گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٣ ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی سەرکەوتوویان لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا. یەکێک لەو گەریلایانەی یەژا ستار، شەردا ئازادیە کە سەبارەت بە شەڕ و بەرخۆدانەکانی ساڵی ٢٠٢٣ هەڵسەنگاندنێکی بۆ ئاژانسی فورات کرد.
شەڕدا ئازادی ڕایگەیاند، گەریلا لە ساڵی ٢٠٢٣ بە ڕۆحی فیداییەوە داگیرکەرانیان تێکشکاند و وتی:" لە ساڵی ٢٠٢٣ بە شەڕێکی زۆر سەختدا تێپەڕین. دوژمن چەکی کیمیاوی و هەموو جۆرە رێبازێکی نامرۆڤانەی لە دژی ئێمە بەکارهێنا. سەرەڕای هەموو گوشار و دەرفەتە سنووردارەکان، چالاکییە گەورەکان بەڕێوە چوون. هەڤاڵان بە تێکۆشان و بەرخۆدان و بە ڕۆحی فیداکارییەوە بەسەر دوژمندا سەرکەوتن. هەڤاڵانمان چوونە ناوەوەی سەنگەرەکانی دوژمن و لێیاندان، ئەمە هەمووی نیشاندا دوژمن بەرامبەر بە ئێمە لاوازە. هیچ هێزێ ناتوانێت دژی ئیرادەی گەریلا ڕاوەستێ. لە بەرامبەر هەموو هێرشەکاندا نیشانمان داوە، کە سەردەکەوین. لە هەمان کاتدا زۆر هێرش و کردەوەی دڕندانە بەسەر گەلەکەماندا ئەنجامدراوە. ئەمەش ڕق و توڕەیی ئێمەی زیاتر کرد. ئێمە بۆ تێکشکاندنی ئەم هەموو هێرش و گۆشەگیرییە کە لەسەر ڕێبەرایەتیمان دەکرێت هێزی خۆمان بەکار دێنین.
' بە چالاکییەکانمان پەیام بە دوژمن دەدەین '
شەڕدا ئازادی وتی:"چالاکییە کاریگەرەکانی گەریلا هەمووی پەیامێک بوون بۆ دوژمن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی، شەهیدبوونی هەڤاڵ فەرماندار لەیلا توانایەکی بەهێزی پێبەخشین. ساڵی پێش هەڤاڵانمان ڕوکەن و سارا لە مێرسین چالاکییان ئەنجامدا. ئەمساڵ هەڤاڵان ئەرداڵ و ڕۆژهات لە ئەنقەرە چالاکییان ئەنجامدا. هەموو ئەمانە پەیامی زۆر بەهێز بوون بۆ دوژمن. واتە هەرچییەک بکەن ناتوانن لەبەردەممان بەربەست بن. ئەو هاوڕێیانە بۆ ئێمە بوون بە مێژوو و ڕۆحی ئاپۆیییان نیشاندا. ئێمە لەو چالاکییانە هێز و مۆڕاڵمان وەرگرت و ڕێبازی ئەو هاوڕێیانە وەک میراتەیەکە بۆمان. ئێمە هەمیشە هێرشەکانیان بەرپەرچ دەدەینەوە، هێزی خۆمان لە بیرکردنەوە و فەلسەفەی سەرۆک کۆمارەوە وەردەگرین، بۆیە بە دڵنیاییەوە لە کۆتاییدا سەردەکەوین".
"بە ڕۆحی فیداییانەوە تێدەکۆشین"
شەڕدا ئازادی لە کۆتایی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ژنە گەریلاکان و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"بە گشتی ڕۆڵی ژنان لە شەڕەکانی ٢٠٢٣ یەکلاکەرەوە بوو. یژا ستار چالاکیی و بەرخۆدانی گەورەی نیشانی دوژمندا، وەک هەڤاڵانی ژن ئەو ئەرکانە جێبەجێ دەکەین کە ڕێبەر پێی بەخشیوین. لە ڕووی تاکتیک و نوێ بوونەوەدا خوڵقکاریی دەکەین. بێگومان ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی سەرکەوتن دەبێت، ساڵی تێکشکاندنی گۆشەگیری دەبێت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و لە کوردستانێکی ئازاددا بە ئازادی دەژین. وەک ژن، بڕیارمان داوە کە هەرچییەک ڕووبدات، ئێمە بەهێزتر بەشداری چالاکییەکان دەکەین و سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت".