یەژاستار: خەون و ئاواتەکانیان بە سەرکەوتن تاجدار دەکەین

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار شەهیدانی ئامەدی بە رێزەوە بەبیرهێنایەوە و رایگەیاند: "بەڵێن دەدەین کە ئێمە خەون و ئاواتەکانیان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار لە راگەیەندراوێکدا شەهیدانی ئامەدی بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند: "ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژاستار هاوڕێ ئاخین موش (هولیا دەمیرەر) لە باڵایەکی چیاییدا خاوەنی رۆحێکی گەورەیە، لە هەمان کاتدا سادە، لەخۆبوردە و خاوەن ژیری و هۆشمەندی قووڵە. دوایین جار فەرماندەی ئەیالەتی ئامەد بوو، لە تێکهەڵچوونێکدا کە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٣ لە بەرزاییەکانی لجێ هاتبووە ئاراوە لەگەڵ رۆهات پاسور (جیهاد ئای)، عەگید بەرخودان (حەبیب کاراکۆچ) و دەمهات سەتکار (چەتین تەمەل) بەرخودانی بێ هاوتایان بەڕێوەبرد و شەهیدبوون. وەک فەرماندەیی ناوەندیی یەژاستار ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان، گەلە قارەمان، گیانباز و خۆڕاگرەکەی سەرحەد، ئاەد و هەموو گەلە وڵاتپاڕێزەکەمان دەکەین. جارێکی دیکە لە کەسایەتی هەڤاڵ ئاخیندا شەهیدانمان بە رێز و پێزانینەوە بە بیر دەهێنینەوە و بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە ئێمە یادی ئەوان لە تێکۆشانماندا بە زیندوویی رادەگرین و بە سەرکەوتن تۆڵەیان دەکەینەوە".

فەرماندەیی یەژا ستار لە درێژەی راگەیەندراوەکەیدا رایگەیاندووە: "هەڤاڵ ئاخین یەک لە بەهاکانی گەلی ئازیزی سەرحەدە کە هێندەی جوگرافیا سەربەرز و سەرکەشەکەی لە سەرحەد ژیان، بە وڵاتپارێزی بەهای گەورەی کولتوری گەورەبوو. هەڤاڵ ئاخین لە قوبرس لە دایکبووە کە هەزاران کیلۆمەتر لێرەوە دوورە".

راگەیەندراوەکە بەم جۆرە بەردەوامە: "وەک هەر منداڵێکی کورد کە لە هێرشەکانی نکۆڵی و سڕینەوە هەڵاتبوون نەیانتوانی فێری دەشتە ئارامەکانی بەحری سپی ببن کە پێچەوانەی جوگرافیایی شاخاوی سەرحەدن. بەردەوام رووی لەو جوگرافیایە و ئەو بەهایانەبوو، بەم جۆرە گەورەبوو. بە دڵسۆزی گەورەتر کە بەهۆی دووری و دابڕانەوە خوڵقێنرابوو، لە تەمەنێکی بچوکدا هەستی وڵاتپارێزی لە قوڵایی دڵیدا نەخشاندبوو و بەردەوام رق و توڕەیی بێناسنامەبوونی کوردبوونی لە دڵیدا بە زیندوویی راگرتبوو. لەبەر ئەوەش لە تەمەنی زۆر گەنجدا بزوتنەوەی ئازادی ناسی. ئێشی دابڕاندن لە ناسنامە و کولتوری خۆی، خەیاڵ و پەیجورییەکانی بۆ دۆزینەوەی وەک ژنێک بووە هۆی ئەوە لەگەڵ بزوتنەوەی ئازادیدا بجوڵێتەوە. بەهۆی زۆر هۆکارەوە چووە بەریتانیان و دەرفەتی بۆ رەخسا کە لە نزیکەوە رێبەرایەتی بناسێنێت و لەوێ بەدواداچوون بۆ خەبات و تێکۆشانی رێبەرایەتی بکات. هەڤاڵ ئاخین ئاستی ئەو کاریگەرییەی لە رێبەرایەتی وەریگرتبوو بەم جۆرە پێناسە کردبوو: "وەک ئەوە خۆم بینیبێتەوە، ئەو بەدواداگەڕانەی نەمتوانیبوو پێناسەیان بکەم، پێناسەم کردن". دوای ماوەیەکی کورت لە ساڵی ١٩٩٧ بە شێوەیەکی فەرمی بەشداری لە پارتەکەدا کرد و لەوێ ماوەیەک لە چالاکییەکانی ئەوروپادا بەشدار بوو. ئاخین کە وەک کچی خۆڕاگری سەرحەد دروست بووە، پەیجوریەکانی بەدوای ئازادیدا بەردەوام پاڵی پێوەناوە کە بچێتە چیا و لە هەموو دەرفەتێکدا ئەو داواکارییەی خۆی خستووەتەروو.

