لەبارەی دۆخی پەخشان عەزیزیەوە هۆشاداری دەدرێت
سایە سیدال، زیندانی سیاسی سەبارەت بە هێرشە دەروونی و فیزیکییە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان بۆ سەر پەخشان عەزیزی لە زیندانی قەرچەک هۆشداری دا و بانگەوازی بۆ دەستبەجێ ڕاوەستاندنی ئەو هێرشانە کرد.
سایە سیدال، زیندانی سیاسی سەبارەت بە هێرشە دەروونی و فیزیکییە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان بۆ سەر پەخشان عەزیزی لە زیندانی قەرچەک هۆشداری دا و بانگەوازی بۆ دەستبەجێ ڕاوەستاندنی ئەو هێرشانە کرد.
سایە سیدال، زیندانی سیاسی لە زیندانی قەرچەک، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام سەبارەت بە بارودۆخی نیگەرانکەری پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسی کورد هۆشداری دا.
لە پەیامەکەی سایە سیدال دا هاتووە. "پەخشان عەزیزی لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا کراوەتە ئامانجی هێرشە بەرنامە بۆ داڕێژراوە (دەروونی و جەستەیی)ـەکان لە زینداندا. ئەو سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕدراوەتەوە و تەنها 'دوو هەنگاو لە سێدارەوە' دوورە."
سیدال لەم پەیامەدا بە خستنەڕووی پرسیاری ئەوەی کە 'ئەم هێرشانە لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟' داوای ڕوونکردنەوەی ڕەهەندەکانی ئەم ڕەفتارانەی کردووە. سیدال لە پەیامەکەییدا بانگەوازی بۆ دۆخی پەخشان عەزیزی کردووە و دەڵێت: "چیتر کاتی 'ئیدانەکردن و چاودێریکردن' تێپەڕیوە و ڕێگریکردن لە ڕوودانی هەر جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو بۆ ئەم زیندانییە، ئەرکێکی مرۆیی و یەکسەرییە."