بابەتی گرنگ

'لە رێگەی پیلانگێڕییەوە ویستیان هەموو بەربەستەکانی بەردەم قڕکردنی کورد رابماڵن'

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان وتی، لە رێگەی پیلانگێری لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ویستیان لەمپەر و بەربەستەکانی بەردەم قڕکردنی کوردان رابماڵن، هاوکات داواشی کرد لە دژی ئەوە تێکۆشان بکرێت.

دوران کاڵکان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) وتی: " لە رێگای ئەو پیلانگێڕیەی سڕینەوە و لەناوبردنی رێبەر ئاپۆی کرابووە ئامانج و لە سەر ئەو بنەمایەش ویستیان کە پێشەنگی ئازادیی گەلی کورد رێبەر ئاپۆ پاکتاو بکرێت و هەموو ئاستەنگەکان لە بەردەم قڕکردنی کورد لاببرێن و رابماڵدڕێن. بە تێکۆشان لە دژی ئەوە پلانەکانی پیلانگێڕان تێکسکێندرا.

دوران کاڵکان رایگەیاند، کە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەبێت لە بواری هەرێمایەتی و جیهانیدا زیاتر بڵاوبکرێتەوە و وتی، "بە تێکۆشان سەرکەوتن بەدەست دەهێندرێت؛ زۆر پلانی پیلانگێڕی تێکسکان. ئێستا هەڵمەتی ئازادیی جیهانی دەبێت فیناڵ و کۆتاییەکەی. بە دڵنیاییەوە هەڵوەشاندنەوەی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆی کردووەتە ئامانج، ئەوەس دەتوانرێت بهێندرێتەدی. وانەکانی تێکۆشانی ٢٦ ساڵە، ئەوەی بە ئێمە نیشاندا. لەماوەی تێکۆشانی ٢٦ ساڵدا زۆر پلانی هێرشەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێکشکێندران، ئەوە سەلمێندرا کە پیلانگێڕی بە تەواوەتی دەتوانرێت هەڵبوەشێتەوە و لەبارببرێت".

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە دوران کاڵکان پەیوەست بە پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەم و پەرەسەندنە سیاسییە هەرێمایەتی و جیهانییەکان، لە هەڵسەنگاندنەی بۆ ئاژانسنەکەمان خستەڕوو.

٢٦ەمین ساڵیادی هێرشی پیلانگێریی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بەوە دەستیپێکرد کە رێبەر ئاپۆ سوریای جێهێشت. پیلانگێرییەکە جی بوو، ئامانجەکانی کامانە بوون؟

بەڵێ ئێمە پێمان ناوەتەوە مانگی تشرینی یەکەمەوە؛ ساڵیادێکی نوێی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمە. بۆیە پێویستە بە دروستی لە پیلانگێڕی و تێکۆشان دژی پیلانگێڕی تێبگەین. وەک بزووتنەوە و گەل ماوەی ٢٦ ساڵە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانێکی مێژوویی لە دژی هێرشەکانی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەبەین. لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو لە ئافرێنەری ئەم بەرخۆدانە قارەمانانەیە ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلەکەمان دەکەین. یادی شەهیدە قارەمانەکانمان بەرێز و خۆشەویستی و پێزانینەوە دەکەینەوە، کە بە دروشمی "ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن" بازنەی ئاگریان بە دەوری ڕێبەر ئاپۆ سازکرد و ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ دەپارێزن. ئێمە لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان هێندەی تر راستتر و پێداگرانەتر هەنگاودەنێین، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری ئیمراڵی تێکدەشکێنین.

وەک دەزانرێت پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ بە ڕۆیشتنی ڕێبەر ئاپۆ لە سوریا دەستیپێکرد، گەورەترین چاودێری و شوێنپێهەڵگرتن لە مێژوودا لە ڕووسیا تادەگاتە ئەوروپا و لەوێشەوە بۆ ئەفریقا بۆ ماوەی زیاتر لە ٤ مانگ ئەنجامدرا. ئامانجی ئەم هێرشە لەناوبردن و سڕینەوەی رێبەر ئاپۆ بوو، لەسەر ئەو بنەمایە خواسترا کە پێشەنگی ئازادیی گەلی کورد پەکەکە لەناو ببرێت و هەموو لەمپەر و ئاستەنگەکانی بەردەم قڕکردنی کورد لاببرێت. لەسەر ئەم بنەمایە مەبەست لێی بەئەنجام گەیاندنی قڕکردنی کوردە. بەڕاستیش هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان بە شێوەیەکی زۆر پلانبۆداڕێژراو و ڕێکخراو جوڵانەوە . ئەوان گونجاوترین ستراتیژی هێرشیان بۆ خۆیان دەستنیشان کرد و خستیانە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەو پیلانگێڕییە وەک هێرشێکی سڕینەوە و لەناوبردن لە ٩ی تشرینی یەکەمدا هاتە ئاراوە. زۆر کەس ئەمە لەبیر دەکەن، چاوی بەسەردا دەنوقێنن. بەڵام پیلانگێڕان دەیانویست لە ٩ی تشرینی یەکەمدا ڕێبەر ئاپۆ لەناوببەن. بڕوانن ئێستا چۆن دەیانەوێت لەناویببەن، رووناکی لە چاوی کەسدا بەدیناکرێت. ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە تیایدا یاسای دارستان جێبەجێ دەکرێت؛ هەرکەسێک دەسەڵاتدار بێت، بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکات بەبێ ئەوەی بە هیچ ڕێسایەکی ئەخلاقی و یاساییەوە پابەندبن. ئەم قۆناغە بە دیارترین بارودۆخیەوە بە هێرش بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد. لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا، لە کاتی پرۆسەی چارەسەرکردن و لەناوبردنی ریئاڵ سۆسیالیزمدا، هێرشێک لەو ناوچانەدا ڕوویدا، بەڵام لە دەرەوەی ئەوە هێرشێکی لەم شێوەیە لەو کاتەدا دەستیپێکرد. بەتێکۆشان ئەو هێرشانەی سڕینەوە پوچەڵکرانەوە. . دژبەر و نەیارەکانمان پلانیان دانا، هەوڵیان دا جێبەجێی بکەن، بەڵام شکستیان هێنا. پیلانی ١٥ی شوبات بۆ لەسێدارەدانی ڕێبەر ئاپۆ داڕێژرابوو. هەندێک لەناو ئێمەدا ئەوەندە لە ڕاستییەکان پچڕابوون، دەیانگوت "ڕێبەر ئاپۆیان برد بۆ ئیمراڵی بۆ ئەوە کێشەی کورد چارەسەر بکەن ". بەڵام بۆ لەسێدارەدان بردیان. لەناوبردن و سڕینەوە لەرێگەی لەسێدارەدانەوە ئەنجامدەدرا. بەتێکۆشان بەر بە لەسێدارەدان گیرا. ئەم جۆرە عەقڵییەتانە دەرەنجامی ئەو مامەڵەکردنەن، "تێکۆشان ئەنجامی نابێت، تێکۆشانی گەلان، ژنان و گەنجان ئەنجامێکی نابێت، هیچ هێزێکیان نییە، تەنیا دەسەڵاتداران ئەنجامەکە دیاریدەکەن". هەر لەسەرەتاوە ئەمە شتێکی هەڵەیە. تێکۆشانی گەلان، تێکۆشانی کورد و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر هێڵی ڕاست و کاریگەر و خۆنەویست هەمیشە ئەنجامی سەرکەوتووی لێکەوتەوە. لایەنی بەرامبەری پووچەڵکردەوە، تێکیشکاند و دەستکەوتی بەدەستهێنا. بەر بە لەسێدارەدان گیرا.

دواتر هێزە پیلانگێڕەکان بیریان لەوە کردەوە کە بە سیاسەتی داڕزاندن لەناو سیستەمی ئیمراڵیدا لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە لەناوی ببەن. گوایە بە ناو بەڕێوەبەرە ژیرەکانی دەوڵەتی تورک ئەم مامەڵەیان گرتووەتەبەر 'هەموو کەسێک ئاپۆیان بەکارهێناوە، با هەندێکیش ئێمەبەم شێوەیە بەکاربهێنین، بۆ خزمەتکردنی خۆمان'. ئەوان دەیانویست لە رێگەی حکومەت بە سەرۆکایەتی ئێجەڤیت ئەم کارە بکەن، بەڵام لە ئەنجامدا خۆیان شکستیان هێنا. ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی سیستەمی ئیمراڵیدا ئەندێشە و رامانی بەرهەمهێنا؛ وەک رەخنەدانی مێژوویی تێکۆشانی هەموو چەوساوەکان و ئەم تێکۆشانەی گەیاندە پارادایمێکی نوێ. لە ئیمراڵیدا گەورەترین شۆڕشی عەقڵیەتی و رۆشنگەری لە مێژوودا ئەنجامدا. پارادایمێکی نوێی پەرەپێدا کە ڕێگای ڕزگاری و هێڵی شارستانیەتی دیموکراسی بە هەموو چەوساوەکان نیشان دەدا و سیستەمەکەی ئافراند.پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی پێشخست. ئەمانە گەورەترین پەرەسەندنە شۆڕشگێڕییەکانن لە مێژوودا. واتە دەریخست کە تەنانەت لەو هەلومەرجانەشدا دەکرێت تێکۆشان بکرێت؛ مرۆڤەکان دەتوانن لە هەر بارودۆخێکدا تێبکۆشن، و گەشەسەندن ساز بکەن و دەستکەوت بەدەستبهێنن. ئەمەمان لە تێکۆشانی ئیمراڵیدا بینی. لە ئەنجامدا ئەوانەی دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی دابڕزێنن، رووبەڕووی شۆڕشگێڕانەترین بیرۆکە بوونەوە و شکستیان هێنا. پاشان هیوایان لەسەر ئەوە هەڵچنی کە رێبازە درۆیینە و ساختەکارییەکانی ئاکەپە، حکومەتی تەیب ئەردۆغان ئەنجام بەدەست بهێنن. لە شێوەی "پرۆسەی چارەسەری" یان "من کێشەی کورد چارەسەر دەکەم"، دەیانویست بە هەموو جۆرە درۆ و فێڵ و تەڵەکەبازییەک بگەنە ئەنجام. ئەوان دەیانویست لایەنی دژبەر بخەڵەتێنن و بەم شێوەیە سەرکەون؛ بەم شێوەیە هەزاران شێوەیان گرتەبەر. لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا پلانی زۆریان داڕشتووە. تێکۆشانێکی گەورە لە دژی هەموو ئەمانە ئەنجامدرا. بەم شێوەیە تەیب ئەردۆغان و شێوازی بەڕێوەبردنی پیلانگێڕییەکەی، پووچەڵکرانەوە و شکستیان هێنا. جگە لە ئەو کەسی تریان نەدۆزیەوە، ناتوانن بگۆڕدرێن. تورکیا وەک "پاسەوان" ئەرکدار کرا؛ واتە ئەو پیلانگێڕییە بەکرداری بکات و بیگەیەنێتە ئەنجامم، وەک سیستەمی بەڕێووەبردنی ئیمراڵی، سیاسەتی تورکیا دەمێکەیە کۆتاییهاتووە، لە قەیراندایە و ناتوانێت لێیدەربچێت. لەگەڵ تورکیادا سیستەمی پیلانگێڕیش لە قەیران و گێژاودایە، ناتوانێت لێیدەربچێت.

