ڕۆژگەر گابار، سیمبوڵی فیداکاری

گەریلا ڕۆژگەر گابار لە لێگەڕێنی ئازادییدا خۆی ناسییەوە. بە ڕووناکی ڕێبەر ئاپۆوە بووە شەڕڤانی گەل و لەو پێناوەشدا گیانی خۆی بەختکرد. تا دواساتی ژیانی بە تێکۆشانەکانی پیشاندیدا چەندە دڵسۆزی خاکی کوردستانە.

مرۆڤێک کاتێک چاو بە دنیادا هەڵدێنی، لەلایەک شکۆی چیایی گابار و لەلایەکی دیکەوە بەزری و جوانی لوتکەی سەرکەشی جودی ببنێت، بەو ناوە ببێتە حەیرانی ئەو جوانییە. کەسێک لە نێو خەڵکی بۆتانی وڵاتپارێزدا گەورە ببێ، بێگومان هەموو کاتێک بە بوێری و قارەمانێتی ناودەهێنرێت.

مەروان شاهنالی لە نێو بنماڵەیەکی خاوەندار و هەڵگری چاندی دێرینی بۆتانی لە ناوچەی هەزخەی شرناخ لە دایک بوو، وە بەم چاندەوە پەرەوەردە و گەورەدەبێت. لەسایەیی ئەمەوە مەروان بووە گەنجێکی زیرەک و بوێر. لەگەڵ گەورەبوونیدا لێپرسینەوە لە چاندی سەروەرێتی دەکاتەوە کە بە چاوی کۆیلایەتییەوە لە کوردانی دەڕوانی. تایبەت هێرشە داگیرکارییەکانی سەر عەفرین لە دڵی مەرواندا بووە هۆکاری توڕەییەکی مەزن. بینیی داگیرکەرانی کوردستان چۆن کوردان دەکەن بە ئامانج و دەوڵەتی تورک بڕیاری دەربەدەرکردنی کوردانی داوە لەو هەرێمە. بەهەستی وڵاتپارێزییەوە لە ساڵێ ٢٠١٨دا ڕوودەکاتە ڕۆژئاوا و بەشداری نێو هێزەکانی پاراستن بوو. هەر بە گەیشتی بە نێو شۆڕشی ڕۆژئاوا ناوی ڕۆژگەر گابار لە خۆی دەنێت.

هەڤاڵ ڕۆژگەر لە ڕۆژئاوادا بەشداری چەندین کار بوو. کۆمەڵکوژی سەر خەڵک و ناچارکردنی عەفرینییەکان بە کۆچبەری و ئاوارەی، توڕەییەکانی ڕۆژگەر زۆر زیاتر دەکات. هەربۆیە بەو توڕەییەی دڵییەوە هەوڵیدا ببێتە شەڕڤانێکی سەرکەوتوو. لەسەر بنەمای فکر و فەلسەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی پەروەردەکرد. بە سەرنجەوە نزیکی هەر کارێک دەبوویەوە و لێی تێدەگەشت. دوای ئەوەی دەڵەتی تورک هێرشی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایی کردوە، ئینجا بە ئەزموونی شەڕڤانییەوە ڕووی کردە چیا ئازادەکانی کوردستان و بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوو، وە بە جۆش و مۆرڵێکی مەزنەوە خەباتیکرد. لە ڕێگەی پەروەردەوە لە ماوەیەکی کورتدا ئاشنای ژیانی چیا بوو، وە لە تەکنیکەکانی گەریلای سەردەمی نوێدا بووە پسپۆر.

هەموو کارێکی لە ئەستۆ دەگرت

گەریلا ڕۆژگار بوونی لەگەڵ هاوڕێکانیدا لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا کرد بە ئامانجی خۆی و لە بەرامبەر هێرشەکانی دووژمن لەسەر گۆڕەپانی مەتینا بەشداری نێو تیمە گەڕۆکەکانی گەریلا بوو، وە لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەربازی گۆڕەپانی مەتینا بوو. هەڤاڵ ڕۆژگار بە دروست هەنگاونان، سادەبوون و ڕێبازی هەڤاڵێتییەوە لە نێو تیمەگەڕۆکەکەیدا دەجوڵایەوە، ئەمەش وایکرد لە نێو تیمەکەیدا ببێتە کەسێکی خۆشەویست. زۆر زیاتر بە فیداکارییەکانییەوە دەناسرایەوە. بۆئەوەی بتوانێت ببێتە وەڵامدەرەوەی هێرشەکانی دووژمن بە بێ دوودڵی بەشداری هەموو کارێک دبوو و لەئەستۆی دەگرت.

گەریلا رۆژگار دەیگوت، "شتێک نیە بەناوی وەستاندنەوە، کات کاتی فیداکارییە. بۆ ئەوەی ببینە وەڵامی شایستە بە شەهیدانمان پێویستە نەوەستین" بە پراکتیکی خۆی بۆی دەرکەوت تەنها بە فیدایەتی دەتوانرێت وەڵامی هێرشەکانی دووژمن بدرێتەوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەکاری لە شاخی شەهید پڵنگ کۆمەڵێک سەربازی دووژمنی بینی و بەرۆحی فیدایی ئاپۆییەوە گورزی سەختی لێ وەشاندن. لەو شەڕەدا کە ١٢ سەربازی دووژمن بەسزا گەیاندرا و ٨ی دیکەشییان بریندابوون، هەڤاڵ ڕۆژگەر گۆڕەپانەکەی لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کرد بە دۆزەخ. لەو شەڕەدا تا کۆتا هەناسەی بە بوێری و فیدایەتی خۆیەوە جەنگا و گەیشت بە کاروانی شەهیدان.