەتێکی بە ناونیشانی "تێکۆشانی ژنان لە سەدەی ٢١ـدا: کۆسپ و لەمپەڕ و دەرفەتەکان" پێشکەش کرد، ڕایگەیاند جیهان هێدی هێدی ڕوودەکاتە گۆڕان و گۆڕانکاری، گوتی: "ژنان لەبواری سیاسەتدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە. لە لوبنانیش پەیوەست بە توندوتیژی نێو ماڵەکان، تێکۆشانی ژنان دەسکەوتی باشی هەبووە. هاوشان لەگەڵ مافی شۆفێریکردنی ژنان و سزادانی ئەو پیاوانەی کە بکوژی ژنانن".
پاشان کنێر عەبدوڵا بابەتێکی لەسەر "ڕاستینەی ژنانی کورد لە باشووری کوردستان پێشکەش کرد. ئاماژەی بە ئاماری بەشداریی ژنان لە پەرلەمان، حکومەت و حزبەکان دا و وتی: "لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕێژەی بەشدارییان ژنان تا ساڵی ٢٠١٨ سفر بووە و دواتر بۆ جاری یەکەم ژنێک وەک سەرۆکی پەرلەمان دیارییکرا، لە ساڵی ٢٠٠٥ بڕیاردرا کە ڕێژەی ژنان لە ٢٥٪ کەمتر نەبێت دواتریش ئەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ بەرز کرایەوە بۆ ٣٠٪، لە کابینەی نۆیەمدا لە کۆی ٢٢ وەزیر تەنها سێ ژن وەزیر بوون، هەر لەناو حکومەتدا ساڵی ٢٠٠٥ لە هەرێمی کوردستاندا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان چەسپا و ڕێژەی ژن بە ٣٠٪ دیاریی کرا، لەناو حزبە سیاسییەکاندا بەداخەوە سەرەڕای هەبوونی ١٥ حزب هیچ حزبێک سەرۆک یان جێگری سەرۆک نەبوو".
هەروەها گوتی: "لە ناوەندە حکومییەکاندا لە ڕووی چەندێتییەوە ڕێژەی ژنان زیادبوون بەڵام لە ڕووی چۆنێتییەوە بەداخەوە پێچەوانەیە، لێرەدا پرسیارێک دێتە پیشەوە ئایا سیاسەتی کۆتا کە بەرامبەر ژنان پەیڕەو دەکرێت توانیویەتی دەستپێشخەرییەکانی ژنان زیاد بکات، بەداخەوە نەخێر چونکە لەناو حزبەکاندا بەپێی پێویست ڕۆڵ بە ژنان نادرێت یاخود بە پێوەری دیکە مامەڵە دەکەن و ژنان پشتگوێ دەخەن.
بەربەستەکان بەهۆی نەبوونی دەستوور لە هەرێم، بەهۆی عەقڵییەتی پیاوسالاری و دادپەروەرنەبوونی دادگاکان و چەندین هۆکاری دیکە تا ئێستاش بەردەوامن و درێژەیان هەیە."
کۆنگرەکە بە پرسیار و وەڵام کۆتایی هات.
کۆنگرەکە سبەی لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوام دەبێت.