چ جۆرە دەرنجامێک لە تێکۆشانی ٢٦ساڵەی دژ بە پیلانگێڕی دەرکەوت؟

بۆئەوەی ببینە وڵاتپارێزی ڕاست و بەرپرسیارێتی وڵاتیپارێزی بەجێگەیەنین پێویستە لە ڕاستی پیلانگێری لە هەستی خۆمانەوە هەستپێکەین. بە شێوەیەکی دیکە ئەستەمە. لە ناوەوەی پیلانگێڕیدا نزیکبوونەوەی جۆراو جۆرو سەیر هەبوو، کەسانێک هەبوون وایانبیردەکردەوە دەتوانن درێژە بە ژیان بدەن و کەسانێک کە گلەییان دەکرد و دەیانگوت لە ژیانمدا تەنگوچەڵەمە دروستبووە. بەڵام ئەمە ٢٦ ساڵە، هەبوونی کورد لە ژێر شمشێری دیمۆکلیسدا دەژی و هەموو ڕۆژێک بەرخۆدانێکی زانایانە و ڕێکخستنبوونێکی مەزن بەردەوام دەدا. نەک هەر بە ئاسودەیی و ئازادانە ژیان و ئەوەی هەموو جۆرە دەرفەتێکی ژیانمان هەبێت، بەڵکوو بە پێچەوانەوە لە سیستەمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵیدا ژیان دەکرێت.

کەسانێک دروستبوون کە لە دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا و باشوری کوردستانیان دەڕوانی و گوتیان بەم شێوە دەتوانرێت ژیان بکرێت. هەروەها کەسانێک هەبوون کە پشتییان بە بەهاکانی باکوری کوردستان دەبەست و دەیانویست ئاوا بژین. هەموو ئەمانە خۆهەڵخەڵەتاندن بوو. باسی دەستکەوتی کوردانیان دەکرد، ڕاستە. بەڵام ئەم دەستکەوتانە چۆن تا سەر ئافرێندران و چۆن خۆیان ڕادەگرن؟ ئەم دەستکەوتانە لە ئیمراڵیدا لە ژێر سیستەمی ئەشکەنجە، قڕکردن و گۆشەگیری ٢٤ کاتژمێرییدا لەگەڵ بەرخۆدانی هەبووندا بەردەوام دەبێت، خۆی ڕاگرتووە. بەهای ئەو شتانەی وا بەئاسانی نەئافرێندراون. بە خوێنی دەیان هەزار شەهید  و بە فیداکاری شەهیدان هەموو ڕۆژێک ئەم دەستکەوتانە زیندوڕاگیراون، زیاتر و گەورەتردەبێت. لەم ڕووەوە پێویستە حەقیقەتی ئیمراڵی وەک حەقیقەتی قڕکردنی کوردان ببینرێت. هێرشی قڕکردنی کورد وەک هێرشی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەردەوامە. ئەمە ٢٦ ساڵە، هەبوونی ئازادی کورد لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ەوە بەرخۆدانی فیدایی پەیوەست بە بەرخۆدانی ئیمراڵییەوە ئەنجام دەدرێت. وەکوتر هیچ کەسێک نمایش نەکات، ئەوانەی دیکە هەمووی ساختەیە. مرۆڤ بە گەورەکردنی هەولێر ناتوانێک لە حەقیقەتی کورد تێبگات. دەتوانین لە کوێوە تێیبگەین؟ دەتوانین بە گەورەکردنی ئیمراڵی لە حەقیقەتی کورد تێبگەین. حەقیقەتی کورد و حەقیقەتی کوردی ئازاد لە ئیمراڵییە، ئەویش لە ژێر هێرشی لەناوبردندایە. کەسانێک کە دەڵێن، "دەمەوێت بەشێوەیەکی ئازاد لە کوردستاندا بژیم" پێویستە بیبینن و بزانن ئەم ژیانە لە ئیمراڵیدا چۆن ئافرێندراوە و بە چ تێکۆشانێک پێکهێنراوە. تێکۆشان لە دژی ئیمراڵی لەم ٢٦ ساڵەدا پێشکەوتنی گرنگی ئافراندووە. پێویستە لەسەر ئەمە بوەستین. پێویستە ئەنجامگیری هەڵمەتی گەردوونی ئازادیش لێرە هەندێک گەورە بکەین و بیبینین. بۆیە دروست تێگەشتن لە پیلانگێڕی مرۆڤ دەگەیەنێتە حەقیقەتی کورد، قڕکردنی کورد، دەیگەیەنێت بەو سیستەم و عەقڵێتەی کە ئەم قڕکردنەی ئافراندووە، باش لە سیستەمی گەردوونی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری تێنەگەشتوون. ئەم باش تێنەگەشتنەش وادەکات مرۆڤ دروست لە ئازادی کورد تێنەگات. باش تێنەگەشتنی سیستەمی قڕکردن ناهێڵیت تێکۆشانێکی ڕاست دەرکەوێت. ئەنجامێکی وەک، "لەبەرامبەر پیلانگێڕییدا تێکۆشان ناکرێ، پیلانگێڕی تێکناشکێنرێت و سەرکەوتن لەبەرامبەر پیلانگێڕیدا ناگاتە ئەنجام" دەربکەوێت. چەندین لایەنی تەسفییەکاری لەم شێوەیە لەناوماندا دەرکەوتن. لە ژێر هەموو ئەو ڕێبازانەی کە من بوون (تاکگەرایی)، ناڕێکخستنبوون، خۆسەنتەربوونی وەک 'بیرکردنەوەکانم'دا ئەمە هەیە. لە بنچینەدا بە بنەماکانەوە لە بەرامبەر پیلانگێڕییدا بەڕێوەبردنی تێکۆشان زیندوڕادەگیرێت، بەڵام هەست بەوە ناکەن. هەندێک بەها دەرکەوتوون، 'من چۆن ئەمانە لە ژێر سەروەری خۆمدا بهێڵمەوە، چۆن بەگوێرەی خۆم زیندویان ڕاگرم دەرکەوتوون' و ئەمانەش زۆر مەترسیدارن. وەک حەرامخۆرییە. تێنەگەشتن لەوەی بە چ بەهایەک دامەزرێنراون، وەک لە دەستدانی بەهای ئەو کەسانە کە خاوەنی درستکردنین. ئەمەش جگە لە دزیکردنی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری شتێکی دیکە نیە. پێویستە دەرنجامی تێکۆشانی ٢٦ ساڵە ببینین. بۆ ئەمەش پێویستە باش ئامانجەکانی پیلانگێڕییەکە بزانرێت.

بۆ تێگەشتن لە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ شەڕی سیهەمی جیهانی هەیە کە پیلانگێڕیشی تێدایە. لەمڕوەوە چی دەڵێن؟

دۆخی شەڕێک هەیە کە ماوەی ٣٥ ساڵە بەردەوامە. کاتێک هەندێک دەیانگوت "ئایا شەڕێکی لەو شێوەیە ڕوودەدات؟" لە بنەڕەتدا لە هەندێک جێگەدا پەرە بەم شەڕە دەدرا.  گوتمان، 'ئەو کەسانە لەشەڕەکدا نەبوون، شەڕیان نەبینیوە و لێ تێنگەشتوون.' بەڕاستیش هەر وابوو. کاتێک چەقۆکە نەگاتە ئەو کەسانە وانە لەو شتانەوە وەرناگرن کە بەسەر کەسانی دیکەدا هاتووە. کاتێک تێدەگەن کە چەقۆکەیان پێدەگات. بەهەرحاڵ لەبەرئەوەی زیاتر گەیشتووە بە ئێمە گەشتین بە تێگەشتنێکی لەو شێوەیە. لە ئیمراڵیدا درستبوونی شۆڕشی زیهنیەت زۆر بە بەهێزییەوە گرێدراوی ئەم سیستەمەیە. بە قوڵبوونەوە، مێژوویبوونەوە و گەردوونیبوونەوەی هێرشەکەوە گرێدراوە. ئەوانەی کە بەم شێوەیە نین لە ژیانێکی ئاسای و خۆش و تەسکدان. بەڵام لە راستییکە ئەوەبوو کە شەڕێکی جیهانی زیندوو بووەوە.

