لە سلێمانی ئاهەنگێک بۆ پیرۆزکردنی ٨ـی ئادار بەڕێوەچوو
لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەری کۆنگرە ستار و کەمپەینی پشتیوانی ژنان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئاهەنگێک بۆ پیرۆزکردنی ٨ـی ئادار ڕۆژنی جیهانی ژنان ساز کرا.
لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەری کۆنگرە ستار و کەمپەینی پشتیوانی ژنان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، ئاهەنگێک بۆ پیرۆزکردنی ٨ـی ئادار ڕۆژنی جیهانی ژنان ساز کرا.
ئەمشەو لە سلێمانی، بۆ پیرزۆکردنی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان، بە دەستپێشخەری کۆنگرەی ستار و کەمپەینی پشتیوانی ژنان، ئاهەنگێک بەڕێوەچوو، تێیدا پەیامی ڕێبەر ئۆجالان خوێندرایەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ بانگەوازیی “ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتیک” دووپات کردەوە.
لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا هەموان خولەکێک بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕی شەهیدان بەپێوە وەستان، دواتر چەند پارچە گۆرانی و موزیکێک پێشکەش کرا و پیرۆزبایی ٨ـی ئادار لە ژنان کرا.
هەر لە مەڕاسیمەکەدا چرۆ شوانی پەیامی تایبەتی رێبەر ئاپۆی خوێندەوە بۆ ٨ـی ئادار، کە ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە.
لە کۆتاییشدا ژنان بە هەڵپەڕکێ و وتنەوەی درووشمی “ژن ژیان ئازادیی” کۆتاییان بە ئاهەنگەکە هێنا.