لە سەردەشت ژنێک لەلایەن کەسوکاریەوە کوژرا
لە گوندێکی سەر بە شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی کوردستان، ژنێک کە لەتەمەنی کەمدا ناچار بە ھاوسەرگیری کرابوو، بەھۆی پێداگری لە سەر جیابوونەوە، لەلایەن کەسوکارەکەیەوە کوژرا.
لە گوندێکی سەر بە شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی کوردستان، ژنێک کە لەتەمەنی کەمدا ناچار بە ھاوسەرگیری کرابوو، بەھۆی پێداگری لە سەر جیابوونەوە، لەلایەن کەسوکارەکەیەوە کوژرا.
بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٩ی ئەیلول، فاتیمە محەمەد پەناهی، تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی گوندی 'مارەغان'ی سەر بە شاری سەردەشت لە پارێزگای ورمێ لە لایەن دوو زڕبرا و هاوسەرەکەیەوە بە چەک کوژرا.
بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە فاتیمە، ساڵێک لەمەوبەر بە زۆرەملێ ھاوسەرگیری پێشوەختەی پێکراوە و دوای تێپەڕبوونی ساڵێک ویستویەتی لە هاوسەرەکەی کە ئامۆزایەتی جیاببێتەوە، بەڵام بنەماڵەکەی دژی بڕیارەکەی وەستاونەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕۆژی ٢٩ی ئەیلول، ناوبراو لە گوندی مارەغان لەلایەن دوو برا و هاوسەرەکەیەوە تەقەی لێکراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ٢١ ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا، لانیکەم ١٣ حاڵەتی کوشتنی ژنان لەلایەن کەسوکاریانەوە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان تۆمارکراوە.
داڕشتنەوەی یاساکانی ئێران بە پشتبەستن بە ئەقڵیەتی پیاوسالاری و سزا نەدانی تاوانباران، ھەروەھا کولتووری کۆمەڵگە وایکردووە ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بە بیانووی جیاجیا لەوانەش 'شەرەف' لەلایەن کەسە نزیکەکانیانەوە بکوژرێن.