ئێمە شەڕی جیهانی "یەکەم و دووەم و سێیەم" هەڵدەسەنگێنین. لە بنەڕەتدا بەم شێوەیە پێناسە دەکرێت، لەگەڵ سەرهەڵدانی دەسەڵاتی هەژموونگەری مۆدێرنیتە سەرمایەداری، شەڕەکان بوونە باو و گەردوونی و شەڕی جیهانی سەریان هەڵدا. سیستەمی مۆدێرنیتی سەرمایەداری بە واتای شەڕ و هێرش دێت. پێش ئەوە شەڕەکان ناوچەی بوون. کاتێک سیستم بوو بە گەردوونی، واتە کاتێک سیستەمی دەوڵەت هەموو جیهانی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی، شەڕەکە بوو بە شەڕێکی جیهانی و لەو ڕۆژەوە بەردەوامە. بۆچی شەڕی "یەکەم و دووەم و سێیەم" جیاواز بوون؟ ئەمەش پەیوەندی بە شۆڕشی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩١٧ لە ڕووسیا هەیە. شۆڕش چڕی شەڕەکەی کەمکردەوە. وایکرد هێزە شەڕکەرەکان ئاگربەست ڕابگەیەنن. چونکە بیرۆکەی دروستکردنی بەدیلێک بۆ سیستەمەکە هاتە ئاراوە و ئەوەش بوە جێگەی ترسی سیستەم. لە ترسی ئەوە ناچار بوون ئاگربەست ڕابگەیەنن. جەنگی یەکەمی جیهانی بەم شێوەیە کۆتایی هات. شەڕەکە بە بەرنامەی شەڕ کۆتایی نەهات. سیستەم بەرنامەکەی خۆی نەگەیاندە ئامانج.

جەنگی جیهانی دووەم ناڕەزایەتی ئەڵمانیای هیتلەر بوو بەرامبەر بەم ئاگربەستە. دەسەڵاتی ئەڵمانیا ویستی بە فاشیزمی هیتلەر بەختی خۆی تاقیبکاتەوە و ببێتە فەرمانڕەوای جیهان. ئەمەش بەرامبەر یەکێتی سۆڤییەت سەرکەوتنی نەهێنا و بەرخۆدانی سۆڤیەت شکستی پێهێنا. لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا کە یەکێتی سۆڤیەت هەڵوەشایەوە، هیچ بەربەستێک لەبەردەم سیستەمی جیهانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییدا نەبوو بۆ ئەوەی شەڕێکی جیهانی ئەنجام بدات. دەتوانین لە ڕووی عەقڵیەت و شێواز و سیستەمەوە ڕەخنە لە سۆسیالیزمی بونیادنراو بگرین، بەڵام دەبێت مافی خۆیشی پێبدەین. بووە خاوەنی خەسڵەتی جەنگی جیهانی گەردوونی لە ئاگربەستی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا. لە ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٤٠ و لە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٩٠ بە دوو بەشەوە لە سەدەی بیستەمدا دۆخێکی لەو شێوەیە لە جیهاندا سەریهەڵدا. ئەوان دەیانگوت ئێمە نوێنەرایەتی شەڕی جیهانی دەکەین، بۆ ئەمەش مافی خۆیان هەبوو. چونکە ئەوەی ڕێگەی دا ئاگرەکە بوونی هەبێت، بوونی سۆڤیەت بوو. تاکە بوونی سۆڤیەت سەربازی و سیاسی و بوونی ئایدیۆلۆژییان و بوونی سۆسیالیزم بوو. ئەوەی ئەمە هێنایە ئاراوە، ژیانێکی ئەڵتەرناتیڤ بوو لە دژی سەرمایەداری و دروستکردنی جیهانێکی ئەڵتەرناتیڤ. ترسی ئەم قەیرانەی سەرمایە جێگەی شەڕی بە سنووردارکردنی ئاڵوگۆڕ و ڕێککەوتنەکە گۆڕیوە. وایکرد شەڕکردنی سەرمایە بگات بە کەمترین ئاستی خۆی.

ئەمە بە دامەزراوەی جۆراوجۆری گەردوونیەوە کرا.لە جەنگی یەکەمی جیهاندا کۆمەڵەی گەلانیان دروستکرد. لە دوای شەڕی جیهانی دووەمەوە کردییان بە نەتەوەیەکگرتووەکان. هەندێک دامەزراوەی دیکەشییان دروستکرد، بەمانەوە کۆنترۆڵی شتەکانیان دەکرد. ئەوکاتە بیندرا کە سیستەمەکە لە شەڕکردن دەرنەکەوتووە، ئەمە هەڵەیەک بوو. 'قەیرنەکان قوڵترەبێتەوە، پاشتر قەیرانەکان بەشەڕکردن سووک کرێتەوە' بەم شێوەیە نەبوو.  ئەوە بوونی یەکێتی سۆڤیەت و شۆڕشی ئۆکتۆبەر بوو کە ناچاری کرد لە شەڕەکە دەربچێت. گەڕانێکی جیهانی جێگرەوە هەبوو. دوای ئەوەی ئەمە نەهێڵرا، جارێکی تر شەڕ دەستی پێکردەوە.

یەکەمیان شەڕی ئەڵمانیا و بەریتانیا بوو. ئەمەش ناوی 'جەنگی دابەشکردنەوەی جیهان' بوو، جەوهەرەکەی هاوبەشیکردنی سەروەری بوو بەسەر سەرچاوەی وزە و ڕێگاوبانەکاندا. جەوهەری ئەمەش ئەوە بوو کە سامانی ئاسیا لەلایەن ئەوروپاوە دەستی بەسەردا گیرا. ئینگلتەرا بووبووە، "ئەو ئیمپراتۆریەتەی کە خۆری تێدا ئاوانابیت". سەرمایەیی ئینگلتەرا ببوو بە سەرمایەی هەژموون و فەرمانڕەوایی بەسەر ئاسیادا دامەزراندبوو. سەرمایەی ئەڵمانیا کە تازە گەشەسەندن و بەهێز دەبوو، ویستی پشکێک لەم شتە وەربگرێت و وتی 'پێویستە پشکی زیاترم پێبدەیت'. خواستی دروستکردنی سەروەری زیاتر بەسەر سەرچاوەی وزە و ڕێگاوبانەکاندا، لە ئەنجامدا شەڕێکی لێکەوتەوە. بە پێی ئەمە شەڕەکەیان جیهانی کردەوە. لە سەرەتای جەنگدا دەوڵەمەندی و سامانی ئاسیایان دەبردە ئەوروپا، هەروەها ئەو کاڵایانەی لە ئەوروپا بەرهەم دەهێنرێن دەبرێنە ئاسیا. لەبەر ئەوەی ڕێژەی دانیشتووان لە ئاسیا زۆربوو، سامانەکە لە ئاسیا زیاتر بوو و هەژاریش لە ئاسیا زیاتر بوو. لە ئەنجامدا سەرمایەداری ئەوروپا بە ئاسانی دەتوانرا لەگەڵ کاڵا و بازاڕەکانی ئاسیادا بوونی هەبێت. بۆیە پێویست بوو کار بکرێت. لە لۆژیکی کارەکەدا کارێکی زیاتر هەبوو. بەو تەماحە هەمیشە گەشەسەندووەی کە دەبوو، هێرشی دەکردە سەر هەر شوێنێک کە سامان هەبێت، لە هەر شوێنێک بازاڕێکی گەورە هەبووایە. لەسەر ئەم بنەمایە دەیانویست ڕێگایەکی بازرگانی و وزە لە ئەوروپاوە بۆ ئاسیا دروست بکەن. وەک پرۆژەی ڕێگای بەرلین-بەغدا-بەسرە دەستی پێکرد. ئەمەش پڕۆژەیەکی ئینگلیزی بوو. ئینگلیزەکان دەیانویست ڕێگایەکی بازرگانی بۆ ئاسیا و هیندستان بکەنەوە. عەبدولحەمید هاوپەیمانی لەگەڵ ئەڵمانییەکان کرد و پرۆژەکەی دا بە ئەڵمانییەکان. ئینگلتەرا دژی ئەمە بوو و هاوپەیمانی لەگەڵ فەرەنسا و ڕووسیا کرد. کاتێک ئیدارەی ئیتحاد تەرەقی پێگەی شەڕیان لەگەڵ ئەڵمانییەکان پێکهێنا، چوونە ناو شەڕەوە. بینرا  ئەڵمانیا گەر ئەم ڕێگایە دروست بکات؛ بەو شێوەیە لەسەر هیندستان و لە کۆلۆنیالکردنی ئاسیادا گاریگەری دەبێت. لە بەرامبەر ئەمەشدا ئینگلتەرا-فەڕەنسا-ڕووسیا بۆ بەدەستهێنانی خاکی عوسمانی، کەوتنە شەڕەوە. لە ساڵی ١٩١٤ دەستیان بە شەڕ کرد، لە نێوان خۆیاندا مشتومڕیان دەکرد. لە ساڵی ١٩١٦ ئینگلتەرا و فەرەنسا و ڕووسیا لەسەر چۆنیەتی دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێککەوتن. بە واتایەکی تر سیستەمی مۆدێرنیتی سەرمایەداری چۆن دەبێتە هەژموونێکی گەردوونی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆن دابەش دەبێت؟ لەگەڵ شۆڕشی سۆڤیەت لە کۆتایی ساڵی ١٩١٧دا ڕووسیا لە پەیماننامە و شەڕەکە کشایەوە. بەرەی ڕووسیا لاواز بوو، بۆیە بەرەی شەڕ گۆڕا. لە لایەک سۆسیالیستی ئەڵتەرناتیڤ بە گەڕانێک هەڕەشەی دەکرد، لە لایەکی ترەوە هاوپەیمانی جەنگی لەناوبرد. ئینگلتەرا و فەرەنسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پلانێکیان لە دژی ئەڵمانیا کێشا، بەڵام لە غیابی ڕووسیا و شۆڕشی ئۆکتۆبەردا کۆماری تورکیا لە بەرامبەر یەکێتی سۆڤیەت دامەزرا.

