قڕکردنی سیاسی: هاوسەرۆکی شارەوانی مسرجێ و ٤ ژن دەستگیرکران

لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هاوسەرۆکی شارەوانی مسرجێ سادیە ئاکتین و چوارژنی دیکە کە هاوسەرۆکانی دەم پارتی و دەبەپەی مسرجێش لەنێوانیادابوون، دەستگیرکران.

لە ناوچەی مسرجێی سێرت لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسیدا سەرلەبەیانی هەڵکوترایە سەر ماڵان. لە ئەنجامدا هاوسەرۆکی شارەوانی مسرجێ سادیە ئاکتین، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە مسرجێ ساڵیحە ساک، هاوسەرۆکی دەبەپەی ناوچەکە سوڵتان یۆروڵماز، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی مسرجێ مەهپارە یەشیلباش و گوڵبەهار ئیڤدیل دەستگیرکران.

ئەو پێنج ژنە دەستبەسەرکراوە گواسترانەوە بۆ ناوەندی ئەمنیەتی ناوچەی مسرجێ.