دایکی جیهان بیلگین: کچەکەم گیانی فیدای گەلەکەی کرد

دایکی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین کە لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهیدبوو، گوتی: "کچەکەم شوێنکەوتەی حەقیقەت بوو، ڕێگەی گەلەکەی هەڵبژارد و گیانی فیدای گەلەکەی کرد.

جیهان بیلگین

بنەماڵەی ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین کە ١٩ ی کانوونی یەکەم لەکاتی ڕووماڵکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لەسەر ڕێگەی بەنداوی تشرین لە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی داگیرکەران لەگەڵ ڕۆژنامەنووس نازم داشتان شەهیدبوو، سەرەخۆشی لە سەردانیکەران قبووڵ کرد.

ئەمڕۆش زۆر کەس سەردانی بنەماڵەی بیلگینیان کرد لە ناوچەی میدیاتی مێردین و سەرەخۆشی خۆیان گەیاند.

دایکی بیلگین، کاتیبە بیلگین سەرەخۆشی قبووڵ کرد و دەربارەی کچەکەی دوا.

دایکی بیلگین گوتی: "خودا حەقی جیهانی من و هەڤاڵ و دۆستانی نافەوتێنێت. هیوامان بە خودایە. جیهانی من بە غیرەت بوو. حەقیقەتی دەگواستەوە، یاسای خوێندبوو.

جیهانی من هەموو شتێکی دەزانی، دەیتوانی هەموو شتێک بکات، بەڵام حەزی لەم رێگەیە بوو، حەزی لە ڕێگەی میللەتەکەی بوو، گیانی فیدای گەلەکەی کرد".