وەک سەرکەوتنی موستەفا کەمال هەڵدەسەنگێنرێت. دۆخی نوێ کە شۆڕشی سۆڤیەت ئافراندی، باش بینی و نرخاندی. پشتی بە سوپای عوسمانی کە بە کشانەوەی ڕووسیا زیندوو مایەوە، هێزی بەرخۆدانی گەلی کوردیشی خستەجوڵەوە. بەم شێوەیە لە ساڵی ١٩٢٣دا پەیمانی لۆزانی واژۆکرد و دەوڵەتی کۆماری تورکیا پەسەندکرا. هێزی دەسەڵاتدری ئینگلتەرا و فەرەنسا ئەمەیان پەسەندکرد. لەبەرئەوەی لە دژی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و یەکێتی سۆڤییەت خۆیان بپارێزن، هەرخۆی بە گوێرەی ئەو مۆدێلە گۆڕەپانەکە گۆڕەپانی ڕووسیا بوو، گۆڕەپانی خۆیان دابەشکردوو و لەگەڵیدا ڕێککەوتن.

وەک مۆدێلێک بۆ پەرەپێدانی سیستەمی دەوڵەتی نەتەوەیی سەرمایەداری جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبینی کرابوو. ئەمەش تا ساڵی ١٩٩٠ بەوشێوەیە ڕۆشت. کاتێک یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵانی نەوەدەکاندا ڕووخا، دووبارە دۆخی شەڕ دەستی پێکردەوە. ئێمە پێشهاتەکانی ئێستا دەبینین، بە پشتبەستن بەو ئەنجامانەی دوای ٣٥ ساڵ سەریان هەڵدا، کە لە ڕاستیدا هێشتا شەڕێکی وزە لە ناوەندی کاردا هەیە. شەڕ لەسەر ئەوە هەیە کە ڕێگای بازرگانی لە کوێوە بێت. شەڕی ئۆکرانیاش لەسەر ئەو بابەتەیە. ڕووسیا و چین هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا؛ لەگەڵ ئەوروپا لەسەر ئۆکرانیا ڕێککەوتن و ویستویەتی ڕێگای وزە لە باکووری دەریای ڕەشدا تێپەڕێت لەسەر بنەمای پڕۆژەی چینی بەناوی 'یەک نەوە، یەک ڕێگا'. ئەمریکا لەوێ دەستوەردانی کرد. بۆ ئەوەش بیری لە کشانەوە لە ئەفغانستان کردەوە و ناتۆی بەهێزتر کرد. لە لایەکی دیکەوە تورکیا ویستی بەدیلێک بۆ ئەمە پەرەپێبدات؛ لەگەڵ تورکیا تێکۆشانیان کرد. لە ئەنجامدا ئەو شەڕەی لە ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستی پێکردوە خواستی درووستکردنی ڕێگایەکی سەلامەتی وزەیە.

دەتوانین بڵێین 'ستراتیژی سیستەمی جیهانی نوێ' کە لە کاتی ڕووخاندنی یەکێتی سۆڤێتەوە، لەلایەن ئەمریکاوە پەرەپێدراوە، ستراتیژی ئامادەکردنی ڕێگەی وزەی لەم شێوەیە هەیە؟

بەڵێ، ڕێگایان بۆ عێراق کردەوە بۆ داگیرکردنی کوێت و دواتر ئەمەیان وەک هۆکار نیشان دا. سەربازیان ڕەوانەی کەنداو کرد. هەوڵیاندا کەنداوی بەسرە هەم ڕێگەی وشکانی و هەم لە ڕێگەی ئاسمانییەوە کۆنتڕۆڵ بکەن. ئەمەش بەس نەبوو، هێرشی ١١ی سێپتەمبری ٢٠١١یان بە هۆکار هێنایەوە و هێرشی لەشکرکێشییان بۆ سەر ئەفغانستان و عێراق دەستپێکرد. هەردووکیان دەیانویست خاکەکانیان لەسەر کەنداوی سعودیە و هەروەها عێراق و ئەفغانستان فراوان بکەن و بەمەش هەوڵیاندا کەنداو و دەوروبەری بخەنە ژێر کۆنترۆڵی سەربازی خۆیانەوە. گوایە ئەمە بەشی دڵنیایی پڕۆژەی ڕێگاکەیە. بۆئەوەی ئەم کارە بکەن چەندین ئەگەر و ژینگەیەکیان بۆخۆیان دامەزراند. لەشکرکێشی سەدام بۆ سەر کوێت بوو بە بیانوو. بەڵام لە شەڕی کەنداوی دژ بە عێراق شکستیان بە سەدام حوسێن نەهێنا. زیاتر لە دە ساڵ سەدام حوسێنیان هێشتەوە. چونکە ئامادە نەبوون هیچ هێزێکیان نەبوو و دەترسان. لە هەمووی زیاتر ترسیان لە پێشهاتەکانی کوردستان هەبوو. لەگەڵ ئەو مەترسییەی کە تێکۆشانی ئازادی لە باکوری کوردستاندا پەرەی سەندووە، بەرەو باشوور تەشەنە دەکات و لەوێش کاریگەری لەسەر عێراق دەبێت. سەرەڕای ئەوەی هیچ بەدیلێک بۆ یەکێتی سۆڤیەت نەبوو، تەنانەت ئەوانەی لێیان دەترسان و تا ئێستاش ڕووبەڕووی مەترسی بوونەتەوە، ئیرادەی ڕووبەڕووبوونەوەیان دەبێت ئەوە لەسەر کوردستاندا دەبێت و بەهۆی ئەمانەوە سەدام حوسێنیان هێشتەوە.

لە ساڵی ١٩٩١دا لە باشووری کوردستان هاوشان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی هێزی چەکوشدا بەڕێوەبەری هەولێر دامەزرا، مەبەست لێی گەمارۆدانی بەغدا بوو لە باکورەوە، بەڵام مەبەستەکە لە بنەڕەتدا بە شێوەیەکی سەرەکی ڕێگریکردن بوو لە پەکەکە لە باشووری کوردستانەوە. ڕێگریکردن لە یەکڕیزی باکوور و باشووری کوردستان لەسەر هێڵی ئازادی بوو. لە ساڵی ١٩٩١دا ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی چەکوش دەستی بە دروستکردنی  بەڕێوەبەری هەولێر کرد، ڕێبەر ئاپۆ لە هەرێمە ئازادکراوەکانی بۆتان-بادینان کوردستانێکی ئازادی دامەزراند و هەنگاوێکی نا کە پێشبینی دیموکراتیزەبوون لە تورکیا و عێراق دەکات. دوو پڕۆژەی دژبەیەک هەبوون. پڕۆژەی ئەمریکی جێبەجێ کرا. ئەو پڕۆژەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشبینیی دەکرد، بە پراکتیک جێبەجێ نەکرا. تا ئەو کاتەش دژی یەکتر هاتبوون. لە ڕێگەی بەڕێوەبەری هەولێر و ئۆپەراسیۆنی هێزی چەکوشەوە ڕێگری لە پەکەکە کرا بچێتە ناو باشووری کوردستانەوە. بەم شێوەیە لێکترییان دابڕین و لەبەرانبەر پەکەکەدا هێزی جێگرەوەیان دامەزراند. گەرنا پەدەکە و یەنەکە نەمابوون.

لە ساڵی ١٩٨٨ هەموویان بڵاوبوونەوە و ڕۆیشتن. هەندێکیان لە ڕۆژهەڵات و هەندێکیان لە باکوور و هەندێکیشیان لە ئەوروپا بوون. لە باشوور کەس نەبوو. لە هەمانکاتدا ئەمە دەستپێکی پیلانگێڕییەکەیە. ئەوان خۆیان بۆ گەمارۆدانی پەکەکە ئامادە دەکرد. پێش لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق و ئەفغانستان، بۆ ئەوەی زیاتر کەنداو بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە، دەبوو بەڕێوەبەری سەدام حوسێن بە تەواوی لەناوببەن. بۆئەنجامدانی ئەم هەنگاوەش ویستییان پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ بێکاریگەربکەن. ئەگەر سەرنج بدەین، زۆر ترسیان هەبوو، گوتیان لەوانەیە ببێتە هێزێکی ئەڵتەرناتیڤ و ئێمەش لە بەرامبەریدا بە لاوازی بمێنینەوە، ئەوانیش بە ترسێکی زۆرەوە مامەڵەیان کرد. ئەوان لە جەنگی یەکەمی جیهانیدا ئەزموونێکی لەو شێوەیەیان نەبوو، هیچ ترسێکیان نەبوو. لە ڕاستیدا شۆڕشی ئۆکتۆبەر بەشێکی بەهۆی ئەو بۆشاییە ڕوویدا؛ بەلشەفییەکان بە هێزێکی لاواز دەسەڵاتیان لە ڕووسیا بەدەستهێنا، چونکە دەرفەتەکان لەبار بوون و هیچ بەدیلێکییان نەبوو. بۆیە سیستەمەکە لێی نەترسا، بۆیە خەریکی دروستکردنی بۆشایی بوو. بەلشەفییەکانیش ئەو بۆشاییەیان قۆستەوە، بەڵام لە دوای ساڵانی نەوەدەکانەوە سیستەمەکە نەیدەویست کەلێنێکی لەم شێوەیە ڕووبدات. هەموو کەسێکی جێگرەوەی بێ-کاریگەرکرد. بۆ ئەوەی جێگرەوەکەی پەکەکە بێ-کاریگەر بکات، تەنانەت پێش ئەوەی هێرش بکاتە سەر بەغدا، پیلانگێڕی نێونەتەوەی هێنایە ڕۆژەڤەوە. ئەوان دەیانویست ڕێبەر ئاپۆ لەناو ببەن و پەکەکە بێ کاریگەر  بکەن و هێرش بکەنە سەر بەغدا. نەیانتوانی لەناوی بەرن، بەڵام ڕێبەر ئاپۆیان دەستگیرکرد و خستیانە ژێر سیستەمی گۆشەگیریی ئیمراڵییەوە و دواتر هێرشیان کردە سەر بەغدا.