هەر چرکەیەکی ژیانی ئەو بەشداربوونێکی گیانبازانەبوو

هاوڕێ ئاخین وەک چیای کارتەڤینە، کاتێک مرۆڤ لە دەرەوە لێی دەڕوانێک ، شکۆیەکی مرۆڤانە بەخۆیەوە دەگرێت، لە ناوەوە زریان و گڕکان روودەدات، بەڵام ئەوە بە ئاسانی هەستی پێناکرێت. ئەو گڕکانە دوای بەدیلگیرانی رێبەرایەتی تەقا و کەس نەیتوانی بە پاساوی جیاجیا رێگری لە هەڤاڵ ئاخین بکات. لە ساڵی ٢٠٠٠ بە هۆشمەندییەکی گەورەوە گەیشتە خاکی وڵات و بووە گەریلا. ئامنجی ئەوەبوو کە تۆڵەی پیلانگێڕی لە دژی رێبەرایەتی بکاتەوە کە رەنگە کۆتا هیوای بەدەستهێنانی ناسنامەی کورد و ژنانی بە جەوهەر و بەهاکانی خۆیەوە کۆکردووەتەوە، هەروەها بۆ ئەوەی نەهێڵێت ئەم گەلە جارێکی دیکە بەهەمان ئازاردا تێپەڕببێتەوە. بەو ئامانجەوە بەشداری لە چالاکییەکانی هێزی تایبەتدا کرد و بە بەشداربوونی راستگۆیانە، دروست و گیانبازانەوە لەوێ راستەوخۆ سەرنجەکانی بۆلای خۆی راکێشا. لە بەشداربوونیدا بە ئێدعا، هۆشمەندی و ئیرادەی خۆیەوە کاریگەری دانا و لە ماوەیەکی کورتدا بووە فەرماندە. هەڵوێستێکی پچڕ پچڕ و پارچەکراوی نییە. هەموو ئەو راستیانەی کە دەیانزانێت و تیایاندا دەژین، ئەوانەی کە بڕوای پێیانە و بۆ ئەوانە تێدەکۆشێت، یەکن. بەشداریکردنی ئەو لە هەر ساتێکدا بە رۆحی گیانبازانەبوو. فەلسەفەی پاروویەک نان و راخەرێک لە کەسایەتی خاکەڕا و لەخۆبووردەی ئەودا بەرجستەببوو. ئاخین هەرچەندە بە هەڵوێستی سادە و نەرم لە بەرامبەر هاوڕێیانی و بەهەمان هەڵوێستەوە لەناو ژیاندا ناسرابوو، بەڵام لە بەرامبەر دوژمن توڕەییەکی بێ کۆتایی هەبوو. لەبەر ئەوە یەک لە گەورەترین ئامانجەکانی ئەوە بوو کە تۆڵەی خۆی بکاتەوە و لێپرسینەوە لەو کردەوانە بکات کە ئەنجام دراون. لەبەر ئەوەش کاتێک کە قۆناغی هەڵمەتی ١ی حوزەیران دەستیپێکرد، بە جۆش و خرۆشەوە رووی کردە بۆتان. هەڤاڵ ئاخین لە هەرێمی گاباری بۆتان مایەوە، ئەزمونی سەرەتایی و گەورەی گەریلایەتی لەو گۆڕەپانە بەدەستهێنا، ئیرادەی خۆی لە ئاوەوە وەرگرت و بە خۆشەیوتی خۆی ئیرادەکەی کردە پۆڵا و پاشگری گاباری وەرگرت. لە پێناسەی خۆیدا و ناسنامەی گاباردا قۆناغێکی گرنگ بوو و ئێستا وەک ئاخین گابار پڕۆفایلی گەریلایەتی نەخشاندووە و بەرەو ئەو ئامانجە دەستی بە بەرەوپێشچوون کرد. بەو ئەزمونەی لەوێ بەدەستیهێنابوو گەڕایەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و بەگشتی لەناو خەباتەکانی یەژاستاردا و بەتایبەتیش لە ناو چالاکییە گەورەکاندا بەشداربوو. لە شەڕی شۆڕشگێڕیدا لەپێناو پرۆفیشناڵبوونی گەریلادا، رەنج و ماندووبونی زۆری کێشا. هاوڕێ ئاخین کە بە دڵسۆزی زۆرەوە بەشداری لەو خەباتانەدا کردبوو، بووە یەکێک لە فەرماندە پێشەنگەکان کە گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی بونیادنا و بەرەوپێشی برد. هاوڕێ ئاخین ویستی ئەو زانابوون و ئەزمونە لە خاکی باکوور، لە ئامەدی دڵی کوردستان بخاتە خزمەت تێکۆشان و جارێکی دیکە خواستی خۆی دەربڕییەوە کە وەک فەرماندەیەکی گیانباز لە ریزەکانی پێشەوەدا جێبگرێت. تا ئەوەی ساڵی ٢٠١٨ چووە ئامەد و وەک فەرماندەیەک چووە ئامەد و تائەو کاتەی شەهید بوو، هەوڵیدا ئەرکەکانی بە رێکوپێکی جێبەجێ بکات.

