پاژک یادی فەرماندە ئاخین و هاوڕێکانی بەرزڕاگرت

دەستەی بەڕێوەبەری پاژک یادی فەرماندەی گەریلا ئاخین مووش و هاوڕێیانی کردەوە، کە ڕۆژی ١٧ی ئەیلول لە ناوچەی لجێی سەر بە ئامەد شەهید بوون.

دەستەی بەڕێوەبەری پاژک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "فەرماندەی بەنرخمان، لە بەڕێوەبەرایەتی پارتەکەمان ئاخین مووش و ئەو ھاوڕێیانەمان کە لەگەڵیدا شەهید بوون عەگید بەرخۆدان، ڕۆهات پاسوور و دەمهات سەتکار بە ڕێزەوە یادیان دەکەینەوە".

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە یەکەم ڕۆژەوە کە سیستەمی سەرمایەداری ڕەتکردەوە و لە ئەوروپاوە ڕووی لە چیاکانی کوردستان کرد، ئیرادەی تا دوا هەناسەی بەردەوام بوو. وەک شۆڕشگێڕێکی بەهێزی گەلی کوردی ڕیشەدار، کە نکۆڵی لە ناسنامەکەی دەکرێت، وڵاتی قەدەغەکراوی کوردستان و هەموو ژنە چەوساوەکان، لەسەر ڕێچکەی خوداوەندەکان درێژەی بە ئامانجەکانی دا، ڕۆح و تامەزرۆیی ئازادی ژنانی لە چیاکانی کوردستاندا نەخشاند، بەحەز و ویستەوە، پەنای بۆ چیا هێنا و تیایدا مایەوە، کە ئەو شوێنەبوو تێکۆشانی ئازادی ژنانی تێدا گەشابووەوە، لەگەڵ رۆحی ئازادی ژناندا یەکی گرتبوو. لە دژی سیستمی پیاوسالار و داگیرکەرانی فاشیست، بووە هۆشمەندی تێکۆشانی ژنان و بڕیارداری گیانبازی لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ. هاوڕێ ئاخین هەستی دڵسۆزی و خۆشەویستی قووڵ بەرامبەر بە هاوڕێکانی بەردەوام کردە کۆڵەکەی رێپێوانی شۆڕشگێڕیی خۆی.

ئەندامی ئەنجومەنی پاژک هاوڕێ ئاخین موش تایبەتمەندی پارتیبوونی لە کەسایەتی خۆیدا بە شێوەیەکی بێهاوتا ئافراند، لە راستی رێبەرایەتیدا خۆی سەر لەنوێ بونیادنایەوە و بووە پێشەنگ و جەنگاوەێکی بژاردەمان. هاوڕێ ئاخین ناسنامەی ژنی سۆسیالیستی نوێیە، کە کەسایەتی و هۆشمەندی پاڕادیگمای رێبەرایەتی لە کەسایەتی خۆیدا جێگیر کرد. نیشانیدا کە مرۆڤ بە تێکۆشان دەتوانێت خۆی بخوڵقێنێت و بەم جۆرە بووە سەرچاوەی سوودبەخشین بۆ ژنان و سەرجەم هاوڕێیانی. هاوڕێ ئاخین کە خاوەنی فەلسەفەیەکی ژیانی نمونەیی بوو، گەریلایەکی ئازادیی بوو کە لە ژیان و شەڕدا وێنای کەسایەتی سەرکەوتنی دەکرد. لە گۆڕەپانەکانی گەریلا مۆرکی خۆی لە زۆر سەرکەوتندا. وێڕای پەرووەردەکردنی سەدان فیدایی ئازادی، خۆیشی لە ریزەکانی پێشی پێشەوەی تێکۆشاندا جێگەی گرت، ئەرکەکانی پێشەنگایەتی بەجێگەیاند. بە ئەزمونی رەنجدەرانەی خۆی، بە وشیاری ئایدۆلۆژی-سیاسی-سەربازی و بە هەڵوێستی لەخۆبوردووانەی، هەڵوێستی رادیکاڵ و ئەندێشەی روون بووە جەنگاوەری دژوارترین قۆناغەکان و لە شۆڕشی ژناندا بە رۆڵێکی بێ هاوتاوە پێشەنگایەتی کرد.

وەک بەڕێوەبەرایەتی پارتیمان، پێشەنگایەتی هێڵی ئازادی ژنانی بە کەموکورتی بەجێگەیاند. هاورێ ئاخین بەرجستەترین نوێنەری ناسنامەی ژنانی ئازادی کرد و ئازادی ژنانی ئاوێتەی ژیانی خۆی کرد. هاوڕێ ئاخین هێمای گەڕان بەدوای "چۆن ژیان" و "ژنی ئازاد کێیە؟' بوو کە بۆ هەر ژنێک پرسێکی ژیانییە، جەوهەر و ئامانجی تێکۆشانی ئێمەی ژنانە. تێکۆشانی ئێمەی ژنان بەرهەمی رەنجی بێهاوتای هاوڕێ ئاخین و بە هەزاران گیانبازی بێ هاوتایە. ئێمە دڵسۆزی ئەو راستیە دەبین و لە سەر هێڵی شەهیدانی گەورەمان شۆڕشی ژنان سەردەخەین. رێگەی ئەوەش لەناوبردنی فاشیزمە لە کوردستان، کۆتاییهێنانە بە داگیرکەری، مسۆگەرکردنی ئازادییە".

هـ . ب