بەم شێوەیە لە بیست ساڵی یەکەمدا کەنداو و دەوروبەرییان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە. لە دوای ساڵی ٢٠١٠ەوە سەرهەڵدانەکان کە بە 'بەهاری عەرەبی' ناویان دەبرد، ئۆپۆزیسیۆنی کۆمەڵایەتی دژ بە دیکتاتۆریەتی دەوڵەت-نەتەوەییە عەرەبییەکانیان بەکارهێنا، ویستییان ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کۆنترۆڵ بکەن. لەسەر بنەمای ئەمەش چوونە سەر گرووپە ئیسلامییە ڕادیکاڵ و دەوڵەتخوازەکان. بەمەوە بەڕێوەبەری حوسنی موبارەکیان تێپەڕاند و بە کۆنتڕۆڵکردنی ئیخوان موسلیمین تا ڕادەیەک میسر و باشووری ئەفریقایان کۆنترۆڵ کرد. ئەوان لەگەڵ دەرکەوتنی داعشدا پێکەوە دەیانویست عێراق و سوریا دابەش و لاواز بکەن و لەو شوێنانە خۆیان نیشان دا. هەموو ئەمانە لە ڕاستیدا کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستن. لە کاتێکدا ئەمریکا هێشتا لە ناوەڕاستی گەڕان بەدوای ئەم ڕێگایەدا بوو و هێشتا ڕوونی نەکردبووەوە، پلانێکی هەبوو بۆ هێنانی ئەم ڕێگایە بۆ سنووری عێراق و لە باکووری سووریاوە بۆ دەریای سپی. شەڕی داعش لە کۆبانێ، هاوپەیمانی لەگەڵ گەلی کورد لە واقیعدا بەدیهێنانی ڕێگای وزە و گەرەنتی بوو. پلان و پڕۆژەکانیان بەم شێوەیە بوو. بەڵام تورکیا بەربەستێک بوو لەبەردەم ئەمەدا. هێرشی کردە سەر جەرابلۆس، ئیدلیبی داگیرکرد و فشاری خستە سەر ئەمریکا. لە خەباتی ڕۆژئاوادا، وەک سەربازیی نەیتوانی بە خێرایی گەشە بکات و کاریگەری دروست بکات. لە وەها بارودۆخێکدا تورکیا ئەم پلانەی ئەمریکای پووچەڵ کردەوە. لەسەر ئەمەش وەک ڕێگایەکی سەلامەتتر ڕوویان لە دەریا کرد و لە ئەنجامدا ئەم پڕۆژە ڕێگایەیان لە ساڵی ٢٠٢٢ لە کۆبوونەوەی گروپی ٢٠ لە هیندستان ڕاگەیاند.

لەگەڵ بازنە و دەوروبەرە پەیوەندیدار ڕێککەوتوون. لایەنی کەنداو بە تەواوی گەرەنتی کراوە. هەروەها لەسەر ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕێککەوتن. هەروەها ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و عەرەبیش کرا. ڕێککەوتن لەگەڵ میسر، ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکە کرا. هەروەها ڕێککەوتنی میسر-ئێران، سعودیە-ئێران کرا. لە ڕێگەی ئەو ڕێککەوتنانەوە هەدندێک ئاسایشی کەنداویان مسۆگەر کرد. ویستییان ئەو بەربەستانەی مابوونەوە ڕاماڵان. هەروەها یۆنان و قوبرسی باشووریشیان ئامادەکرد. ئەمریکا و ئەڵمانیا ساڵانێکە یۆنان بۆ پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە ئامادە دەکەن. هاوکاری سەربازییان کرد و بەندەرێکیان بۆ دروست کرد.

بۆچی تورکیا دەیەوێت ئەو پڕۆژە ڕاگەیاندراوە تێکبدات؟ ئامانجی چیە لەمەدا؟

دوای ئەوەی ئەم پرۆژەیەی ڕێگا ڕاگەیەندرا، تورکیا درکی بەوە کرد کە لەناودەبرێت و ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەری. سەرەتا تورکیا ویستی لەگەڵ شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا بەدیلێک پەرەپێبدات. ئەو ویستویەتی ئازەربایجان بە تورکیا ببەستێتەوە لە ڕێگەی وشکانییەوە و ڕێگایەکی ڕاستەوخۆ لە ئاسیای ناوەڕاستەوە دروست بکات. لە بەرامبەر ئەوەشدا ئێران و ئیسرائیل لە گەرووی زەنگەزۆر فشاریان خستە سەر ئازەربایجان و بەم شێوەیە پلانەکانی تورکیایان لەوێ پووچەڵکردەوە.

تورکیا ئێستا دەیەوێت ئەم کارە لەگەڵ عێراق بکات. لەژێر ناوی "پرۆژەی ڕێگای گەشە"، دەیەوێت ڕێگەیەکی بەدیل لە کەنداوەوە بۆ تورکیا بۆ ئەوروپا دروست بکات. دەنگی خۆیان لە دژی بەرز ناکەنەوە؛ بەڵام پڕۆژەکەیان جێبەجێ دەکەن. تورکیا ویستی ڕێبازی گەشەسەندن لەگەڵ عێراق ڕێکبخات و بیکاتە بەدیل، هەروەها لە ڕێگەی حەماسەوە ئەو پڕۆژەیەی لە هیندستان ڕاگەیەندرا لەناو ببات. هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل پەیوەندی بەمەوە هەبوو. لە پشت پەردەکەوە تورکیاش هەبوو؛ لەلایەن خودی تەیب ئەردۆغانەوە ئەنجامدراوە. وەک ئەوەی ئیسرائیل بکەنە ناوچەیەکی نائارام. لە ڕاستیدا ئەوانەی ئەمەیان دەویست ئەمریکا و ئیسرائیل بوون. ئەوان دەیانویست بە دەستپێکردنی شەڕ بیانوویەک بدۆزنەوە و ئاستەنگەکانی بەردەمیان واتە حەماس و حیزبوڵا لاببەن. حەماس ئەمەی کرد؛ تورکیایش هانی حەماسی دا. دەڵێن پێشتر ئێران شتێکی لەم شێوەیەی بە حەماس داوە بەڵام ئێران هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە. هەندێک کەس دەڵێن "ئێران لە سەرەتاوە لەگەڵیان ڕێککەوتووە" بەڵام من وابیرناکەمەوە.  ئێران لە ناوەڕاستی ڕێککەوتنێکدایە لە کەنداوی بەسرە. بۆیە لە ناوەڕاستی شەڕێکی لەو شێوەیەدا نییە کە ئەم ڕێگایە بەتاڵ بکاتەوە. زۆرێک لە بازنەکانی چەپ بانگەشەی ئەمە دەکەن؛ بەتایبەت دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی ئاکەپە ئەم کارە دەکەن و هەمووان شوێنیان کەوتوون. ڕوویدا ئێستا تەیب ئەردۆغان بووەتە سەرکردەی بەرەی دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل. لەو ڕۆژانەی دواییدا قسە دەکات و دەڵێت 'ئێمە سەرۆکین، هەمووان بەدوای ئێمەوەبن' بەڵام ئەمانە هەمووی ساختە و درۆیە. ئەمریکا و ئیسرائیل تەیب ئەردۆغان وەک سیخوڕێک بەکاردەهێنن. لەسەرەتادا بۆ سەرکوتتکردنی حەماس، ئەرۆغانیان بەکاهێنا و پاشان لە لایەن ئیسرائیلەوە حەماسییان سەرکوتکرد. پاشان دنەی حیزبوڵایاندا و گوتیان حیزبوڵا لە لوبنان بەم شێوەیە شەڕ دەکات و لە ئێرانیش بەم شێوەیە شەڕ دەکات و لە ئەنجامدا شەڕیان لە لوبنان دەستپێکرد. تورکیا لە هەڵگیرساندنی  شەڕەکاندا سەرکەوتووە. بۆچی تورکیا ئەم کارە دەکات؟ دەیەوێت لەم شوێنانە ئەم پرۆژەیەی ڕێگاوبان لەناو ببات. دەیەوێت شەڕ لەو شوێنانە بەردەوام بێت و شەڕەکە نەیەتە تورکیا. چونکە ڕێگای وزە بە دەریای ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتدا تێدەپەڕێت و هەموو ئەم شەڕانەش بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستە. بەشێکی زۆری ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەسەر سنوورەکانی تورکیایە.

