ژیانێکی ئەفسانەوی چاوەڕێمان دەکات

لەگەڵ ڕێبەرەکەمان بەرەو ئازادی هەنگاوی زۆر بەهێز هەڵدەگرین. لەم پڕۆسەی بەهار و ئازادیدا ژیانێکی ئەفسانەوی لەگەڵ ڕێبەرەکەمان چاوەڕێمان دەکات.

ئێمەی ژنان دەبێ ٨ی ئادار، نەورۆز و ٤ی نیسان وەک ئازادی و ڕزگاری مرۆڤایەتی ببینین و بە بەهێزترین شێوە خاوەنداری لێ بکەین، تێدا بەشداری بکەین و بە پێداگرییەوە لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە. لەم پرۆسەدا بە جۆش و خرۆشی بەهارەوە بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێین و ژیانێکی ئەفسانەوی لەگەڵ ڕێبەرەکەمان چاوەڕێمان دەکات.

بێگومان بۆ هەموومان مانگەکانی ئادار و نیسان بە مانای سەرهەڵدانی هەستەکانە بەرەو ئازادی و نوێبوونەوە. لەم مانگانەدا سروشت بە شێوەیەکی سەرەنج ڕاکێش خۆی نوێ دەکاتەوە و دەگۆڕێت و خۆی بۆ نوێبوونەوە ئامادە دەکات. ئازادیش وەهایە لە جەوهەری بەهاردایە، چونکە هەموو نوێبوونەوەیەک لەدایکبوون واتە ڕزگاربوون. سروشت ئەمەیە. ئایا هەموو شوێنێک کە شین بووبێتەوە، هەموو شاخێک کە گوڵان تێدا گوڵیان کردبێت، دووبارە لەدایکبوونەوە نییە؟ ئایا لێشاوی دۆڵ و ڕووبارەکان مایەی خۆشی نییە بە هاتنی بەهار؟

وەک دەبینرێت، سروشت و هەموو بەشێکی لەم مانگانەدا گۆڕان و گۆرانکاری بەسەردا دێت. بێگومان سروشت گەورەترین بەئاگابوونەوە و ئارەزووی ئازادی لە مرۆڤی مرۆڤدا ئاشکرا دەکات، بەتایبەتی لە ژناندا. ئەم مانگە بۆ مرۆڤ زۆر گرنگە، مانگەکانی ئادار و نیسان ئەوەندەی هێمای لەدایکبوونەوەن، ئەوەندەش نوێنەرایەتی تێکۆشان و کردارن بۆ بوون ومانەوە.

هەروەها نەورۆز، ڕۆژی ڕاپەڕین بەرامبەر ستەمکاران و چەوسێنەران، ڕۆژی ئیرادە و مزگێنی بەهار. لە نەورۆزەوە بە کاوەی ئاسنگەرەوە ئەوە دەزانین، کە مرۆڤایەتی لەدەست ئەژدەهاکی زاڵم ڕزگار بووە. بەڵام کاتێک مرۆڤ بە قووڵی دەچێتە ناو مێژووەوە، بۆی دەردەکەوێت کە یەکەمین ئاگری نەورۆز لە شاری ئوروک کراوەتەوە، یەکەم بەهار لەوێ پێشوازی لێکراوە و یەکەم سەمای نەورۆز لەوێ ئەنجامدراوە.

دەوترێت ڕۆژێک خوداوەند ئانکی ١٠٤ م (ئەو بەها کۆمەڵایەتیانەی کە ژنان دروستیان کردووە) لە خوداوەندی ئوروک، ئینانا دزیویەتی. بە دزینی ١٠٤ م، شاری ئوروک وشک دەبێت، شارەکە سپی دەبێت، بێدەنگییەکی گەورە باڵی بە سەر شارەکەدا دەکێشێ و هەموو زیندەوەران دەچنە ژێر زەوی. ئاگر هەموو شوێنێ دەسوتێنێت.

ئینانا کە ئەمە دەبینێ بە مەبەستی زیندووکردنەوەی دایکی سروشت و پێدانی ئازادی بە مرۆڤایەتی دەست بە وەرگرتنەوەی ١٠٤م دەکات. لە ئەنجامی خەباتێکی گەورەدا لە ئانکی وەریدەگرێتەوە و دەیهێنێتەوە بۆ شاری ئوروک. لەگەڵ هاتنی١٠٤ م ئاگر لەسەر زەوی دەکرێتەوە و زیندووەکان جارێکی تر لە ژێر زەوی دێنە دەر و بە دەوری ئاگرەکەدا سەما دەکەن. بەهار بەم شێوەیە لە شاردا پیرۆز دەکرێت. لەگەڵ هاتنی بەهار، یەکەم ئاگر هەڵدەگیرێت، یەکەم سەما دەکرێت. ڕوونە کە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی، مانگەکانی بەهار هەستی ئازادی و بوژانەوە و بەرخۆدان لە مرۆڤەکاندا دەخوڵقێنن. یان ڕەنگە تێکۆشانی مرۆڤایەتی بۆ حەقیقەت بەهاری بۆ مرۆڤایەتی هێنابێت، ئازادی هێنابێت و ئەم مانگەی کردبێتە هێمای دووبارە لە دایکبوونەوە.

جوانترین نموونەی ئەمە بێ گومان ٤ی نیسانە واتە بەدنیا هاتنی ڕێبەر ئاپۆیە. لە ٤ی نیساندا لەدایکبوونێکی ئاسایی ڕووی نەداوە؛ ئەو ڕۆژە جارێکی دیکە خوێن لە دەمارەکانی خوداوەندەکاندا کەوتەوە جوڵە؛ ئەو ڕۆژە جەنگاوەرێکی بەهێز و ئازاد لەدایک بوو.

بە واتایەکی تر ٤ی نیسان یەکگرتنی هەموو مانگەکانی بەهارە، هێمایەکی بەرجەستەی تێکۆشانی ٨ی ئادار و نەورۆز و خودی ژیانی ئەفسوناوییە. پاشان لە پڕۆسەیەکی وا ماناداردا، پێویستە حەماسەت و ئیرادەمان بۆ تێکۆشان و داوای ئازادیمان بەرەو ٤ی نیسان بخەینە جوڵە و بیگەیەنینە دڵی هەموو مرۆڤایەتی.

ئێمەی ژنان دەبێ ٨ی ئادار، نەورۆز و یەکێتی ئەوانە، ٤ی نیسان وەک ئازادیی خۆمان و ڕزگاری مرۆڤایەتی ببینین و بە بەهێزترین شێوە پێشوازی لێ بکەین، بەشداری تێدا بکەین و جارێکی دیکە پێداگری خۆمان لەسەر ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا بنیات بنێین. پێویستە لەگەڵ ڕێبەرەکەمان بەهێزترین هەنگاو بەرەو ژیانێکی ئازاد هەڵبگرین. لەم کاتەدا کە بە بەهار و خولیای بەهار بەرەو ئازادی دەڕۆین، ژیانێکی ئەفسانەوی لەگەڵ ڕێبەرەکەمان لە چاوەڕوانیماندایە.