ژنۆلۆژی گفتوگۆیەک تایبەت بە شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادیی' ساز دەکات
بە بۆنەی ساڵیادی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەبەشداری ژمارەیەک چالاکوان گفتوگۆیەکی ئۆنلاین ساز دەکات.
بە بۆنەی ساڵیادی سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەبەشداری ژمارەیەک چالاکوان گفتوگۆیەکی ئۆنلاین ساز دەکات.
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، لە یادی یەک ساڵەی “ژن، ژیان، ئازادیی”دا بە ئامادەبوونی چالاکوانانی ژنان گفتوگۆیەکی ئۆنلاین ساز دەکات و تێیدا باس لە چەسپاندنی پڕۆسەی یەک ساڵەی بزوتنەوەکە، دەستکەوتەکان، ئاڵنگارییەکان و دیدگای داهاتوو دەکرێت.
ڕۆژی ١٧ـی ئەیلوول، کاتژمێر ١٩:٠٠ بە کاتی ئەوروپا، ئەکادیمیای ژنۆلۆژی گفتوگۆیەکی سەرهێڵی بە ئامادەبوونی ژنانی چالاکوان ئەنجام دەدات و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چەسپاندنی پڕۆسەی یەک ساڵەی بزوتنەوەکە، دەسکەوتەکان، ئاڵنگارییەکان و دیدگای داهاتوو دەکرێت.
ژ.ن