گەورەترین بەندەر لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، باشووری قوبرس دەبێت. ئەمەش کاتێک دەگاتە باشووری قوبرس، باکووری قوبرس دەخاتە سەر باشووری قوبرس؛ لە باکوری قوبرس کەس نامێنێتەوە. ئەگەر تورکیا لەوێدا ببێتە بەربەست، لەوانەیە هێرش بکەنە سەر تورکیاش. چونکە تورکیا لە ڕێگای وزە دوور خرایەوە. تورکیا ڕێگری لە کوردەکان کرد کە سوودی لێ وەربگرن بۆ تێپەڕین بە باکووری سوریادا؛ بەم شێوەیە لە ڕێگاکە دوور کەوتەوە. تا ئێستا هەموو ڕێگاکانی وزە بە تورکیادا تێدەپەڕین. ئەوان دەیانگوت 'ئێمە وەک پردێک لە نێوان ئاسیا و ئەوروپاداین، پێگەی ستراتیژیمان زۆر گرنگە، هەموو شتێک بە تورکیادا تێدەپەڕێت'. لە ڕاستیدا لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا بە تورکیادا تێدەپەڕی. لە باشوورەوە هاتە باکوور و بە تورکیادا تێپەڕی؛ هەموویان بە بەنداوی ئەستەنبوڵدا تێپەڕین. ئێستا گەر بەنداوی ئەستەنبوڵ  بێ کاریگەربێت. هەموو تورکیا لەناو دەچێت. بەم شێوەیە گرنگی ستراتیژی تورکیا لەناو دەچێت. یەکەم: لە دژی یەکێتی سۆڤیەت گرنگ بوو؛ لە ڕێگەی لۆزانەوە ڕێککەوتن و ئەمەش نەهێڵدرا. دووەمیان ڕێگای بازرگانی بوو و گرنگ بوو، بەم شێوەیەش ئەمانە لە ڕێگەی ئەم پڕۆژەیە نەهێڵران. دەوڵەتی تورک بۆ سیستەمی مۆدێرنیتە سەرمایەداری هیچ گرنگییەکی تایبەتی نامێنێت.

لە لایەکی ترەوە ناوەندی شەڕەکە تورکیایە. جەنگی جیهانی یەکەم لە دژی عوسمانییەکان دەستی پێکرد. درێژەی عوسمانیەکان تورکیایە. لە واقیعدا دابەشبوونی هاوپەیمانی ئینگلیز و فەرەنسی و ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عوسمانییەکان لە لایەن فەرەنسا و ئینگلتەرا پێکهێنرا؛ نەک لە لایەن ڕووسیاوە. لەو ناوچانەی کە درابووە ڕووسیا دەوڵەتی تورک دامەزرێنرا.

دۆخێکی لەم جۆرە هەیە: دەوڵەتی تورک بۆ پلانی هەژموونی نێودەوڵەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ناگونجێت؛ بە پێچەوانەوە دژبەرترین دەوڵەت دەوڵەتی تورکیایە. چونکە بەپێی ئەو پلانە دەوڵەتی لەو شێوەیە نەبووە. لە کۆتاییدا دوای کشانەوەی ڕووسیا پەیمانی سیڤەریان واژۆ کرد. هیچ بەنداوێک، ئیجە و بەشێکی کەم لە کوردستانیان دا بە تورکەکان. لە ڕاستیدا ڕەنگە تورکیا پێش ئەوە لە دابەشبوونی ڕووسیا-ئینگلتەرا-فەرەنسادا بوونی نەبووبێت. بە تەواوی پەیوەندی هەبوو بە حاڵەتێکی لەم شێوەیە؛ بۆ پلانی هەژموونی مۆدێرنیتە سەرمایەداری ناگونجێت. بوونی شۆڕشی ئەیلول و یەکێتی سۆڤیەت ئەمەی خستە ڕوو. ئێستاش لە غیابی ئەواندا وەک مۆدێرنیتە سەرمایەداری سیستەمی هەژموونی نێونەتەوەیی خەریکە خۆی جێگیر دەکاتەوە؛ چاودێری پێشهاتەکانی ئێستا دەکات، هەروەها لایەنە بەرامبەرەکانیش لەناو دەبات.

ئەوەی زیاتر لە نێوملانێکاندایە تورکیایە. هەر بۆیە ناوەندی شەڕەکە لە تورکیایە؛ لە تورکیادا ململانی و ئاڵۆزییەکان کۆتایی دێت. لە تورکیا شەڕێکی گەورە ڕوودەدات. ئەمەش هەم بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی سیستەمەکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەم بۆ ڕێڕەوی وزەی هەنووکەیی دەبێت. هەرچەندە بەڕێوەبەرانی تورکیا لەمە تێگەشتن. درەنگ درکیان بە ڕێگەی وزەکرد، کاتێک ڕاگەیەندرا درکیان پێکرد و تەیب ئەردۆغان بە خێرایی شەڕی قەرەباخی هێنایە ڕۆژەڤەوە بۆ ئەوەی ئەمە پووچەڵ بکاتەوە. لەم دواییانەدا کەمێک سەرنجیان داوە، بۆیە هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی شەڕەکە لە دەرەوە بمێنێتەوە و شەڕەکە بکەنە شەڕی ئێران و ئیسرائیل-ئەمریکا. تورکیا دەڵێ، ئەگەر شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا ڕووبدات، ئەوا نابێت شەڕەکە بێتە تورکیا و ئەم پێگەیەی تورکیا پارێزراو بێت. هەروەک چۆن تورکیا لە ژێر چاودێری ئینگلتەرا- فەرەنسا- یەکێتی سۆڤیەتدا بنیات نرا، ئێستاش دەڵێت دەبێت شەڕی ئێران و ئەمریکا ڕووبدات و دەست لە تورکیا نەدرێت یان سیستەمی سەرمایەداری نێونەتەوەیی پێویستی بە تورکیا بێت. دەیانەوێت تورکیای ئێستا بپارێزن. بەڵام وا نابێت. هەمووکاتێک لەمەدا تورکیا دەستوەردانی کردووە. پێویستە ئەم ڕاستییە ببینرێت.

ئامانجی سیستەمی مۆدێرنێتەی سەرمایەداری لە شەڕکردنی لە غەززە لە لوبنان چیە؟ ئێران دەیەوێت چی بکات. قۆناغەکانی ئەم شەڕە چۆن دەبێت. تورکیا لە کوێی ئەم شەڕەدایە، وە چ کاریگەرییەکی لەسەر تورکیا دەبێت؟

حکومەتی ئێران لە شەڕی غەززەدا ژیرانە مامەڵەی کرد. بەشداری شەڕەکەی نەکرد. بەڵام حیزبوڵا جیاوازە؛ حیزبوڵا وەک هێزێکی بەهێز دەبینرێت کە لە لایەن ئێرانەوە ڕێکخرابێت. پەیوەندییەکانی حەماس-ئێران و حیزوڵا- ئێران جیاواز بوون. ئێمە دەمانگوت، ئێران دەرفەت نادات شەڕێکی لەم شێوەیە لە لوبنان ڕووبدات، نابێتە بەشێک لەشەڕەکە؛ بە دۆخی ئێستاوە هەوڵدەدات نەبێتە بەشێک؛ لێدوانەکانیان ئەمە نیشان دەدات. ئێران هێشتا دەڵێت 'لەگەڵ ئیسرائیل ناچینە شەڕەوە'. بەڵام دەیتوانی حیزبوڵا بپارێزێت، بۆ پارێزگاری لێ نەکرد؟ بۆ نموونە دەیتوانی بکشێتەوە؛ لە کەنداوی بەسرە شەڕیان نەکرد، بۆچی لە لوبنان حیزبوڵای خستەناو شەڕەکەوە، ئایە دەیانویست بەم شێوەیە ڕووبدات؟ هەندێک دەڵێن، 'ئێران ڕازی بوو و سەرکردایەتی حیزبوڵای فرۆشت'. ئایا ڕاستییەکە بەم شێوەیەیە، یان دەسەڵاتی پێویستی نەبوو؟ بەهۆی ئاژاوەنانەوەوە، هەوڵێکی زۆر بۆ توڕەکردنی درا. بە تایبەتی دەوڵەتی تورکیا زۆر تووڕەی کرد. ئایا لەبەر ئەوەیە کە نەیتوانی ڕێگری لە توڕەبوونی بگرێت بۆیە کەوتە ناو شەڕەکەوە؟ ئێمە بە تەواوی نازانین. بەڵام ئەمە ڕوون بوو؛ دوای غەززە نۆرەی لوبنانە، پاشان سوریا، پاشان قوبرس و تورکیا. بەم شێوەیە دەڕوات.

ڕۆژنامەگەری ئازاد هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئیسرائیل بڵاودەکەنەوە. لەسەر ئەم بنەمایە باس لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەکرێت. بەڵێ هەوڵ دەدەن کۆمەڵگەیەکی جولەکە بنیات بنێن. لە هەموو جیهانەوە کۆدەکرێنەوە و دەیهێنن؛ لە ڕاستیدا دەوڵەتی ئیسرائیل ناوەندی سەرمایەی نێونەتەوەییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەروەها خودی سەرمایەی جولەکەکان کاریگەرە. ئەوان دەیانەوێت لەسەر ئەم بنەمایە کاریگەری بکەن. هەم ئاسایشی ئیسرائیل مسۆگەر دەکەن، هەمیش دەیانەوێت بیکەنە ناوەندی ڕێگای وزە. بەم شێوەیە لەگەڵ هاوپەیمانی ئیسرائیل-عەرەب ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنیات دەنێن. دیارە ئێرانییەکانیش بەشێکن لەو هاوپەیمانییە و ڕێککەوتوون. ڕێککەوتنی ئێران-سعودیە و ئێران-میسر ئەمەی پێکهێنا. ئەوان بە ڕوونی لەگەڵ ئەمریکا ڕێک نەبوون، بەڵام ڕێککەوتنی ئێران لەگەڵ سعودیە و میسر ڕێککەوتنێک بوو لەگەڵ ئەم سیستەمە.