ئیرادەیەکی پۆڵایین، لە بننەهاتوو و پێداگرانە

هاوڕێ ئاخین هەم لە ژیانیدا، هەمیش لە خەباتی خۆیدا، هەم لە مامەڵەکردنی لەگەڵ هەڤاڵانی، هاوڕێیەکی زۆر ساکار و لەخۆبوردەبوو، هەمیش پڕاوپڕبوو لە هەست. بۆ هەر خەبات و کارێک کە دەچوو، بە هەبوون و هەڵوێستی خۆی، هەستی پێدەکرا. لە یەکەم ساتی بەشداربوونیەوە جێگەی خۆشەویستی و رێز بوو. هاوڕێ ئاخین لە بەخشیندا بێ سنوور بوو، لە بەرامبەر هاوڕێیانی، دۆزەکەی و گەلەکەیدا بەرپرسیارێتی خۆی دەزانی. کاتێک مرۆڤ لە دەرەوەی لێی بڕوانێت، لە ژێر روخساری ناسکیدا، ئیرادەیەکی پۆڵایین، لەبننەهاتوو و پێدگرانە هەبوو کە لە رووی هۆشمەندییە ئافرێنرابوو. وەک ناوەکەی دڵسۆز، راست و دروست و راشکاوە. وەک ئاو هێمن، روون و قووڵە. بەو تایبەتمەندیانەیەوە بەردەوام بۆ هاوڕێکانی بووەتە سەرچاوەی ژیان و هەبوون. هاوڕێیەک بوونی نییە کە لەگەڵیدا مابێتەوە و هوڕێیەتی لەگەڵدا پەرەپێنەدابێت. یەک بەیەک گرنگی بە هاوڕێکانی دەدا، گوێی لە کێشەکانیان رادەگرت. هەوڵی دەدا تێبگات و ببێتە هێزی چارەسەری و خۆی بۆ هەموان تەرخان دەکرد. یەک لە تایبەتمەندییە گەورەکانی کە سەرنجی رادەکێشا، پەیوەستبوونی قووڵی ئەوە بە تێکۆشانی ئازادی ژنەوە، تێکۆشانی بێ وچانی ئەو لەو بابەتەدا و رێگەنەدانە بە تایبەتمەندی دواکەوتووانە. هاوڕێ ئاخین تێکۆشەربوو، پێداگربوو لە سەر بنەماکانی. لەبەر ئەوەی دەیزانی کە دەیەوێت چ ژیانێک بژی و چ ئازادییەک دەستەبەر بکات، لەو واتایەدا پێوانەکانی قەبوڵکردن و رەتکردنەوە روونن. وەک ئاوێک کە لە قووڵاییەوە هەڵدەقوڵێت. هەستی پێناکرێت بەڵام بوونی هەیە.خۆی ئاشکرا ناکات بەڵام هەموو کات لەگەڵتایە.، دیار نییە بەڵام هەموو کات وەک چیایەک لە پشتتە. هاوڕێیەک کە ماوەیەک لەگەڵ هاوڕێ ئاخین مابووەوە وتبووی: "ئەگەر فریشتەکان مرۆڤ بوونایە، هاوڕێ ئاخین دەبووە یەکەم بەربژێر بۆ ئەوە" و بەوەوە سەرنجی بۆ سەر تایبەتمەندییەکانی راکێشابوو. ئەو نوێنەرایەتی ژنە فریشتە و نمونەییە کە رێبەرایەتی باسی دەکات.

