بەرخۆدانی مەزن لە تشرین: ٣٥ چەتە کوژران و ٢ زرێپۆش تێک شکێندران

شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج هێرشی سەختی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیان لە بەنداوی تشرینی باشووری کۆبانێ تێک شکاند، لە ئەنجامدا ٣٥ چەتە کوژران و ٢ زرێپۆش تێک شکێندران.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ویستیان بە تانک و زێپۆش و فڕۆکەی سیخووڕی لە دوو قۆڵەوە دزە بکەنە نێو گۆڕەپانی بەنداوی تشرین. بەم هۆیەوە شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی مەجلیسی سەربازیی مەنبەج و چەتەکان ڕوویدا.

لە ئەنجامدا، ٣٥ چەتە کوژران، دەیان چەتە برینداربوون، هەروەها ٢ زرێپۆشی چەتەکان تێک شکێندران. هەروەها شەڕڤانان ٢ چەکی کڵاشینکۆف و تەقەمەنیان دەست کەوت.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، شەڕ و پێکدادانەکانی سەخت هێشتاش بەردەوامە.