گەر تورکیاش بەشێک بێت لە ناتۆ، لەگەڵ ئەم سیستەمەدا لە ناکۆکیدایە. شەڕی ئیسرائیل شەڕی سیستەمە. لە پشتیەوە ئەمریکا و ناتۆ بوونی هەیە. ئەمریکا بڕیاریدا هێزی سەربازی و دەریایی نوێ بهێنێتە ناوەوە؛ لە هەموو هەنگاوێکدا هێزی سەربازی خۆی زیاد دەکرد. کاتێک عێراق هێرشی کردە سەر کوێت، کاتێک قەیرانی کەنداو دەستی پێکرد، ئەمریکا لە ماوەی سێ مانگدا ١٥٠ هەزار سەربازی لە سعودیە و کوەیت و ئیماراتی عەرەبی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کرد. ئێستا شەڕی غەززە دەستی پێکردووە، هێزی دەریایی خۆی هێنایە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور. ئەمجارەیان لە دەریاوە کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. لە زەویەوە هەندێک شوێنی بنەڕەتی کۆنترۆڵکرد؛ ئێستا لە دەریاوە کۆنتڕۆڵی دەکات. ئیسرائیل نوێنەرایەتی ئەوان شەڕ دەکات.

دووەم؛ ئیدارەی سەربازی ئیسرائیل تاڕادەیەک هاوشێوەی داعشە. شێوازێ لێدانی قورس، شۆککردن بەکاردەهێنێت. لە غەززەش هەمان شتى کردووە، بەڵام زۆرترین کارى دژى حیزبوڵا دەکات. لەو چوارچێوەیەدا ئامێرە پەیوەندییەکانی تەقاندەوە و بە زانیاری هەواڵگری لە ئاسمانەوە ناوەندی بڕیاریان لەناوبرد. دەیەوێت نەیارەکانی تووشی شۆک بکات، هەمووان تووشی شۆک بکات. دەیەوێت کەشێکی باش دروست بکات بۆ ئەوەی نیشان بدات کە 'کەس ناتوانێت شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل بکات، کەس ناتوانێت ئیسرائیل بوەستێنێت'. بەمەش دەیەوێت سەروەری خۆی پێکبهێنێت.

توانای تەکنیکی و هەواڵگری خۆی بەکاردەهێنێت. دۆخی شەڕی نوێ ئەمەیە. ئێستا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی زەمینی کردووە. لەوانەیە پێویستی بە چەکداماڵینی حیزبوڵا هەبێت؛ بەڵام ئەگەر ئەوە ڕوونەدات، ناوچەیەکی پارێزراو لەسەر سنووری ئیسرائیل لە دیوی لوبنان دەسەپێنێت، و داوای داماڵینی سەربازی ئەم ناوچەیە دەکات. پێشتر لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا هێزێکی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان هەبوو کە لە زۆرێک لە دەوڵەتەکان پێکهاتبوو. ئەوان ناوچەیەکی پارێزراویان لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلدا دروست کردبوو. دواتر بە هێرشی ساڵی ١٩٨٢ کە گەریلاکانی فەلەستین لە لوبنان کشایەوە، کۆتاییان بەو هێزە هێنا. حیزبوڵا ئەو بۆشاییەی پڕکردەوە. هەم بۆشایی بەهۆی کشانەوەی هێزی ئاشتیپارێز و هەم بۆشایی بەهۆی کشانەوەی گەریلاکانی فەلەستین لەلایەن حیزبوڵاوە پڕکرایەوە. ئێستا هەموو ئەوانە دەکشێننە دواوە.

ئەوان ئەم کارە دەکەن بۆ ئەوەی: یەکەم، لە لوبنانەوە هیچ هەڕەشەیەکی سەربازی بۆ سەر ئیسرائیل دروست نەبێت. دووەم؛ لوبنان نابێتە هەڕەشە بۆ سەر بازرگانی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست؛ بە پێچەوانەوە لەگەڵیدا هاوئاهەنگ دەبێت و بەشداری دەکات. ڕەنگە لە ماوەیەکی کورتدا بتوانن ئەمە دروست بکەن. ئەو ئەنجامەی لەبەرامبەر حیزبوڵادا بەدەستیان هێنا نیشاندەری ئەوەیە ئەم کارە بکەن. حیزبوڵا گورزێکی قورسی بەرکەوت. چۆن ئەم گورزەی خوارد، بۆ ئەوەندە بێ-ئامادەکاری بوو؟ مرۆڤ باش هۆکارەکانی نازانن، بەڵام ئێمە ئەمە دەزانین: دانوستاندن، ڕاگەیاندن لە پەیوەندی ڕێکخستنیدا گرنگە، ئەمەش بە ئاستێکی بەرزەوە بەستراوەتەوە بە تەکنیکەکەوە، چونکە هەمیشە ئەو جێگەیە بە ئاشکرا کۆنتڕۆڵ دەکرا. دوای ئەوەی بە تەقاندنەوەی ئامێرەکان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو تەکنەلۆجیایەدا پچڕاند، حیزبوڵا نەیتوانی خۆی کۆنترۆڵ بکات. هەواڵگری لەو کاتەدا هێندەی تر خێراتر هاتە گۆڕەپانەکەوە. بەهۆی ئەم پارچەبوونەی پەیوەندی و هێرشی تەکنیکی، بە چەند هەنگاوێک لە تەواوی بەڕێوەبەریی حیزبوڵای دا. حیزبوڵا پشتی بە ئێران گەرم دەکرد. ڕاستییەکە ئەوە بوو کە پاڵپشتی حەماس بوو، بەڵام لە لێدوانەکانی حەسەن نەسروڵادا شەڕ لە دژی ئیسرائیل نەبوو؛ ئەو شتگەلێکی نزیک لە سیاسەتی ئێرانی دەگوت. بە تێپەڕبوونی کات وروژاندنەکان زیاتر بوون و چوونە ناو دۆخی شەڕەوە. چاوەڕوانی هێرشێکی لەو شێوەیەیان نەدەکرد؛ دیپلۆماسی لە پێشکەوتندا بوو، فەرەنسا و وڵاتانی هاوشێوەی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەشدار بوون؛ دیارە کەلێنێک هەبوو، ئیسرائیل سوودی لەو بۆشاییە وەرگرت و گورزی لێدا. بەقەد حەماس نەیتوانی بەرەنگاری بکات. لە یەککاتدا بەڕێوەبەری حیزبوڵا بە تەواوی گورزی خوارد. لە ڕاستیدا حیزبوڵا وەک حەماس گۆڕەپانەکەی کۆنترۆڵ دەکرد. تەواوی باشووری لوبنان لە دەستی حیزبوڵا بوو، بنکەی جەماوەری خۆی هەبوو، سەر بە کۆمەڵگەی شیعە بوو، نموونەیەک لە ڕێکخستنی ژێرزەمینیدا نیشاندرا.

ئێستاش دەڵێن بەرەنگاری ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەبێتەوە، بەڵام نازانین تاچەند توانای بەرەنگاربوونەوەی دەبێت. ڕەنگە تا ڕادەیەک بەرخۆدان هەبێت، بەڵام دوای ئەوەی بەڕێوەبەرێکەی گورزی خوارد، ئەستەمە بەرخۆدانەکە ئەنجام بدرێت. ئەگەر ئەو بەڕێوەبەرییە گورزی نەخواردبایە، زیاتر دەیتوانی لە غەززەدا بەرەنگاری ببێتەوە، چونکە ڕووبەری وشکانی خۆی هەیە. ئەگەر بە باشی ژێرزەمینیان ئامادە کردبێت، کە وەک نموونەیەک لە کارەکانی حیزبوڵا نیشاندرا، ئەوان بەشداری شەڕی سوریایان کردووە؛ هەروەها ئەزموونێکی حیزبوڵا هەبوو. ئەگەر ئیسرائیل هێرشی کردبایە وەک چۆن هێرشی کردە سەر غەززە ئەوا لە لوبناندا زەحمەتی زۆری دەکێشا. ئەگەر لە سەرەتاوە بە شێوازی لەشکرکێشی هێرشی بکردایە ئەوا شکستی دەهێنا. حیزبوڵا زۆربە توندی بەرەنگاری دەبوەوە. لە ڕاستیدا تاکتیکەکانی ئیسرائیل زۆر کاریگەرن. سەرەتا پەیوەندییەکە ببڕە، دواتر گورز لە بەڕێوەبەرێییەکەی بدە. تەنانەت ئەگەر هێزی شەڕکەری ئامادەکاری ژێرزەمینیشی هەبێت ئەوا دوای ئەم دوو گورزە ناتوانرێت بەڕێوەببرێت، ناتوانێت پەیوەندی دانێت، توانای بەڕێوەبردنی نابێت، توانای بەرخۆدانی نابێت. هێشتا مرۆڤ ناتوانێت شتێکی ڕوون و کۆنکرێتی بڵێت، بەڵام ڕەنگە شەڕی لوبنان بەقەد شەڕی غەززە درێژە نەکێشێت. مرۆڤ دەتوانێت بەم شێوە هەڵیسەنگێنێت.

