بە دیمەن

یوسف دەروێش: قەسەدە پارێزەری ئازادی و ئارامی گەلانە

ئەندامی پارتی یەکێتی ئەرمەنی، یوسف دەروێش ئاماژەی بەوەدا قەسەدە پارێزەری ئازادی هەموو گەلانە و لەسەر ئەو بنەمایە بەرخۆدان دەکات.

ئەندامی پارتی یەکێتی ئەرمەنی یوسف دەروێش لە قسەکرنییدا بۆ ئاژانسمان ئاماژەی بەوەدا پێویستە کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان ڕاگیرێت و گوتی: "ئەوانەی ئەم کۆمەڵکوژییەیان ئەنجام داوە پێویسەتە لە دادگاکانی سووریا و دادگا نێونەتەوەییەکانیشدا دادگای بکرێن."

لە قسەکانییدا یوسف دەروێش هەڵسەنگانی بۆ ڕێککەوتننامەکەی نێوان قەسەدە و حکومەتی دیمەشق، وە کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکانی کرد و گوتی: "هەوڵدەدرێت سووریا بە گوێرەی هاوسەنگییە نێونەتەوەییەکان بونیادبنرێتەوە. هەموو کەسێک ئەو هێزە دەناسێت کە لە ئێستادا لە دەسەڵاتدارییدایە. خاوەن ڕابردوویەکی پڕ لە تیرۆرە. ئامانجییان لە ئامێزکردنی هەموو گەلان نییە، کەچی باسی گۆڕانکاری دەکەن. لە ماوەیەکی کورتدا پەیوەندی لەگەڵ هێزە نێونەتەوەییەکاندا داناوە. هەموو ڕۆژێک هاوسەنگییە سیاسییەکان دەگۆڕێت، ئەویش بە گوێرەی ئەو گۆرانکارییانە پێگەی خۆی دیاری دەکات."

'قەسەدە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆ گرتووە'

دەروێش ئاماژەی بەوەدا جیاوازییەکی زۆر لە نێوان حکومەتی دیمەشق و قەسەدەدا هەیە و گوتی: "قەسەدە هێزێکی سەربازییە کە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی تێدا لە خۆگرتووە. خاوەن ئامانج و بەرژەوەندی هاوبەشە. ڕوانگەیەکی هابەشی بەسەردا سەروەرە کە گەلانی جیاواز لە یەکتر کۆدەکاتەوە. پشتیوانی گەل دەکات و بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی گەل دەجوڵێتەوە. بەڵام ئەوانەی دیمەشق بەڕێوەدەبەن دابەش بوون، خاوەن ئامانجێکی هاوبەش نین، هەر یەکەو بۆ بەرژەوەندی خۆی دەگەڕێت. هەتەشە ئەو هێزەی نییە کە هەموو گرووپەکان کۆنترۆڵ بکات."

'ئەوانەی بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان دەبێت ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە'

یوسف دەروێش کۆمەڵکوژی عەلەوییەکانی لە شارە کەناراوەکانی سووریا ئیدانە کرد و وتی: "دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەبوایە ڕێگرییان لە کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان بکردایە، لە جیاتی ئەوەی هێرشەکان ڕابگرن، لێگەڕان هێرشەکان بگاتە ئاستی کۆمەڵکوژی. منداڵان، بەساڵاچوانی عەلەوی کۆمەڵکوژ کران. ئەگەر دەمانەوێ ئایندەی سووریا روون بێت، ئەوا دەبێت کۆمەڵکوژیی روونەدات، ئەوانەی کۆمەڵکوژیەکەیان ئەنجامداوە دەبێت دادگایی بکرێن و ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بکرێنەوە."

دیمەشق لەوە تێگەیشت کە ناتوانێت بە تەنیا سووریا بەڕێوە ببات

یوسف دەروێش 'کۆنفرانسی دیالۆگی سووریا'ی ڕەخنە کرد کە نوێنەرایەتی گەلانی سووریای نەکردووە و وتی: "ئەو کۆنفرانسە کە بە یەک ڕەنگ و یەک عەقڵیەت بەڕێوەچوو، قبووڵ نەکرا. لەبەر ئەوە ئێمە لەو باوەڕەدا نین کە یەک عەقڵیەت ویەک ڕەنگ دەتوانێت قەیرانی سووریا چارەسەر بکات. هەروەها ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و دیمەشق ئەوەی نیشاندا کە تێگەیشتوون سووریا بە یەک عەقڵیەتەوە بەڕێوە نابرێت. ئەوەی گرنگە مسۆگەرکردنی داهاتووی سووریایە."

داهاتووی سووریا بە مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری دەبێت

یوسف دەروێش ئاماژەی بە بەرخۆدانی قەسەدە و سەرکەوتنەکانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری و ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دا و وتی: "لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەیە. هێزێکی وەک قەسەدە هەیە. تەنانەت ئەگەر ئەو ڕێکەوتنەش نەبووایە، هێزی تەواوی بۆ بەرێوەبردنی هەرێمەکە هەبوو. لە پەروەردەوە بگرە هەتا ئابووری، لە دیپلۆماسییەوە هەتا سیاسەت و لایەنی سەربازی بەرێکخستنە. لەگەڵ ئەوەشدا، لایەنگری یەکگرتن و پێکەوە ژیانە. بەم ڕێککەوتنە دەتوانین بڵێین داهاتووی سووریا ئیتر دیار بوو. لە سووریا جگە لە گەلی عەرەب هەموو گەلانی تر مافیان دەپارێزرێت. زۆربەی گەلی کورد وەک هاووڵاتی خاوەن ماف نەبوون و ئەرمەنستان بە شوێنی ئەرمەنییەکان نیشان دەدرا. لە ڕێککەوتننامەکەدا مافی گەلان بەبێ جیاوازی ڕەگەزی و ئایینی ڕێزی لێدەگیرێت. سەرکەوتنی ئەم ڕێککەوتنە بەسایەی تێكۆشان و بەرهەمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییەوە بەدیهاتووە. بۆیە بەدڵنیاییەوە داهاتووی سووریا بە مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە جێگیر دەبێت."

بانگەوازی بۆ سیاسەتی دیموکراتیک

یوسف دەروێش ئاماژەی بە گرنگی بێدەنگکردنی چەک و بنیاتنانی سیاسەتی دیمۆکراتیک  لە سووریا کرد و وتی: " دەبێت وڵاتێکی وەها بنیات بنێین کە هەبوونی هەموو گەلان لە خۆی بگرێت و گەلان بتوانن بە ئازادیی بە زمان و کەلتووری خۆیانەو بژین. گەلان دەبێت بە مافی سروشتی و جەوهەریەکانی خۆیانەوە بژین. هەروەها دەبێت سوود لە ئەزموونی مۆدێلی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەربگرن."