یەژاستار شەهیدانی چاپەمەنی ئازادی بیرهێنایەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەژاستار، لە ٧ ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا، شەهیدانی چاپەمەنی ئازادی بیرهێنایەوە و گوتی : "ئەوان جەوهەری حەقیقەتن".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەژاستار، لە ٧ ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا، شەهیدانی چاپەمەنی ئازادی بیرهێنایەوە و گوتی : "ئەوان جەوهەری حەقیقەتن".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەژاستار لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا دەڵێ، "یادی ڕۆژنامەوانی شۆڕشگێڕ غوربەتلی ئەرسۆز دەکەینەوە، کە هەوڵێکی زۆری لە ئافراندنی نەریتی چاپەمەنی ئازاددا داوە، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە خۆشەویستی و ڕێز و سوپاسێکی بێکۆتاییەوە یادی دەکەینەوە. یادی شەهیدەکانمان دەکەینەوە، یادی ئەو ژنە ڕۆژنامەوانانەی پەیڕەوی ڕێبازی حەقیقەتی غوربەتلین، بەڵێن دەدەین بە دڵسۆزیمان بۆ یادەوەرییەکانیان ئاستی چاپەمەنی ئازاد بەرزتر بکەینەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەی یەژاستار هاتووە:
"لە نەوەدەکاندا هەر چالاکیەکی سیاسی بەناوی گەلی کوردەوە وەک تاوانێکی گەورە تەماشا دەکرا، ئەوکات غوربەتلی ئەرسۆز؛ بەشداربوو لە دەستەی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم لە تورکیا، ئازایەتی خۆی نیشان دا و بووە دەنگی قارەمانێتی گەلەکەی و ڕەمزێکی گرنگی پێشەنگایەتی ژنان. غوربەتلی ئەرسۆز لە بەرامبەر هاواری گەلەکەیدا بێدەنگ نەبوو، بەرپرسیارێتییەکی فیکریی ڕاستەقینەی لە ئەستۆ گرت، بوو بە دەنگی هاواری گەلی کورد بۆ ئازادی. ڕۆژنامەوانی شۆڕشگێڕ غوربەتلی ئەرسۆز، بەهۆی کاری ڕۆژنامەوانی لە تورکیا لەلایەن فاشیزمی تورکەوە دەستگیرکرا و ماوەیەکی لە زینداندا بەسەر برد، دوای ئازادکردنی، دەرچوونی شۆڕشگێڕانەی گەورەی خۆی لە گۆڕەپانی ڕێبەرێتی ئەنجامدا. غوربەتلی ئەرسۆز دەربارەی کێشەی چینایەتی و کێشەی نەتەوەیی و کێشەی جێندەری گەیشتبووە هۆشیارییەکی فیکریی قووڵ، بۆیە چووە چیاکانی کوردستان... ئەوکاتەی وەک ئەندامێکی ناوەندی یاژک تێدەکۆشا، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لە کاتی پەڕینەوە لە ناوچەی زاپەوە بۆ گارە لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی ژن لە گەرووی سەرگەل شەهید بوو".
یەژاستار، ئاماژە بەوە دەکات، ئێستە لەو گۆڕەپانەی غوربەتلی شەهیدبوو، هەزاران جەنگاوەری ئازادی و فیداکارانی ئازادی بەرامبەر چەکی قەدەغەکرا و کیمیایی درێژە بە تێکۆشان دەدەن، لە چالاکییەکەی ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین دەردەکەوێت، هیچ تاوانێک بێ وەڵام نابێت، دەڵێت: " ڕێبەرێتی ماوەی ٣١ مانگە ڕووبەڕووی گۆشەگیریی ڕەها بووەتەوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە بەرخۆدان بەردەوامە. لەم ڕۆژانەدا ئەوانەی ئیلهامیان لە بەرخۆدانی ڕێبەرێتی وەرگرتووە لە سەرکەوتن نزیک دەبنەوە، یادی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری پێویستییەکی گرنگە بەو پێیەی ڕێبەرێتی بایەخ بە شەهیدان و بەتایبەتی شەهیدانی چاپەمەنی دەدات. بەم مانایە جارێکی تر لە کەسێتی غوربەتلی، شەهیدانی چاپەمەنی یاد دەکەینەوە".
یەژاستار درێژەپێدەرانی ڕێگەی غوربەتلی یادکردەوە و دەڵێت: "دەنیز فورات، نوژیان ئەرهان، هیندستان پەنابەر، زەلال سیدەم، ئەکین وان، ژیان ئەمارگی، ئامارا ڕوناهی، ئەڤرین مەحسوم، ئاخین عامودێ، ڕۆزا ئامەد، کۆچەرین دیگۆر، شارستان ئاسمین و دەیان قارەمانی تر، هەر یەکەیان وەک شەڕڤانێکی مەزنی حەقیقەت توانیان گەمە قێزەونەکانی شەڕی تایبەت ئاشکرا بکەن. نوژیان ئەرهان، ئەگەر هەڵاتنی پێشمەرگەی پەدەکە و ڕادەستکردنی شەنگالی بە داعش بە دیکۆمنێت نەکردایە، شەڕی تایبەت گەلی ئێزدیمانی بە کوێری و کەڕی و لاڵی دەهێشتەوە.