بەراستیش سەرباری ئەوەی زۆر لێهاتوویی لە گۆڕەپانە جیاجیاکانی خەباتدا هەبووم بەڵام تایبەتمەندییەکانی هاوڕێ ئاخین بەردەوام وایلێکرد کە لە چیا بمێنێتەوە و پێداگری لە گەریلایەتیدا بکات و بەرەوپێشی ببات. وشیاری پاراستنی ژنان و گەلی قووڵتر کرد، خوڵقاندنی بوون لە نەبوون، پێداگری لەسەر بەرفراوانکردنی تاکتیک، هەوڵدان و قورسایی پێشەنگایەتی گەریلایەتی لە دەشت، شار و چیاکان لە سەر بنەمای ستراتیژی شەڕی گەلی شۆڕشگێر و بونیادنانی سوپای ژنی، کردیە فەرماندەی پەیجوری و بەدواداچوون. هەرچەندە بە پێرفۆڕمانسی تاکتیکی کە ئەمڕۆ لە یەژاستاردا زیاتر خۆی دەنوێنێت، لە هەموو ساتێک و لە هەموو شوێن و خەباتێکدا کە بەشداربووە گرنگی بە بەرەوپێشچوونی ژن و خۆیشی پێشەنگایەتی کردووە. هاوڕێ ئاخین کە تا دوا هەناسەی بەو ئاستی ئیدعا، بڕیارداری و وشیاریە بەشداربوو، بۆ ئێمە هاوڕێیەکی پێشەنگ بوو، هاوڕێیەکی ئازا و خاوەن هێزی قووڵی واتا بوو، چیایەک بوو کە مرۆڤ پاڵی پێوەبدات و لە هەمان کاتدا بە ناسنامەی خۆیەوە بووە نوێنەری بژاردەی ژیانی ئازادی ژنان. لەم واتایەدا یادەوەری ئەو بەردەوام گەشاوە دەبێت و سەرکەوتنێک کە ئێمە بەدەستی دەهێنین بەردەوام دەبێت.