 سوریا لە چ هێڵێکدا خۆی دەبینێتەوە، لەسەر ئەوە ناتوانین هیچ بڵین. ڕاستییەکە ئەوەیە کە ڕووسیا لە سوریادایە. دەرئەنجامی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە سوریا دەبێت، یان لە ئۆکرانیا جیاواز و لە سوریاش جیاواز دەبێت، مرۆڤ ئەمە باش نازانێت. ئەمەش یەکێکە لە نکۆکییە ناوخۆییەکانی سیستەم، شەڕی بەرژەوەندییەکانە. ئەگەر لێی بڕوانیت ڕووسیا لە ئۆکرانیا شەڕ دەکات، بەڵام لە سوریا ڕێککەوتن دەکات کە نەچێتە دەرەوەی سیستەم. ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە سوریا لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکدا ئەنجام دەدرێن. تا شەڕی ڕێگا بەم شێوەیە بوو. دوای شەڕی ئۆکرانیا ئەم دۆخە کەمێک تێکچوو، بەڵام هێڵەکە بە تەواوی زیانی پێنەگەیشتووە. هەم دۆخی حکومەتی ئەسەد، هەم دۆخی سوریا و هەم بوونی ڕووسیا لە دەریای ناوەڕاست لە بنەڕەتدا لەوێدایە. لەوێدا ڕوون دەبێتەوە؛ ئەگەر لەگەڵ ڕووسیا شەڕ بکەن قورس دەبێت، یەکێک لەو هێزانەی کە ڕووسیا هاندەدات بۆ شەڕکردن دژی ئەمریکا، دیسان ئەمریکایە. ئەگەر بەم جۆر رووبدات تورکیا مانەوە خۆی مسۆگەر دەکات. ئەگەر شەڕی ئەمریکا و ڕووسیا رووبدات، هەروەک چۆن دەوڵەتی تورکیا پشتی بە شەڕی ئەمریکا و سۆڤیەت بەست و خۆی دامەزراند، ئێستا دەیەوێت لە شەڕی ئەمریکا و ڕووسیا خۆی لەسەر پێ رابگرێت. بەو شێوەیە دەتوانێت بمێنێتەوە. بەڵام ئێستا بە دڵنیاییەوە نازانین، ئەگەر لەگەڵ ڕووسیا ڕێکبکەون، بۆ ئەوەی سوریا نەبێتە لەمپەر لەبەردەم بازرگانیکردن لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، نۆرە دەگاتە سەر تورکیا. ئۆپەراسیۆنەکە بۆ سەر تورکیا لە قوبرسەوە ئەنجام دەدەن. بە رێگەی وزەوە دەبەسترێتەوە. داوا لە تورکیا دەکەن بەتەواوی خۆی بەدەستەوە بدات و ببێتە نۆکەر. دۆخێک بە گوێرەی ئەو ناهێڵنەوە. ئەگەر بەو شێوەیە نەکات تورکیا دابەش دەکەن. پلان هەیە بۆ پەیمانی سێڤەر.. پێش ئەوە پلان هەیە بۆ پەیمانی برێست-لیتۆڤسک. لەسەر بنەمای ئەوانە تورکیا دابەش دەکەن. ڕێبەر ئاپۆ ١٥ ساڵ لەمەوبەر ئەمەی نووسیوە و چەندین جار هۆشداری دا. وتی 'ئەوانەی باوەڕتان پێی هەیە پارچەپارچەتان دەکەن'. بەڵام گوێیان پێنەدا. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە تورکیای خستە کارەساتێکی بەو جۆرەوە.

ڕێبەر ئاپۆ وتی: تورکیای ئێستا بەشێک نییە لەم سیستەمە، تورکیا بەشێک نییە لە هەژموونی سەرمایەداریی جیهانی، بۆیە تورکیا تەنیا بە سیستەمێکی جێگرەوە و ئەڵترناتیڤ دەتوانێت لە چوارچێوەی ئەم سیستەمەدا درێژە بە مانەوەی خۆی بدات، ئەمەش تەنیا ئەگەر کوردستان ئازاد و تورکیاش دیموکراتیک بێت، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پێشەنگایەتی بۆ ئافراندنی  دروستکردنی کۆنفیدراڵیزمێکی دیموکراتیک بکات، تەنیا ئەو کاتەیە تورکیا دەتوانێت بوونی خۆی بپارێزێت”. ئەمە پڕۆژەی ڕێبەر ئاپۆ بوو. هۆشدارییەکانی لەسەر بنەمای ئەوە بوو. لەبری ئەوەی گوێ لەم قسەیە بگرن، هەوڵیان دا پەکەکە لەناوببەن و لەڕێگەی گۆشەگیرییەوە ڕێبەر ئاپۆ سەرکوت بکەن و بێکاریگەری بکەن. ئەوان دەیانویست بە گۆشەگیرکردن و هێرشکردنە سەر پەکەکە گەلی کورد سەرکوت بکەن. واتە ئاکەپە- تەیب ئەردۆغان-دەولەت باخچەلی قومارییان کردووە، هەندێک پشتیان بە ڕووسیا بەستووە، هەندێک ناوچەیان سوور کرد، هێرشی داگیرکەری ئەنجامدراوە و پێیانوابوو بەم شێوەیە دەتوانێت لەسەر پێ خۆیان رابگرن. بەڵام بە پێچەوانەوە بەرەو ئەوێ ئاراستەیان کردبوون. مۆڵەتیان پێدابوون بۆ هێرشی لەشکرکێشی بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان. بۆ ئەوەی بتوانن ئۆپەراسیۆنێکی گەورەتر بۆ سەر تورکیا ئەنجام بدەن ئەوان ئەم کارەیان کرد. بۆیە دۆخی سوریا پەیوەستە بە هەڵوێستی ڕوسیاوە. ئەگەر لەوێ شەڕ ڕووبدات، ناوەندی شەڕەکە تورکیا دەبێت؛ ململانێ و شەڕ لە تورکیا دژوارتر دەبێت، دەبێت ئەمە بە دڵنیاییەوە ببینرێت. هەبوونی دەوڵەتی ئێستای تورکیا کۆتایی دێت.

وا دیارە ڕژیم بە هۆی بوونی پەکەکە و دەستێوەردانی پێویست لە تورکیە دەترسێت. ئایا لەبەر ئەم ترسانە ڕێگە بە کۆماری تورکیە دەدەن سنوورەکان ببەزێنێت و هێرشی داگیرکەری ئەنجام بدات؟

دەوڵەتی تورک بە داگیرکردنی ئیدلب و بڵاوەپێکردنی هێزەکانی لە جەرابلوس و هەوڵدان بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان وهەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لە ئێستادا لۆزانی هەڵوەشاندووتەوە. بەپێی پەیمانی لۆزان، تورکیە نابێت ئەو سنوورانە ببەزێنێت. بە هەوڵە داگیرکاری و سەربازییەکانی، لە ڕاستیدا سنوورەکانی لەناو بردووە. بۆیە لۆزان هەڵوەشاوەتەوە. ئێستا دووبارە دروستبوونەوە لە ڕێگەی ڕێڕەوی وزەوە لە ئارادایە. ئەگەر کێشەی لوبنان و سوریا چارەسەر بکەن، کێشەی عەرەب و ئیسرائیل چارەسەر دەبێت. ڕێگا بۆ ئاشتەوایی ئیسرائیل و عەرەب دەکرێتەوە. لەسەر بنەمای ئەمەش ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی نوێ دروست دەبێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئێران ناچار دەبێت ئەم دۆخە قبووڵ بکات، چونکە ئێران لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە دۆخێکی هەڵوەشانەوەدا نەبووە و یەکپارچەیی ئێران لە گۆڕینی سیستەمی سەرمایەداریدا بوونی هەبووە. ئیمپراتۆری عوسمانی لە ڕووخاندا بوو، هێشتا تورکیە نەبوو. بۆیە پێدەچێت بە گوشار خستنە سەر ڕێژیمی ئێران لە چوارچێوەی سیستمەکەدا بمێنێتەوە، بەڵام تورکیە ڕێبازی خۆی دەگۆڕێت. ڕەوتەکە بەرەو ئەوێ دەڕوات. ڕەنگە ئەم پرۆسەیە دوابکەوێت و ڕۆڵی سەرەکی لەم دواکەوتنەدا بۆ بوونی پەکەکە دەگەڕێتەوە. ئێستاش بە هۆی بوونی پەکەکە لە دەستێوەردانی پێویست لە تورکیە دەترسن. بەم بۆنەوەیە کە ​​ڕێگەیان بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکداوە و پشتیوانی لێدەکەن هێرشی داگیرکەری ئەنجام بدات. لەم نێوەندەدا پارتی دیموکراتی کوردستان و عێراقیان پێ زیاد کردووە. سیستەمی سەرمایەداری جیهانی لە ڕاستیدا لە پشت هەموو ئەم سیاسەتانەوەیە. بە گشتی بۆ لاوازکردنی پەکەکە ئەم کارە ئەنجام دەدەن.کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ ئەوەی پەکەکە زیاتر لاواز بکات بۆ ساڵێک دۆسیەکەی درێژکردەوە. ئەوان دەترسن هەر دەستێوەردانێک لە تورکیا بێتە هۆی بەهێز بوونی پەکەکە. نمونەی ئەمە لە ڕوسیا ڕوویدا. کێشەیەک لە سیستەمەکەدا بوو. ژمارەیەکی کەم لە ڕێکخراوە بەلشەڤیکەکان دەسەڵاتیان گرتە دەست. ئێستاش ئەگەر لە تورکیا دەستوەردان بکەن دەترسن پەکەکە بەخێرایی بەهێز بێت و تورکیا بخاتە بن کۆنترۆڵی خۆیەوە. بۆیە لە هەوڵی لاواز کردنی پەکەکە و ڕێککەوتن لە گەڵ ڕۆژئاون، ئەگەر لێرەدا بگەنە ئەنجامێک ئەو کات دەستوەردان لە تورکیادا پەرە پێدەدەن. دوای ئەوە ڕوون نییە چی بەسەر تورکیا و کوردەکاندا دێت.

نوێدەکرێتەوە...