ئەگەر ژیان ئامارگی تیشکی نەخستبایە سەر گەریلای بۆتان، شەڕی تایبەتی ستەمکار و فاشیستی تورکی؛ بە ئۆپەراسیۆنە دەروونییەکانی بەردەوام دەبوو لە چەواشەکردنی گەل و درۆی دەکرد کە لە بۆتان گەریلا نییە. ئەگەر ئەڤرین مەحسوم و ئاخین عامودا و ڕۆزا ئامەد و کۆچەرین دیگۆر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەکارهێنانی چەک و گازە کیمیاییە قەدەغەکراوەکانیان ڕووماڵ نەکردایە،ڕەنگە کەس ئاگاداری ئەو شەڕە بێ ئەخلاقییە نەبوایە کە لە چیاکان بەڕێوەدەچێت. ئەگەر کۆماری تورکیا تاوانبارێکی جەنگە، ئەوە لە سایەی هەوڵی بێهاوتای ئەم هەڤاڵانەیە. هەر یەکێکیان کارمەندێکی چالاکی چاپەمەنی بوون کە بە کامێرا و قەڵەمەکەیان ڕووخساری قێزەونی فاشیزمیان پیشانی هەمووان دەدا. هەریەکەیان بە ئازایەتی بێهاوتای خۆیان، کامێرا لەسەر شانێک، تفەنگ لەسەر شانەکەی تر، بوونە شەڕڤانە پێشەنگەکانی چاپەمەنی شۆڕشگێڕ. لە ساکینە جانسزانەوە بۆ گوڵناز قەرەتاشان، لە چەلەبییەکانەوە بۆ غوربەتلی ئەرسۆزەکان، لە دەنیز فوراتەکانەوە بۆ ئەرژین ئامەدەکان، لە شیلان ئاراسلارانەوە بۆ هەبوون ئازادەکان، لە ئاڤاشینەکانەوە بۆ ڕۆژینداکان، لە ساریا ئۆنورانەوە بۆ تامارا زینلەرەکان، لە ئارمانجەوە بۆ ژیان ئامارگیان، لە گوڵناز ئەگەلەرانەوە بۆ ئامارا ڕۆناهیەکان، لە ئەڤرین مەحسومانەوە بۆ ئاخین عامودێکان، لە ڕۆزا ئامەدان تا کۆچەرین دیگۆر و شارستان، شەهیدانی چاپەمەنی ئازادی ژنان گوێ و چاو و دڵ و ویژدانی حەقیقەتی شۆڕش بوون. بە تێکۆشانی ڕاستەقینەیان ، بوونە شەرەف و ڕووی سپی ژنانی کورد. ژنە شەهیدەکانی چاپەمەنی ئازاد، لە ڕێگای حەقیقەتدا، باکیان بە قوربانیدان نەبووە، بوونە پێوەرێکی سەرەکی چاپەمەنی ڕاستەقینە.
یەژاستار ئاماژە دەکات بە چییەتی چاپەمەنی ئازاد و جیاوازییەکەی لە چاپەمەنی کلاسیک، دەڵێت: "نەریتی چاپەمەنی ئازاد میراتی ماندووبوونێکی زۆرە. بە پێچەوانەی چاپەمەنی کلاسیک کە تەنیا بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکانی ڕۆژانە دەکات، چاپەمەنی ئازاد یەکێکە لە دامودەزگا دیموکراسیەکانی هەموو ستەملێکراوان، کە هێزی خۆی لە ڕوانگەی مێژوویی ستەملێکراوانەوە وەردەگرێت. بەم یادەوەرییە بانگەشەی ئێمە ئەوەیە کە بە باشی لەسەر هێڵی چاپەمەنی ئازادی ژنان بوەستین و پراکتیکێکی شایستەی ئەوان دابمەزرێنین".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ژنە شەهیدەکانی چاپەمەنی ئازاد چرای درەوشاوەی ڕێگای حەقیقەتن، سەرچاوەی سەرەکی ورە و هێزی ئێمەن بۆ سەرخستنی شەڕی حەقیقەتمان. ئەوانەی شۆڕشیان لە سەختترین بارودۆخدا دەکرد، دەستبەرداری کامێرا و قەڵەمیان نەبوون. بە تێگەیشتن لێیان، بیرهێنانەوەیان، گرنگیدان بەو بەهایانەی کە دروستیان کردووە، ئێمە لە گەشتەکەماندا هێندەی تر بەهێز دەبین. ئێمە لە سایەی تێکۆشانی ئەواندا هەین. ئەوان بۆ حەقیقەت گیانیان بەخشی. ئەمڕۆ لە هەموو گۆشەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئەوروپا دەیان ڕێکخراوی چاپەمەنی و وەشان بە ڕەنگی ژن وەشان دەکەن و تێکۆشانی ژنان بۆ هەموو جیهان دەخەنە ڕوو. کاری شەهیدەکانمان، چ لە خستنەڕووی ڕاستییەکان لە تێکۆشانی کورددا، چ لە خستنەڕووی گوتاری ژنان لە خەباتی جێندەریدا، چ لە دەرخستنی ئیرادەیان، لە بیر ناکرێت.
شەهیدەکانمان نوێنەری ڕاستەقینەی جوانی و ڕاستی و جەوهەری تێکۆشانمانن. ناسین و یادکردنەوەیان، نەک لەبیرکردنیان، کۆکردنەوەی مێژووی تێکۆشانی ژنانی ئازادە بە جەوهەری ڕاستەقینەی خۆیەوە. لەسەر ئەم بناغەیە، چرای تێکۆشانمان هەمیشە یادی شەهیدەکانمان دەبێت و لە ڕێگای حەقیقەت لانادەین کە ئەوان نیشانی ئێمەیان داوە. ئێمە بەڵێنی ژیاندنەوەی ئەوان لە تێکۆشانماندا دووبارە دەکەینەوە و دەڵێین بۆ هەتا هەتایە بەردەوام دەبین لە پێداگریمان لەسەر هەڵگرتنی ئاڵاکەیان بۆ لوتکە لە تێکۆشانی ئازادیدا".
درێژەی دەبێت...