مەجلیسی ژنانی سووریا نەخشەڕێگایەکی ڕاگەیاند

مەجلیسی ژنانی سووریا سەبارەت بە پرۆسەی وڵات نەخشەڕێگای ڕاگەیاند و داوای کرد هەنگاو بنێن.

مەجلیسی ژنانی سووریا بە ئامانجی پێشگرتن لە پێشێلکارییەکانی دژی ژنان و بۆ بەشداربوونی ژنان لە پڕۆسەی نوێی سووریادا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوە.

ڕاگەیاندراوەکە لە باخچەی ٤ی نیسان لە شاری حەسەکە بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەجلیس، و ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خوێنرایەوە.

ئەندامی کوردیناسیۆنی گشتیی مەجلیسی ژنانی سووریا سوهر سەنوه ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە: "وەک ژن لە سوریا ساڵانێکی زۆر لەژێر فشاری نەژدپەرەستی و سیاسەتە تاکلایەنەکانی ڕژێمی بەعسدا دەژین. گەلانی سووریا کە لە ساڵی ٢٠١١ لە دژی ڕژێمی پاوانخواز ڕاپەڕین، لەم ١٣ ساڵەی دواییدا بە شەڕ، کۆچبەر و داگیرکاری و زوڵمی داعش ڕووبەڕوو بوونەتەوە. لەم پرۆسەیەدا ژنان زۆرترین ئازاریان بینووە.

  ئێمە لە بەرانبەر ڕژێمی بەعس و هەم لە بەرانبەر داعش، دژی هەموو جۆرە زوڵم و هەوڵێکی کۆیلەکردن بەرخۆدانمان کرد. قوربانییەکی قورسماندا، بەڵام هیوای ژیانمان لە سووریایەکی دیموکراتیک و ئازاددا لەدەست نەدا. وەک ژنانی سووریا لە هەموو پێکهاتەکان، ئەنتیکی، کەلتوور و باوەڕەکانی مەجلیسی ژنانی سوریامان دامەزراند، بۆ ئەوەی داهاتوویەکی ئازاد بۆ هەموو گەلانی سوریا دروست بکرێت. جەخت دەکەینەوە کە بە بڕیاری ئیرادەی خۆمان دەتوانین لە هەمووکاتێک زیاتر لەم پڕۆسەی ئێستادا ڕۆڵێکی چالاکی پێشەنگ بگێڕین.

دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، لە سووریا بۆ دامەزراندنی سیستمێکی نوێ خەبات بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەم پڕۆسەیەدا پێویستە ئیرادەی ژنان لەبەرچاو بگیرێت و بەشداری ژنان بە شێوەیەکی یەکسان و دادپەروەرانە بێی چونکە ژنان زیاتر لە نیوەی کۆمەڵگەی سووریان. بنیاتنانی وڵاتێکی دیموکراتیک، و دادپەروەر و سەلامەت تەنها بە بەشداربوونی یەکسان و هاوبەشی ژنان و هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی باوەڕی، کەلتووری سووریا بەدی دێت.

لەو ١٣ ساڵەدا ژنانی تێکۆشەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا خۆیان ڕێکخست و دەستکەوتی گرنگیان بەدەستهێنا. ئەزمونی گرنگیان بە دەست هێنا لە سیاسەت و ئابووری و بەرگری و دادپەروەرییدا. کاتی ئەوە هاتووە هەموو ژنانی سووریا سوود لەم دەستکەوتانەی ژنان وەربگرن. چونکە ئەم دەستکەوتانە بە قوربانیدان و فیدکاری مەزن دروست بووە، پاراستنی ئەوانە زۆر گرنگە. یەک لە مەرجەکانی شەرعیەت وەرگرتنی سیستەمی نوێی سوریا لەئاستی هەرێمی و نێونەتەوەییدا، ڕۆڵی ژنانە لە بنیاتنان و سیستەمی نوێی سوریادا.

