لە ورمێ ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا
لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێک بە ناوی زەهرا عەلیاری لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
لە شاری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێک بە ناوی زەهرا عەلیاری لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
ڕووداوەکە لە شارۆچکەی میاندواوی ورمێ ڕوویدا، ڕاگەیاندرا کە پاش ڕووداوەکە هێرشکەرەکە هەڵاتووە و هێشتا دەستگیر نەکراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هرانا ڕایگەیاند ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.
جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ١٥٨ ژن کوژراون و هەروەها، ١٦ هەزار و ٥٦٧ توندوتیژی خێزانی دژ بە ژنان تۆمار کراوە.