ناگیهان ئاکارسەل لە قامیشلۆ یادکرایەوە
ئەندامی ناوەندی لیکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی و ئەکادیمیست و نوسەر و ڕۆژنامەوان، ناگیهان ئاکارسەل، کە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی کوژرا، لە قامیشلۆ یادکرایەوە.
ئەندامی ناوەندی لیکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی و ئەکادیمیست و نوسەر و ڕۆژنامەوان، ناگیهان ئاکارسەل، کە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی کوژرا، لە قامیشلۆ یادکرایەوە.
ئەندامی ناوەندی لیکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی و ئەکادیمیست و نوسەر و ڕۆژنامەوان، ناگیهان ئاکارسەل، کە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی کوژرا، بە ژنێرژی لە قامیشلۆ یادکرایەوە. لەڕێگەی چەندین چالاکییەوە، بە ئامادەبوونی زۆرێک لە پارت و دامەزراوە و کەسێتییەکان و ڕۆژنامەوانان یادەکە بەڕێوەچوو.
گۆڕەپانی یادەکە بە وێنەی ناگیهان ئاکارسەل و بەرهەمی ژنان و وێنەی نەخشێنراو، ڕازێنرایەوە.
یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد. پاشان مامۆستای بەشی ژنۆلۆژی و وتەبێژی زانکۆی ڕۆژئاوا ڕەندە مستەفا، بەخێرهاتنی میوانانی کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و کاریگەریی و چالاکییەکانی ئاکارسەل، پاشان گوتی: " ناگیهان ئاکارسەل ژنێکی ئازاد و زانا بوو، بۆیە کرایە ئامانج. ویستیان لە کەسێتی ناگیهان ئاکارسەلدا، ئیرادەی ژنان بشکێنن. کاری ناگیهان ئاکارسەل لەسەر ئێمەیە. شانازی بە شەهیدەکانمانەوە دەکەین و تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین. ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن. بە ناوی ژنۆلۆژی زانکۆکەمانەوە دووپاتی دەکەینەوە، هەمیشە دەڵێین "ژن، ژیان، ئازادی".
پاشان فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، ژیان بەنگی، ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکان بۆ سەر ژنان زیاتر بوون، دەخوازرێت لەڕێگەی بە ئامانجگرتنی ژنانی پێشەنگەوە ئیرادەی ژنان بشکێنن، بەڵام ئەم هەنگاوە ژنان مکوڕتر دەکات لەسەر تێکۆشان، هەروەها گوتی: "ئەم ژنە تێکۆشەرانە هەوێنی ئازادیمانن. ناگیهان ئاکارسەل لەسەر ڕێگای ئازادی ڕۆیشت و ئێمەش لەسەر ئەو ڕێگایە بەردەوامین. بەڵێنمان بە ناگیهان ئاکارسەل ئەوەیە کە هەمیشە ڕێگای ڕاستی ئەوان پەیڕەو دەکەین".
مامۆستا نورشان حوسێن، هەموو شەهیدانی بیرهێنایەوە و سەبارەت بە واتای ژنێرژی [وزەی ژن] گوتی: "دەستەواژەی ژنێرژی لەلایەن ناگیهان ئاکارسەلەوە داهێنرا، کاتێک ژن وزە و جوانی خۆی دەڕێژێت دەبێتە ژنێرژی. کاتێک ژن و وزە کۆدەبنەوە، ژنێرژی دێتە ئاراوە. ئەم دەستەواژەیە بە زانستی نوێ لەلایەن ناگیهان ئاکارسەلەوە داهێنراوە".
پاشان هیلالی زێڕینی شاری حەسەکە شانۆیەکی بە ناوی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشکەش کرد. دواتر گرووپی شەهید ئەلیفتریای شاری دێرک سترانی پێشکەش کرد. پاشان هەڵبەستی ناگیهان ئاکارسەل پێشکەش کرا. هەروەها چیرۆکی خۆبوون پیشاندرا.
یادەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.