شایانی ئاماژە پێکردنە کە ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد ڕووداوێکی ئەرێنی بوو. بەداخەوە لە ئیدلب، عەفرین، جەرابلوس، باب، و گیرێ سپی و سرێکانی تاوان لە دژی ژنان وەک ڕفاندن، کوشتن و پێشێلکردنی مافی ژیانی سەرەتایی و ئازادی کۆتایی نەهاتووە. لەو شوێنانە و ئێستاش لە مەنبەج، هەندێک گروپی چەکدار بە پشتیوانی تورکیا لە تاوانەکانیان و داگیرکارییەکانیان بەردەوامن.لەم ڕۆژانەدا کە ڕووخانی ڕژێمی بەعس پیرۆز دەکەن، دەبینین کە کردەوەی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان و گرووپە ئایینی و کەلتوورییەکان، بە تایبەت دژی کریستیانەکان، عەلەوییەکان و دوورزییەکان، لە هەرێمەکانی باشوور و ساحیل (هەرێمەکانی کەناراوی سووریا) زیاد بووە. هێرش لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سەربڕینی ژنان وەک لە تەل ڕەفعەت لەلایەن چەتەکان بە پشتگیری تورکیا بەردەوامە. بۆیە بەمەبەستی ڕێگریکردن لەم پێشێلکاریانە و کۆتاییهێنان بە ترس و مەترسی  کە گەلەکانمان ڕووبەڕووی بوونەتەوە، بانگەواز لە هەموو هێزە سیاسییەکانی سووریا دەکەین کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە:

١- پێویستە سوورییەکان بڕیار لەسەر داهاتووی سوریا بدەن.

٢- پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکانی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێکدانەکان لە هەرێمەکەماندا، داخستنی ئاسمانی سووریا بەڕووی هێزە سەربازییەکاندا، ڕاگرتنی هەموو هێرشەکان بۆ سەر خاکی سووریا و کشانەوەی هەموو سوپای داگیرکەرەکان.

٣- هەموو ئەو ژنانەی لە زیندانەکانی گروپە چەکدارەکانن لە ئیدلب، عەفرین، جەرابلوس، باب، گیرێ سپی و سەرێکانی بە دیل گیراون، دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

٤- بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەلامەتی کۆچبەرانی سووریا و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری لەسەر خاکی سوریا، پێویستە لیژنەیەک بە بەشداری کاریگەرانەی ژنان دابمەزرێت.

٥- دڵنیابوونی بەشداری ژنان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەموو هەرێمەکانی سووریا، بە نوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە، لە بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک و لە لیژنە دەستووری نوێدا.

٦- جێبەجێکردنی بڕیاری 1325ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (NY) گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردنی ژنان لە پرۆسەکانی ئاشتیدا، ڕێگرتن لە توندوتیژی لەسەر ژنان لەکاتی شەڕ و دوای شەڕدا، بەشداربوونی کاریگەری ژنان لە پرۆسەکانی بڕیاردان،

٧- دامەزراندنی لیژنەکانی ڕاستیی و دادپەروەری، لێکۆڵینەوە  لە سەرجەم تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە ژنان و مافەکان مرۆڤ.

٨- دڵنیاکردنەوەی بەشداریکردنی یەکسان و ئازادانەی ژنان لە هەموو میکانیزمەکانی بڕیاردان، لە گۆڕەپانەکان سیاسی، پەروەردەیی، زانستی و ئابووریدا.

٩- دانپێدانانی یاسایی بە مافی بەرگری لەخۆی ئافرەتان.

١٠- جێبەجێکردن و گەرەنتیکردنی مافەکانی مرۆڤ کە لە ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانی وەک CEDAW (پەیماننامەی ڕێگری لە هەموو جیاکارییەکان دژی ژنان)دا دەستنیشانکراوە. مسۆگەرکردنی مافە سەرەتایی و کۆمەڵگەییەکانی ژنان.

١١- پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی ئیرادەی ژنان لەسەر بنەمای نوێنەرایەتی یەکسان لە دامەزراوەی سیاسی و گشتییەکاندا.

١٢- دامەزراندنی لیژنەی دادپەروەری بۆ ئەو منداڵانەی لە پرۆسەی شەڕ و توندوتیژیدا زیانی دەروونی و جەستەیییان بەرکەوتووە.

١٣- پێکهێنانی لیژنەیەکی ژینگەپارێزی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی لەناوبردنی ژینگە و دادگاییکردنی تاوانباران و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.