بەرخۆدانی تشرین؛ ٦٥ ڕۆژ لە ئیرادە و پاراستن

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو چین و توێژەکانەوە ماوەی ٦٥ ڕۆژە بەردەوامن لە ئێشکگری بەرخۆدانی بەندوای تشرین لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان.

بەرخۆدانی بەندوای تشرین

لە دوای پێشهاتەکانی سووریا، بە دیاریکراوی لە ٨ی کانوونی دووەمەوە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە مەبەستی داگیرکردنی بەندوای تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە هێرشی بەرفراوانی ئاسمانی و زەمینییدان.

بۆ دژبەری ئەو هێرشانە، بەمەبەستی پاراستی بەنداوەکەیان و پشتگیریدان بە بەرخۆدانی شەڕڤانان لە ٨ی کانوونی دووەمەوە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پێشەنگایەتی ژنان و دایکان لە هەموو چین و توێژەکانەوە بەشێوەی نۆرە-ئێشکگری هەرجارە و لە کانتۆنێکەوە دەڕۆنە بەنداوی تشرین.

وێڕای ئەوەی هەموو ئەوانەی لە ئێشکگری بەرخۆداندان کەسانی سڤیلن، بەڵام دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە هەموو شێوەیەک هێرشییان لە دژی ئەنجام دەدەن. بە پێی ئامارەکانی دەستەی تەندرووستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە دوو مانگی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٢٢١ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.