بوونە ناو و هێمای پێداگری لە دژی فاشیزم

هاوڕێ عەگید و دەمهات کە لەگەڵ هەڤاڵ ئاخیندا شەهیدبوون، هاوڕێیانی گەنج بوون کە لە هەموو کاریگەرییە فریودەرانە و چەپەڵەکانی سیستم دوورکەوتبوونەوە و لە تێکۆشانی شکۆمەندانەدا ئازادی و جوانییان بینیبووەوە. ئەو هاوڕێیانە لە بەرامبەر هەموو هەلومەرج و گوشارەکانی فاشیزمدا لە ناو رێکخراوەکانی گەنجاندا بەشداربوون، لە دژی هێرشەکانی دوژمن بۆ سەر گەنجان و گەلەکەمان پارێزگارییان کرد و بوونە هێزێک کە وشیاری بە دەستدەهێنێت. دوای ماوەیەک تێکۆشانی خۆیان وەک پێویست نەبینی و بە رۆیشتیان بۆ چیاکان ویستیان شێوازی تێکۆشانیان بەرفراوانتر بکەن. بەو وشیاری و ئازایەتیەوە رویانکردە چیا، لە ماوەیەکی کەمدا فێری ژیانی گەریلایەتی بوون و بوونە ناو و هێمای پێداگری بەرخودان لە دژی فاشیزم. بەشداربوونی ئەو هاوڕێیانە لە قۆناغێکی بەم جۆرە بە ئازارەدا کە سەرلەنوێ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بە کۆنسێپتێکی بەرفراوان بەردەوامە، بەشداربوونی ئەوان و پێداگرییانە لە سەر گەریلایەتی. هاوڕێیان دەمهات و عەگید بە بەشداربوونی خۆیان پەیامی ئەوەیان بە دوژمن دا کە "ئێوە ناتوانن کۆتایی بە گەریلا بهێنن" و بەردەوام بەو وشیارییەوە بەشدارییان کرد. هەروەها هاورێ رۆهات پاسۆر، رۆڵەیەکی قارەمانی گەلی ئامەد، سەرباری ئەوەی لە ناو چالاکی جیاجیادا بوو و بەر لە بەشداربوونیشی زیندانی کرا، بەڵام سازشی لە سەر وشیاری و هەڵوێستی وڵاتپاڕێزی خۆی نەکرد بووە خاوەنی هەڵوێستێک کە لە هەموو هەلومەرجێکدا لە ناو تێکۆشاندا وەک شکۆمەندی دادەنا. لە ساڵی ٢٠١٣دا بەدوا بەشداری لە خەباتدا کردووە بە تایبەتیش رۆڵێکی کارای لە بەرەوپێشبردنی خەباتی یەپەسەدا گێڕاوە و لەپێناو وشیارکردنەوەی گەلدا لەسەر ئەو بابەتە خەباتی بەهێزی بەڕێوەبردووە. بۆ ئەوەی ئەو خواستەی خۆی بەردەوام بە زیندوویی رابگرێت، دوای گەڕانەوەی بۆ ئامەد زۆر خەباتی کرد و تا ساتی شەهیدبوونی درێژەی بە تێکۆشانی خۆیدا. هەر چوار هاورێکەمان، بە هیچ جۆرێک سەریان بۆ هێرشە دژوارەکانی دوژمن و بانگەوازەکانی خۆبەدەستەوەدان دانەنەواند. وەک نوێنەرانی بەهێزی هاوڕێیەتی پەکەکە- پاژک جارێکی دیکە ئیرادەی گیانبازی ئاپۆییان نیشاندا.

رێگەیەک کە ئێمە شایەنی رێبەرایەتیمان، شەهیدانمان و گەلە شکۆمەندەکەمان بین، تاجدارکردنی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە بە سەرکەوتن. بەو وشیارییەوە ئێمە جارێکی دیکە وەک فەرمندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار هاوڕێیان ئاخین گابار مووش،  کە نمونەی فەرماندەیی ژنی ئازادە، هەروەها ، رۆهات پاسور، دەمهات سەتکار و عەگید بەرخودان بە رێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنینەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان و گەلە وڵاتپارێزە بەنرخەکەمان دەکەین. وەک هاوڕێیانی ئەو شەهیدان بەڵێن دەدەین کە لێپرسینەوە لە دوژمن بکەین و تۆڵەیان بستێنینەوە و خەونەکان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین".

هـ . ب