ئێران.. ٤ ژنی بەهایی لەلایەن ھێزەکانی سەر بە دەسەڵات دەستگیرکران
چوار ژنی دیکەی شوێنکەوتووی ئایینی بەهایی، لە لایەن ھێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران دەستبەسەر کران.
چوار ژنی دیکەی شوێنکەوتووی ئایینی بەهایی، لە لایەن ھێزەکانی سەر بە دەوڵەتی ئێران دەستبەسەر کران.
گوشار و سەرکوتکارییەکانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بۆسەر شوێنکەوتوانی ئایینی بەھایی بەردەوامە و بە گوێرەی سەرچاوەکانی ھەواڵی ئێران، ڕۆژی ٢٦ی ئەیلول، ھێزەکانی سەر بە دەسەڵات لە شاری شیراز ھەریەک لە سەحەر موحێبپوور و ڕۆکسانا وجدانی-یان لە شوێنی کارەکەیان دەستبەسەر کردووە. ھەروەھا بەهارە قادری و ستارە تاعمی لە ماڵەکەیان لەلایەن ئەو ھێزانەوە دەستگیر کراون.
بەپێی زانیارییەکان، لەکاتی پشکنینی ماڵی ئەو ژنانەدا، دەست بەسەر کتێبە ئایینی، وێنە، کۆمپیوتەر، تەلەفۆن و هەندێک کەلوپەلی تایبەتیان گیراوە. تا ئێستا نەزانراوە ئەو ژنانە بە چ تۆمەتێک دەستگیر کراون.
جێی باسە شوێنکەوتووانی ئایینی بەهایی، کە مەزەندە دەکرێت ژمارەیان لە ئێران ٣٠٠ هەزار کەس بێت، یەکێکن لەو پێکھاتانەی بە درێژایی دەسەڵاتی 45 ساڵەی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی سیستماتیک ڕووبەڕووی گوشار، سەرکوتکاری و ھەڵاواردن کراونەتەوە.
ژ.ن